چاپکراوی نوێ “تێکشکان”
ئەم کتێبە سێ شانۆنامەی کورتی یەک پەردەیی لەخۆ دەگرێت: “تێکشکان، دیدەنییەکی چاوەڕواننەکراو، گەڕانەوە”، کە لە کاتی جیاوازدا نووسراون. خاڵی هاوبەشی ئەم شانۆنامانە، کە لەم کتێبەدا کۆبوونەتەوە، ئەوەیە، هەرسێکیان بە شێوازی جیاواز باسی تێکشکانی ناوەوەی مرٶڤ، لە ڕەوش و هەلومەرج و پەیوەندییە جیاوازەکاندا دەکات. هەر سێ دەقەکە، لەنێو پەیوەندییەکی تەمومژاوی و کارەستئامێزدا دەسوڕێتەوە و کۆتاییان دێت.
لە شانۆنامەی “تێکشکان” دا پەیوەندییەکی ئاڵۆزی دایک و کچێک دەگێڕێتەوە، لە “دیدەنییەکی چاوەڕواننەکراودا” دوو هاوڕێ لە دڕەنگانێکی شەودا، لەنێو کەشێکی نادیار و تەمومژاویدا ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە، لە “گەڕانەوە”یشدا چیرۆکی ژن و پیاوێک لە دووڕیانێکی بێ ئەنجامدا کۆتایی دێت.
کارەکتەرەکانی ناو ئەم پەیوەندییانە بەرەو تێکشکان و ڕووخانی دەروونی دەڕۆن.

