• SWEDISH
  • کوردی
دانا ڕەئووف
  • سه‌ره‌تا
  • هه‌واڵ
  • بابه‌ت
  • کتێب
  • زنجیره‌ی شانۆی بیانی
  • شانۆنامه‌
  • دیدار و گفتوگۆ
  • دانا ڕه‌ئووف
    • خه‌لات
    • نامه‌
    • ده‌رباره
    • په‌یوه‌ندی
  • Menu Menu

چیرۆکه‌کانی با

هه‌واڵ

بابه‌ت: کۆمه‌ڵێک ده‌قی شانۆیی


چەند ڕازێکی کورت سەبارەت بەم دەقانە

 سەرەتا، کە (من و تۆ لەگەڵ با دا)م نووسی، بە بەشی دووەمی ئەو دەقە (دەتدەمە دەست با) دەستم پێ کرد و هیچ پلانێکم بۆ دوو بەشەکەی تری نەبوو. دواتر گفتوگۆی نێوان من و هەندێک لە برادەرەکانم سەبارەت بەو ئەزموونە بچووکە، بیرۆکەی نووسینی دوو بەشەکەی تری لا دروست کردم. کە تەواویشم کرد، هەستم دەکرد هێشتا تەواو نەبووە و لەم بیرکردنەوەیەدا، بە تایبەتی لە ژیانی ئەو دوو کارەکتەرە (ژن و پیاو)ەکە، ئافرەتەکەم بە تەنها لە ژوورەکەدا، لەبەر پەنجەرەکە بینی. بەم شێوەیە بەشی کۆتاییی ئەو دەقە (بە تەنیا لەگەڵ با-دا)، کە تەنها لاپەرەیەکی بچووکە، لە دایک بوو.

دوای چەندان مانگ، دوو دەقی ترم نووسی (ئەو خۆشەویستییە هەر ڕۆژەی پارچەیەکم دەبات) و (ژنی سەر جۆلانەکە)، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشێکی تری ژیانی ئەو دوو کارەکتەرەیە، بەڵام لە دەرەوەی زەمەنی ئەو چل ساڵەی لە (من و تۆ لەگەڵ با دا)یە. بەم شێوەیە (من و تۆ لەگەڵ بادا بوو بە سێینەیەک و ئێستا لەژێر ناوی (بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!)دا کۆ بوونەتەوە. دوای ئەوە سێینەی (وەک ئەوەی ژیان لەوێ بێت) و دواتریش (چیرۆکەکانی با)م نووسی.

ئەم دەقانە، لە ڕووی زمان و تەکنیک و دراماتۆرگی و ڕۆنانی درامییەوە، بە شانۆی کوردی نامۆن و دەتوانم بڵێم بۆ ئەزموونی نووسینی دەقی شانۆنامەی کوردی تازەن. دەقەکان بە زمانێکی شیعری و شانۆیی نووسراون و هەر چەندە بە ڕواڵەت واقیعین، بەڵام بە دیوه‌که‌ی تریدا ئەبسێردن و لە دنیای واقیع و ژیانی ڕۆژانە دوور کەوتوونەتەوە. ئەم دەقانە شیعری شانۆیین، نەک شیعر بێت لە شانۆدا، شیعرێکی بینراوە، نەک شیعرێک گوێی لێ بگریت. کارەکتەرەکان بە پلەی یەکەم وەک مرۆڤ لە دەرەوەی هەموو جۆرە جوگرافیا و کات و نەتەوە و شووناسێکی دیاریکراوەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، دەکرێت هەموو مرۆڤێک لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بێت، خۆی لەم دەقانەدا بدۆزێتەوە. ئەوە گرینگ نییە ئەم کارەکتەرانە چی دەڵێن، بەڵکو چۆن دەیڵێن.

ئەم دەقانە گەڕانەوەیەکە بۆ ناوەوە و پێداگرییەکە لەوەی ڕاستییەکان لە قووڵایییەکاندان.

