نامه‌ی: زانیار محه‌مه‌د
نووسه‌ر و شانۆكاری ئازیز كاك دانا ڕه‌ووف.
ئه‌م كاته‌ت باش، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت.
ئازیزم ئه‌مڕۆ كتێبی “هاڕۆڵد پینته‌ر”م خوێنده‌وه، كه به‌م دواییه له‌لایه‌ن گۆڤاری شانۆوه چاپكراوه، هه‌رچه‌نده وابزانم پێشتر له پێشه‌كیی كتێبی “سه‌راییدار”ی هاڕۆڵد پینته‌ردا بڵاوبووه‌ته‌وه.
زۆر سوودم له خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگرت، من زۆر سه‌رسامم به‌شانۆییی “ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوون”، به‌ڵام ئه‌م كتێبه‌ی تۆ شتی دیكه و گرنگتری له باره‌ی پینته‌ر و كاره‌كانییه‌وه پێگوتم.
ئه‌م نامه‌یه‌م ته‌نیا بۆ ده‌ستخۆشییه، هیوام به‌رده‌وامیته له‌م كاره ناوازانه، كه خه‌ڵكی ئێمه لێی بێ‌ئاگان، وه‌ك هه‌موو شته جوانه‌كانی دیكه‌ی دنیا.
من هیچ سه‌روكارێكم له‌گه‌ڵ شانۆدا نییه، نه ئه‌كته‌رم، نه ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسم و خوێنه‌رێكی ئاسایشم، هه‌میشه بۆم گرنگه له باره‌ی داهێنان و بلیمه‌ته‌كاته‌وه بزانم، زۆر چێژ له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی تۆ وه‌رده‌گرم، وه‌ك چۆن چێژ له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی نیتشه و ماركیز و دۆستیۆفیسكی و فرۆید و ته‌نانه‌ت به‌ختیار عه‌لیش وه‌رده‌گرم.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیی زۆرم بۆ تۆ.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی.
زانیار محه‌مه‌د

