هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر
هه‌موو جارێک، که سه‌رله‌نوێ شانۆنامه‌کانی نووسه‌ری ئینگلیزی هارۆڵد پینته‌ر 2030-2008 ده‌خوێنمه‌وه، شتێکی نوێتریان تیا ده‌دۆزمه‌وه، که له‌وه‌وبه‌ر ده‌رکم پێ نه‌کردوون، نهێنییه‌کی ترم بۆ ئاشکرا ده‌بێت و زیاتر له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات و چه‌مکی هه‌ڕه‌شه و مۆتیڤه ترسناکه نادیاره‌کانی ده‌گه‌م. پینته‌ر دید و ده‌روازه‌یه‌کی نوێ به ڕووی شانۆیه‌کی مۆدێرنی ئه‌وروپیدا ده‌کاته‌وه و کۆتایی به قۆناغێک له شانۆ ده‌هێنێت و له دوای ئیبسن، ستریندبێرگ و چێخه‌فه‌وه وه‌رچه‌رخانێکی تره له ڕه‌وتی شانۆی جیهانی. لای پینته‌ر شاراوه و پڕ له ڕاز و نهێنییه‌کان له نادیار و ئاشکراکان جیا ناکرێنه‌وه، گه‌مه‌ی نێوان پاو و ژن، گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاته و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نادیار به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه‌یه. زۆر جار کاره‌کته‌ره‌کان له تاریکیدان و هه‌ر له تاریکیدا له‌دایک ده‌بن و ده‌مێننه‌وه، لههو تاریکییه‌یشدا به نهێنی ده‌جوڵێنه‌وه و ده‌بنه مه‌ترسی بۆ که‌سانی تر. پینته‌ری شانۆنووس، که له ساڵی 2005دا خه‌ڵاتی نۆبڵی به شانۆنامه‌کانی وه‌رگرتووه، به‌م گوتانه ڕوو ده‌کاته بینه‌ره‌کانی و ده‌ڵێت: (هیچ جیاوازییه‌کی به‌هێز له‌نێوان ڕاستی و ئه‌وه‌ی، که ناڕاستییه نییه، هه‌روه‌ها له‌نێوان واقیع و ناواقیعدا، هیچ شتێک نییه یه‌کێکیان ڕاستی و ئه‌ویتریان درۆ بێت، ده‌کرێت هه‌ردووکیان راست و له هه‌مان کاتدا درۆیش بن) ئه‌م گوتانه‌یش بنه‌مایه‌کی گرینگن بۆ تێگه‌یشتن له پینته‌ر و گوزا رشتێکی به‌هیزیش له ناوه‌ڕۆکی شانۆنامه‌کانی ده‌کات.
لە پێنج بەشدا باس لە سیما گرینگەکانی شانۆنامەکانی پینتەر، بۆ نموونە؛ چەمکی زمان، شانۆی سیاسیی لای پینتەر، دیالۆگ و هێزی بێدەنگی، کارەکتەر و ئەتمۆسفێری دەقەکانی… هتد