ژان ژینییه ئه‌فسانه و واقیع
ژیانی ژان ژینییه، له‌دایكبوونی، گه‌وره‌بوونی، یاخیبوونی، نووسینه‌كانی، پێوه‌ندییه سێكسییه ناته‌باكانی، به‌دمه‌ستیی، سواڵكردن، هۆمۆسێكسواڵیی، دزیی، بێلانەیی، بەرەڵایی، به‌ندیخانه و ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆشی و واقیعیش لەسەر هەموو ئاستەکان تێکەڵاوی ئەندێشەیەکی بێ مەودا دەکات و ئه‌فسانه‌یه‌كی جیاواز ده‌خوڵقێنێت. ئه‌فسانه‌یه‌ك، كه فه‌یله‌سوف و نووسه‌ری گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی ژان پۆڵ سارته‌ر ١٩٠٥-١٩٨٠- به (قه‌دیس و شه‌هید) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات. ژینییەی ئەفسانە، ژینییەی یاخییە و یاخیبوونێکی ڕەها فەلسەفەی نووسەرێکی گەورە، لەدەرەوەی ڕێسا و بنەما لۆژیکی و موڕاڵییەکانەوە دەستەبەر دەکات و فۆرمێکی فیکری و لە هەمانکاتدا ڕیتواڵی پێ دەبەخشێت…..
- بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی کتێبه‌که به فۆرماتی (PDF) کرته لێره بکه