من لەم دەقانەدا، بێ ترس دەست بۆ شتە ساکار و ئاسانەکان دەبەم. ڕوواڵەتێکی تەنک، هاوکات هەست بە هێزی ڕاکێشانی شتە قووڵەکانیش ده‌کرێ، کە بەرەو قووڵاییی خۆی ڕاماندەکێشێت. بێگومان بێ چینەکانی سەرەوە قووڵایییه‌کانیش هیچ مانایەک نابەخشن، هیچ قووڵایییەکیش بێ چینی سەرەوە نییە و لە سەرەوە بەرەو قووڵایییەکان دەڕۆین. زۆرجار من لەسەرەوە دەمێنمەوە تا ئەو ڕێگایە بۆ ئێوە بکەمەوە بە قووڵایییەکاندا ڕۆبچنە خوارەوە، بە ناوەوەدا بڕۆن تا دواتر بتوانن بە شتەکانی قووڵایییەوە بێنەوە سەرەوە، ئەوەی لە قووڵاییەکاندا دۆزیوتانەتەوە، کە ڕەنگە جیاوازتریش بێت لەوەی من بیرم لێ کردۆتەوە.

هەموو یەکێک لەم دەقانە چیرۆکێکی تایبەتی ده‌گێڕێته‌وه‌، بەڵام هەندێک جار لەوانەیە ئەم چیرۆکانە دیار نەبن و پێویستیان بەوە بێت بدۆزرێنەوە؛ لەوانەیە لەسەرەتاوە هەست، بۆ نموونە، بە ڕووداو، شوێن و ڕۆنانە درامییەکە نەکەین، بەڵام هەموو ئەو شتانە لە دەقەکاندا هەن و ڕێچکە و فۆرم و شێوازێکی تریان وەرگرتووە و لە تەکنیکێکی نوێدا داڕێژراون. ئەم دەقانە بۆ جەستە و دەنگی ئەکتەر نووسراون، هاوکات بۆ خوێندنەوە و تێڕامان و چوونە نێو دنیای کارەکتەرەکانەوە. بە بڕوای من شتگەلێکی زۆر لەم دەقانەدا ڕوودەدەن، کە لەوانەیە بە یەک خوێندنەوە هەموو ئەو ڕووداوانە نەبینین و زمانەکەیش وەک جەستەی ئەکتەر لە جووڵەدایە و ڕووداوەکان و کارەکتەرەکانیش دەجووڵێنێت.

Share this entry
  • Share on Facebook
  • Share on X
  • Share on WhatsApp
  • Share by Mail
https://danamarouf.com/wp-content/uploads/2020/12/chirokakniBA-dana012.jpg 779 555 dana http://danamarouf.com/wp-content/uploads/2021/01/dana-logo.web_-e1610584340918.png dana2020-12-26 10:39:202021-01-04 22:18:11چیرۆکه‌کانی با

هه‌واڵی کتێب

  • چاپکراوی نوێ؛ دادگاییکردن2026-05-12 - 8:18 am
  • چاپکراوی نوێ “تێکشکان”2025-09-11 - 11:24 am
  • گوتارە لە بیرکراوەکان2024-11-28 - 1:06 pm
  • مرۆڤە خۆڵەمێشییەکان2024-09-27 - 1:08 pm
  • شانۆنامەی لێکترازان2024-01-31 - 11:27 am
  • شانۆیی لێکترازان2023-09-20 - 3:21 pm
  • شانۆنامه‌ی بەرەو کەنار2023-05-19 - 12:32 pm
  • لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن2023-05-19 - 12:26 pm
  • خەمەکانی لێبووکی سێرک2023-05-19 - 12:23 pm
  • دوایین وێستگه‌2022-06-03 - 9:54 pm
  • ساڵێك لەگەڵ کیژۆڵەکەم2022-06-03 - 9:30 pm
  • ئێوارەی بەر لە کۆتایی2022-06-03 - 8:11 pm
  • پریشکەکانی شانۆ2022-06-03 - 8:06 pm
  • ئه‌زموون و داهێنان، دیدار له‌گه‌ڵ دانا ڕه‌ئووف2022-06-03 - 6:31 pm
  • سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگه‌رایی2021-07-17 - 2:43 pm
© Copyright - دانا ڕەئووف - powered by Enfold WordPress Theme
  • سه‌ره‌تا
  • په‌یوه‌ندی
  • ده‌رباره
Scroll to top Scroll to top Scroll to top