دوایین وێستگه‌

نووسینی: دانا ڕەئووف

بابەت: دەقی شانۆیی

بڵاوکراوه‌ی مانگ


(دوایین وێستگە) بریتییە لە دە دەقی شانۆییی یەک پەردەییی کورت، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان یەکتری تەواو دەکەن؛ پەیوەندییەکانی ژن و پیاو، خۆشەویستی و بیرەوەری، خەون و واقیع، ئازار و ژان، مەرگ و ژیان و دابڕان، ڕووداوەکانی ئەم دەقانە پێک دەهێنن. کارەکتەرەکان لە هەموو دەقەکاندا هەمان کەسن، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە ئەزموون و ڕەوشی جودادا دەردەکەونەوە و ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ڕووداوەکان دووبارە دەبنەوە، یادەوەرییەکان نزیکن لە یەکترییەوە، هەندێک لە دیالۆگ و حیوارەکان لە هەر دە دەقەکەدا دووبارە دەبنەوە و ڕووداوەکان و کارەکتەرەکان پێکەوە ده‌به‌ستنه‌وه‌. جاری وەها هەیە، حیوارێک لە زۆربەی دەقەکاندا دووبارە دەبێتەوە، هەندێک جار لەسەر زمانی کارەکتەری ژنەکەوە و جاری وایش هەیە لەسەر زمانی پیاوەکەوە.

ستایلی دەقەکان چەندە بە ڕواڵەت واقیعییە، هێندەیش لە واقیعەوە دوورە و لە فۆرم و تەکنیکێکی خەونئامێز و ئەبسێردا پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان ژن و پیاو، خۆشەویستی، دابڕان، هاوکات مەسەلە خودگەرایییەکان دەخاتە ڕوو.