• SWEDISH
  • کوردی
دانا ڕەئووف
  • سه‌ره‌تا
  • هه‌واڵ
  • بابه‌ت
  • کتێب
  • زنجیره‌ی شانۆی بیانی
  • شانۆنامه‌
  • دیدار و گفتوگۆ
  • دانا ڕه‌ئووف
    • خه‌لات
    • نامه‌
    • ده‌رباره
    • په‌یوه‌ندی
  • Menu Menu

بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!

هه‌واڵ

چاپی دووەم لە دەزگای مانگ.

سەرەتا، کە (من و تۆ لەگەڵ با دا)م نووسی، بە بەشی دووەمی ئەو دەقە (دەتدەمە دەست با) دەستم پێکرد و هیچ پلانێکم نەبوو، بۆ دوو بەشەکەی تری. دواتر گفتوگۆی نێوان من و هەندێک لە برادەرەکانم سەبارەت بەو ئەزموونە بچووکە، بیرۆکەی نووسینی دوو بەشەکەی تری لا دروست کردم. کە تەواویشم کرد، هەستم دەکرد، هێشتا تەواو نەبووە و لەم بیرکردنەوەیەدا، بە تایبەتی لە ژیانی ئەو دوو کارەکتەرە (ژن و پیاو)ەکە، ئافرەتەکەم بە تەنها لە ژوورەکەدا و لەبەر پەنجەرەکەدا بینی. بەم شێوەیە بەشی کۆتایی ئەو دەقە (بە تەنیا لەگەڵ با-دا)، کە تەنها لاپەرەیەکی بچووکە، لە دایک بوو.

دوای چەندان مانگ، دوو دەقی ترم نووسی (ئەو خۆشەویستییە هەر ڕۆژەی پارچەیەکم دەبات) و (ژنی سەر جۆلانەکە)، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان بە شێکی تری ژیانی ئەو دوو کارەکتەرەیە، بەڵام لە دەرەوەی زەمەنی ئەو چل ساڵەی لە (من و تۆ لەگەڵ با دا)یە. بەم شێوەیە (من و تۆ لەگەڵ با دا) بوو بە سێینەیەک و ئێستا لە ژێر ناوی (بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!) کۆ بوونەتەوە.

ئەم دەقانە، لە ڕووی زمان و تەکنیک و دراماتۆرگی و ڕۆنانی درامییەوە، بە شانۆی کوردی نامۆن و دەتوانم بڵێم بۆ ئەزموونی نووسینی دەقی شانۆنامەی کوردی تازەن. دەقەکان بە زمانێکی شیعری و شانۆیی نووسراون و هەر چەندە بە ڕواڵەت واقیعین، بەڵام بە دیووەکەی تریدا ئەبسێردن و لە دونیای واقیع و ژیانی ڕۆژانە دوورکەوتوونەتەوە. ئەم دەقانە شیعری شانۆیە، نەک شیعر بێت لە شانۆدا، شیعرێکی بینراوە، نەک شیعرێک گوێی لێ بگریت. کارەکتەرەکان بە پلەی یەکەم وەک مرۆڤ لە دەرەوەی هەموو جۆرە جوگرافیا و کات و نەتەوە و شووناسێکی دیاریکراوەوە، مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، دەکرێت هەموو مرۆڤێک لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا بێت، خۆی لەم دەقانەدا بدۆزێتەوە. ئەوە گرینگ نییە ئەم دوو کارەکتەر چی دەڵێن، بەڵکو چۆن دەیڵێن.


 

Share this entry
  • Share on Facebook
  • Share on X
  • Share on WhatsApp
  • Share by Mail
https://danamarouf.com/wp-content/uploads/2019/12/بێ-ئەوەی-هەستی-پێ-بکەین-تاریک-داهات-بەرگ-٢.jpg 745 1080 dana http://danamarouf.com/wp-content/uploads/2021/01/dana-logo.web_-e1610584340918.png dana2019-12-24 15:47:222019-12-24 15:48:31بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، تاریک داهات!

هه‌واڵی کتێب

  • چاپکراوی نوێ؛ دادگاییکردن2026-05-12 - 8:18 am
  • چاپکراوی نوێ “تێکشکان”2025-09-11 - 11:24 am
  • گوتارە لە بیرکراوەکان2024-11-28 - 1:06 pm
  • مرۆڤە خۆڵەمێشییەکان2024-09-27 - 1:08 pm
  • شانۆنامەی لێکترازان2024-01-31 - 11:27 am
  • شانۆیی لێکترازان2023-09-20 - 3:21 pm
  • شانۆنامه‌ی بەرەو کەنار2023-05-19 - 12:32 pm
  • لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن2023-05-19 - 12:26 pm
  • خەمەکانی لێبووکی سێرک2023-05-19 - 12:23 pm
  • دوایین وێستگه‌2022-06-03 - 9:54 pm
  • ساڵێك لەگەڵ کیژۆڵەکەم2022-06-03 - 9:30 pm
  • ئێوارەی بەر لە کۆتایی2022-06-03 - 8:11 pm
  • پریشکەکانی شانۆ2022-06-03 - 8:06 pm
  • ئه‌زموون و داهێنان، دیدار له‌گه‌ڵ دانا ڕه‌ئووف2022-06-03 - 6:31 pm
  • سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگه‌رایی2021-07-17 - 2:43 pm
© Copyright - دانا ڕەئووف - powered by Enfold WordPress Theme
  • سه‌ره‌تا
  • په‌یوه‌ندی
  • ده‌رباره
Scroll to top Scroll to top Scroll to top