و. له سویدییه‌وه: 2009-08-14
ده‌مه‌ته‌قێیه‌ک له‌نێوان
یۆن فۆسه و لاش نۆرێن دا
ستۆکهۆڵم
7 ی سیپتێمبه‌ری 2002
نۆرێن:
به‌ڕاستی دواجار که‌ی بوو که ئێمه یه‌کترمان بینی.
فۆسه:
له ئۆسلۆ بوو.
نۆرێن:
ده‌مه‌ته‌قێیه‌کمان به‌ر له نمایش‌کردنی نۆڤێمبه‌ر کرد1. ته‌نها باسی هونه‌ر و مه‌رگمان کرد … من پێموایه که ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌لانه قسه نه‌که‌ین. ئه‌توانین.
فۆسه:
یان ناتوانین.
نۆرێن:
بۆچی باسی ئه‌و شتانه بکه‌ین که ده‌رباره‌یان ده‌نووسین؟ شتێکی زۆر بێ مانایه. با زیاتر قسه له‌سه‌ر شته پراکتیکییه‌کان بکه‌ین.
فۆسه:
هه‌ستده‌که‌م قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له‌سه‌ریان ده‌نووسم شتیکی هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی که نووسیومن خۆیان باسی شته‌کان ده‌که‌ن. که باسی ئه‌وه بکه‌یت له‌پڕ و له‌خۆوه ده‌بێته شتێکی هه‌ر زۆر جیاواز.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت به فۆرماتی PDF کرته لێره‌بکه