گوتارە لە بیرکراوەکان
نووسین، به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌ب و به دیاریکراوییشه‌وه له شانۆ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌کانی تری ئه‌ده‌ب، تا ڕاده‌یه‌ك سه‌خت و ئاڵۆزتره. هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر شانۆنامه‌یه‌ك دوو دیوی هه‌یه، یه‌کێکیان وه‌کوو ده‌ق، ئه‌وه‌ی تریشیان وه‌کوو نه‌مایش. هه‌ڵبه‌ت، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ریه‌ك له‌م دوو دیوه له ڕوانگه‌ی تیۆری تایبه‌ت به خۆیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، که تا ڕاده‌یه‌ك جیاوازییان هه‌یه، سه‌ڕه‌ڕای هێڵه هاوبه‌شه‌کان، به تایبه‌تی له ڕووی ماناوه.
به‌شێك له‌و گوتارانه‌ی له دوو توێی ئه‌م کتێبه‌دا هاتوون، هه‌وڵێکی به‌نده‌ن به‌م ئاڕاسته‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند بوارێکی تر، که هه‌ر تایبه‌تن به شانۆ. به کورتی، کتێبه‌که به‌سه‌ر چوار به‌ش دابه‌ش کراوه، که بریتین له: ڕانان، نه‌مایش، تیۆر، هه‌روه‌ها فێستیڤاڵی شانۆیی.
ڕانانەکان ئەو کتێبانە لەخۆ دەگرێت، کە بە شێوەیەك لە شێوەکان لە شانۆ دەدوێن، یان نووسەرەکانیان کەسانی دیاری بواری شانۆن و بە وردی و بە قووڵی لە چەمکێکی شانۆیییان کۆڵیوەتەوە، یان ڕۆمان و دەقی شانۆیییان نووسیوە و من ڕانانم بۆ کردوون.
لە تەوەری نەمایشەکاندا، چەندین نەمایشی شانۆییم بەسەر کردۆتەوە، کە لە سوید یان هەندێك لە وڵاتانی تری ئەوروپا دیومن، لە دوو تەوەرەکەی تریشدا، کە چەند باسێکی دەوڵەمەندی پەیوەندیدار سەبارەت بە چەمک و لایەنە جیاوازەکانی شانۆ و دوو فیستیڤاڵی گرینگی شانۆیی لەخۆ دەگرێت، تیۆر و پراکتیک لە بواری شانۆدا پێکەوە دەبەستێتەوە.
هەرچەندە ئەم باسانە لە ڕووی ناوەڕۆک و بابەتەوە لە یەکتری جیاوازن، بەڵام هەموویان لە هونەری شانۆ دەدوێن و هەریەکەیان لە گۆشەنیگایەکەوە تیشکی سەرنج دەخاتە سەر لایەنە گرینگەکانی شانۆ؛ تیۆر، ئەدەب و پراکتیک.