سڵاو کاک دانای هێژا…

دەتدەمە دەست با.. دەتدەمە دەست خەیاڵ..!

تێکستەکەم خوێندەوە.. جارێ نا چەند جارێ. جگە لە چێژبینین چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی تێدا بوو، لێرەدا بەخێرایی ئاماژەیان بۆ دەکەم.

١-بابەبەتی تێکستە: زۆر چڕ و کورتکراوەو بێ درێژدادڕیی. دیارترین سیماو تایبەتمەندییەتی دەقی شانۆیە و جیای دەکاتەوە لە ڕەگەزەکانی تری ئەدەب. زۆر جوان لەم رەگەزەدا کارت کردووە بە زمانێکی زۆر شانۆیی بە بێ پەرتەوازەیی و جەند بابەتی جانبی، ژن و پیاوێک خۆیان و خەیاڵ و ژیان و نوستالیژیا و خەون و دابڕان و هیچی تر.

٢-ستایلی دەقی شانۆیی: ئەوەی لای من بایەخە، ئەو مەعریفە قوڵەی بەڕێزتان سەبارەت بەرەوتە نوێکانی تیکستی شانۆیی مۆدێرن، هەست دەکەم ئەم دەقە تەواو ئاوێزانی ئەو ستایلە و دەکرێت بە ڕچەشکێن لە ئەدەبیاتی شانۆی کوردیدا ئاماژەی پێ بکەین.

٣-دیالۆگ و پەیوەندی کارەکتەر: ئەم ڕەگەزە تا ئێستا بەس لە شاکارە جیهانییەکاندا بینیومە. هەندێ ساتی هەبوو، هەستم دەکرد لە شانۆگەریی (ئیوارەیەیەک)ی هاڕۆلد پنتەر دەچوو. لێکچوونێکی جوان و ئاست بەرز نەک لاسایی کردنەوە.

٤-خەیاڵ: بەختەوەرم بەو خەیاڵە فراوانە چی لای نووسیار، ج لای هەردوو پاڵەوانی تێکستەکە. خەون دەگیرێێتەوە. دایکم دەیوت بڕۆ بەلوعەکە بەردەوە و بۆئەوی بگێڕرەوە…. هەر زۆر جوان دەست خۆش .

٥-خەون: ڕەگەزێکی دیار، چی خەونی بەجێهێڵانی کۆتاییەکەی، چ خەونی پیکەوەبوون و گێرانەوە. سەرەتا بۆ کۆتایی خوێنەر وا هەست دەکات خەونێکی بینیووە و هیچی تر.

٦- دیالۆگ: دیالۆگی زۆر شانۆییانە و دوورکەوتنەوە لە درێژدادڕیی. بە زمانێکی شانۆییانە ئاخافتن. بەزمانێکی شانۆیی گێڕانەوە. بەزمانێکی شانۆیی وشە وڕستە، بەجۆرێک هەستم نەدەکرد یەک وشە زیاد بێت… بۆن و بەرامێکی زۆر جوان لە دیالۆگ و ڕستەکاندا هەبوو.


لە کۆاتیدا بەزمانی پیرەمێرد، ئەوەندە دەڵێم: دەستم بە هەویرە… هەر ئەوەندەم لە بیرە. بەرەو سەرکەوتنی زیاتر

هاوڕێت:  کامەران سوبحان

٢٨-١١-٢٠١٧