ڕه‌وش و خوڵقان, سه‌فه‌رێکی ڕۆژێکی درێژ به‌ره‌و شه‌و, له پرۆڤه‌وه بۆ نه‌مایش
نووسینی: دانا ڕه‌ئوف
دەزگای کاڵسۆن/ستۆکهۆڵم
ده‌زگای کاڵسۆن له سوێد له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا کتێبێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی بۆ هونه‌رمه‌ند ” دانا ڕه‌ئوف ” به‌ناوی ( ڕه‌وش و خوڵقان … سه‌فه‌ری ڕۆژێکی درێژ به‌ره‌و شه‌و … له پرۆڤه‌وه بۆ نه‌مایش ) به‌چاپ گه‌یاندووه. دانا ڕه‌ئوف ڕاسته‌وخۆ کتێبه‌که‌ی به زمانی سوێدی نووسیوه و له فۆرمی یاداشتنامه‌دا پرۆسه‌ی ئه‌فراندنی یه‌کێک له نه‌مایشه‌کانی شانۆی پادشایه‌تی له ستۆکهۆڵم باس ده‌کات و پرۆفیسۆر خاتوو ” کارین هێلاندێر ” مامۆستای زانستی شانۆ له زانکۆی ستۆکهۆڵم پێشه‌کییه‌کی چڕوپڕی بۆ کتێبه‌که نووسیوه.
کتێبه‌که خاوه‌ن سه‌بکێکی دێکیومێنتاری، لێکۆڵینه‌وه، ڕه‌خنه‌ییه و بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌مایشێکی شانۆیی هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و مه‌شقه‌وه تا ڕۆژی نه‌مایش، کاردانه‌وه‌ی بینه‌ران و کۆتایی گه‌شت و نه‌مایشه‌که. دانا ڕه‌ئوف ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ ڕیژیسۆر ستێڤان لارشۆن و گروپێک له ئه‌کته‌رانی ناسراوی سوێدی، له شانۆی پادشایه‌تی شانۆنامه‌ی ( سه‌فه‌ری ڕۆژێکی درێژ به‌ره‌و شه‌و ) ی نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکی ” یۆژین ئۆنێل ” نه‌مایش ده‌که‌ن.
دانا ڕه‌ئوف وه‌ک ڕیژیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌گه‌ڵ ستێڤان لارشۆنی ڕیژیسۆر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ سه‌رقاڵی ئه‌و نه‌مایشه ده‌بن و ئه‌م کتێبه‌ش شوێنپێهه‌ڵگرتنێکی ووردی ساته دژواره‌کانی پرۆڤه، داهێنان و هه‌ڵکۆڵینی شانۆنامه‌که‌یه، له پیه‌سه‌وه بۆ نه‌مایش. خودی شانۆنامه‌که‌ی یۆژین ئۆنێل بایه‌خێکی گرنگ و جێگایه‌کی تایبه‌تمه‌ندی له مێژوو و ڕه‌وتی شانۆی سوێددا هه‌یه. یۆژین ئۆنێل له ساڵی 1946 دا شانۆنامه‌که‌ی نووسیوه و ڕووداوه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌ما و بیۆگرافیای ژیانی خۆی ڕۆناوه.
(سه‌فه‌ری ڕۆژێکی درێژ به‌ره‌و شه‌و) له‌سه‌ر داخوازی یۆژین ئۆنێل بۆ یه‌که‌مجار له جیهاندا له شاری ستۆکهۆڵم و شانۆی پادشایه‌تی و له ساڵی 1956 دا پێشکه‌ش ده‌کرێت. نه‌مایشه‌که سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێ و تا ئێستا له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا باس ده‌کرێت.
ئینگمار بێرگمان هه‌مان شانۆنامه له ساڵی 1988 دا و له‌سه‌ر هه‌مان شانۆ پێشکه‌ش ده‌کات. نه‌مایشه‌که‌ی بێرگمان وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی تری، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ستدێنێ.
دواتر له ساڵی 1998 دا ڕیژیسۆرێکی گه‌نج خۆی له‌م کاره ده‌دات و به یارمه‌تی ئه‌کته‌ره هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌وکاته‌ی ده‌یخه‌نه‌وه سه‌ر شانۆ. ساڵی 2006 و دوای په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌م نه‌مایشی شانۆنامه‌که‌دا، سه‌رله‌نوێ له هه‌مان شانۆ و به به‌شداری چوار ئه‌ستێره‌ی شانۆی سوێدی پێشکه‌ش ده‌کرێته‌وه.
دانا ڕه‌ئوف له کتێبه‌که‌یدا تیشکی سه‌رنجی خستۆته سه‌ر هه‌ر چوار نه‌مایشه‌که و له‌هه‌مانکاتدا وێنه‌یه‌کی ووردی چۆنییه‌تی کارکردن و پێشکه‌شکردنی شانۆنامه‌که ده‌خاته‌ڕوو.

