دانا ره‌ووف: پیته‌ر بروك له بنه‌ماكانی پۆست مۆدێرنیزمه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پانتاییه بۆشه‌كان
ئاماده‌کردنی: شۆڕش حسێن
ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له شاری سلێمانی له درێژه‌ی كۆڕ و سیمیناره‌كانیدا، كۆڕێكی بۆ نووسه‌ر و شانۆكار (دانا ره‌ووف) ئه‌نجامدا.
له كۆڕه‌كه‌دا دانا ره‌ووف باسی له سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ریی خۆی له شانۆدا كرد و له‌و گروپ و تیپه شانۆییانه دووا كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی بوونیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ریی كرد كه به هه‌ناسه‌یه‌كی دیكه و جیاواز و ستایلێكی جیاواز له‌و ڕه‌وته باوه‌ی شانۆ كه هه‌بوو، ده‌ستی به چالاكیی شانۆیی كرد له شاری سلێمانی و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له خستنه‌ڕووی جیاوازییه‌كانی كاری گروپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ریی چه‌ند كارێكی شانۆیی ئه‌و گروپه‌ی به نموونه هێنایه‌وه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی شانۆكار دانا ره‌ووف تایبه‌ت بوو به باسكردنی ئه‌و چالاكییه شانۆییانه‌ی خۆی كه له وڵاتی سوێد و له‌پاش نیشته‌جێبوونی له‌و وڵاته پراكتیزه‌ی كردووه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چالاكییه شانۆییه‌كانی خۆی له‌نێو شانۆی پادشایه‌تی سوێد هه‌ڵوێسته‌ی كرد كه یه‌كێكه له شانۆ پڕ بایه‌خ و گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌ی دانا رووف تایبه‌ت بوو به باسكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كتێبه‌ی كه له‌باره‌ی شانۆوه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌ی كرده سه‌ر كتێبی (پیته‌ر بروك له شانۆی هاوچه‌رخی جیهانیدا) و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ نووسینی ئه‌و كتێبه چۆته لای پیته‌ر بروك و له نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه و شانۆگه‌رییه‌كانی بینیوه و له‌به‌رامبه‌ردا بروك سه‌رجه‌می ئه‌رشیفه هونه‌رییه‌كانی خۆی خستۆته به‌ر ده‌ست.
دانا ره‌ووف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گه‌ڕان و سه‌ردانكردنی شانۆ و لابۆره شانۆییه‌كانی جیهان سوودێكی زۆر باشی هه‌یه بۆ شانۆكار بۆ كرانه‌وه‌ی ڕوانین و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕۆشنبیریی و جیهانبینییه‌كانی.
له كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر دانا ره‌ووف باسی له كتێبه نوێیه‌كه‌یان كرد كه به‌ناوی (تیۆره‌كانی ده‌رهێنانی شانۆیی) ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بۆی چاپ كردووه و گوتی:”له كتێبه تازه‌كه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكی چه‌مكه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانم له شانۆیه‌كی مۆدێرندا شیكردۆته‌وه”. گوتیشی:”ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ستراكتور و فۆڕمی هونه‌ری شانۆ له‌سه‌ر ده‌ستی شانۆكارێكی وه‌ك گوردن گره‌یگ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و ڕادیكاڵی به‌سه‌ردا هاتبێت و هونه‌ری ریژی له‌وه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی و كرده‌یی و ئێستاتیكی، له ده‌رگایه‌كی گه‌لێك فراوانه‌وه پێی نابێته نێو فۆڕم و چه‌مكه‌كانی مۆدێرنه‌وه، ئه‌وا له‌لای پیته‌ر بروك له بنه‌ماكانی پۆست مۆدێرنیزمه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پانتاییه بۆشه‌كان”. هه‌روه‌ها گوتی:” له‌نێوان ئه‌م سه‌د ساڵه‌یشدا شتگه‌لێكی گرنگ ڕوویان داوه: كره‌یگ، ستانیسلاڤسكی، مایرهۆڵد، پیسكاتۆر، برێشت، ئارتۆ، گرۆتۆڤسكی و بروك، گه‌شه‌یان به‌و چه‌مكه مۆدێرنه‌ی هونه‌ری شانۆ، له ڕووی تیۆری و پراكتیكه‌وه، داوه.
هه‌وڵمداوه ئه‌م كتێبه به‌شێوه‌یه‌كی پێداگۆگی بنووسم و هیوادارم سودی بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه هه‌بێت، كه له بواری شانۆدا كار ده‌كه‌ن: ریژیسۆر، ئه‌كته‌ر و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گری شانۆیش”.

