پریشکەکانی شانۆ

نووسینی: دانا ڕەئووف

پریشکەکانی شانۆ سەد بابەتی کورتی تایبەت بە شانۆ، ڕەخنەی شانۆیی، دراماتۆرگی، تەکنیکەکانی دەقی شانۆیی و هونەری نواندن، دەرهێنان و پەیوەندییەکانی نێوان دەرهێنەر و ئەکتەر، ئەکتەر و دەرهێنەر، سەما، پێناساندنی گرووپە جیهانییەکان و دەنگە گرینگەکانی دنیای شانۆ، هەروەها شانۆنامەنووسە جیهانییەکانی وەک ئێسخیلۆس، شەکسپیر، مۆلییر، ستریندبێرگ، ئیبسن، چێخەف، لۆرکا، بێکیت، هارۆڵد، پینتەر، لاش نۆرین و یۆن فۆسە لە خۆ دەگرێت. ئەمە جگە لە ڕانانی کتێبی دانسقەی شانۆیی و چەندین باس و بابەتی تری تیۆری و پراکتیکی شانۆیی، کە وەک فەرهەنگێکی فرەڕەهەند و هەمەلایەن دنیای شانۆمان دەوڵەمەند دەکەن.