شانۆی ڕۆژ
شانۆی ڕۆژ شانۆیەکی سیاسییە و ئاریان مونشکین، وەکوو دامەزرێنەری ئەم شانۆیە، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه‌وه تا ئێستا پەیامێکی سیاسی هەبووە. مونشکین وه
کو ریژیسۆرێک خۆی له‌نێوه‌ندی ڕووداوه‌کانی جیهاندا بینیوه‌ته‌وه و ئه‌م ڕووداوانه‌یش، له ئه‌وروپا یان له ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا، سه‌باره‌ت به گه‌لانی چه‌وساوه یان به په‌راوێزکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت بووبێت له شانۆکه‌یدا، ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
مونشکین له شانۆی قوتابیانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و په‌یوه‌ندییه‌کانی به بزوتنه‌وه‌ی قوتابیانه‌وه به‌هێز بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا گروپێکی شانۆیی به‌ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی شانۆکارانی قوتابیانی پاریس)ه‌وه دامه‌زراندووه. ئه‌م گروپه ته‌نها ده که‌س بوون و دواتر له ساڵی ١٩٦٤ دا ته‌نها مونشکین خۆی و دوو ئه‌ندامی تریان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م سێ هاورێیه پێکه‌وه شانۆی (رۆژ) داده‌مه‌زرێنن. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، شانۆنامه‌ی (بۆرژوازییه بچوکه‌کان)ی مه‌کسیم گۆرکی نه‌مایش ده‌که‌ن، به شانۆنامه‌ی (چێشتخانه) له نووسینی (ئه‌رنۆلد ویسکر) زیاتر ده‌ناسرێن و ره‌خنه‌گره شانۆییه‌کان ئاماژه‌یه‌کی جیاوازیان بۆ ده‌که‌ن. له ساڵی ١٩٦٨یشدا به شانۆنامه‌ی (خه‌ونی نیوه‌شه‌وێکی هاوین) ده‌بنه یه‌کێک له گروپه دیاره‌کانی فه‌ره‌نسا.
له‌م قۆناخه‌دا زیاتر په‌نایان بردۆته به‌ر ده‌قی نووسه‌ره گه‌وره‌کانی شانۆی جیهان، به‌ڵام له ساڵی ١٩٦٩ و به نەمایشی (لێبوکه‌کان) پێ ده‌نێنه قۆناخێکی تری کاره‌کانیانه‌وه. (لێبوکه‌کان) پرۆژه‌یه‌ک ده‌بێت، چ له‌ڕووی تێکست و چ له ڕووی ئاماده‌کردنی نه‌مایشه‌که‌وه به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی و راگوزاری، پێکه‌وه بوونیاتی ده‌نێن. له‌م به‌رهه‌مه‌دا سێرک و ژیانی ئاسایی، کۆن و نوێ، شانۆی ئیتالی و شانۆی نووی ژاپۆنی کۆده‌که‌نه‌وه و نه‌مایشێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن، زیاتر له سێرکه‌وه نزیک بووه وه‌ک له شانۆ.
(شانۆی رۆژ) گروپێکی ئاسایی نییه؛ میتۆدی کارکردن، بنه‌مای دارایی و پرۆفیله هونه‌رییه‌که‌یان جیاوازه و به‌بێ شک داده‌نرێت به یه‌کێک له باشترین گروپه شانۆییه‌کانی ئه‌وروپا. شانۆی رۆژ بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌کیان چه‌ندین مانگ، شه‌و و ڕۆژ پرۆڤه ده‌که‌ن و پێکه‌وه ده‌ژین و هه‌موو پرۆڤه‌یه‌کیان رۆنانی ئه‌زموونێکی تازه‌یه. دابه‌شکردنی رۆڵی شانۆنامه‌کانیش، دوای دوو تا چوار مانگ له مه‌شق و پرۆڤه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌کته‌ره‌کان به‌ر له بڕیاری کۆتایی مونشکین،له‌گه‌ڵ هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کاندا ئاشنا ده‌بن.
شانۆی رۆژ له حه‌فتاکاندا و به هه‌ردوو نەمایشی (١٧٨٩) و (١٧٩٣) سه‌باره‌ت به شۆڕشی فه‌ره‌نسی ناوبانگێکی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا و هه‌موو ئه‌وروپا به‌ده‌ست ده‌هێنن. مونشکین له‌م نه‌مایشانه‌دا له شانه قووڵەکانی شانۆیه‌کی میللیی فه‌ره‌نسی نزیک ده‌بێته‌وه و زیره‌کانه بوارێک له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا دروست دەکات. وا له بینه‌رانیش دەکات به‌شێوه‌یه‌کی تر بڕواننه نه‌مایشه‌که و دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه و بابه‌تییان هه‌بێت،له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و بواره‌یش بۆ بینه‌ران بڕه‌خسێنێت، که سه‌رله‌نوێ و به‌شێوه‌یه‌کی تر مێژوو بخوێننه‌وه.
شانۆی رۆژ له شه‌سته‌کاندا خانووبه‌ره‌یه‌کی تایبه‌تیان نه‌بووه و هه‌ر نه‌مایشێکیان له شانۆیه‌ک یان له گۆڕه‌پانی یاری و پانتاییه به‌رینه‌کانی سێرکدا پێشکه‌ش کردووه. به‌ڵام له ساڵی ١٩٧٠دا له ده‌ره‌وه‌ی شاری پاریس و له یه‌کێک له خانووبه‌ره گه‌وره داڕوخاو و به‌جێماوه‌کاندا، له پاشماوه‌ی کارگه‌یه‌کی قەوانی فیشەکدا ده‌گیرسێنه‌وه و به‌ده‌ست و بازوی خۆیان ئه‌و شوینه نۆژه‌ن ده‌که‌نه‌وه و ده‌یکه‌نه شانۆیه‌کی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان. ئه‌م گروپه و ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک خه‌ڵکانی هه‌ژار، به سکی برسی ژیاون، به‌ڵام رێزێکی شاهانه‌یان له بینه‌ره‌کانیان گرتووه، ئه‌ندامه‌کانی شانۆی رۆژ له‌م قۆناخه‌دا ئه‌کته‌ری ته‌واوه‌تی نه‌بوون، به رۆژ کاریان کردووه بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیان و به شه‌ویش له‌گه‌ڵ مونشکین ژیاون و کاریان کردووه. له ده‌سپێکی پرۆژه‌کانی ئه‌م گروپه‌دا بینه‌ره‌کانیان بریتی بووه له قوتابی و گه‌نجه‌کان، به‌ڵام ئێستا نه‌ک هه‌ر له پاریسه‌وه به‌ڵکو له هه‌موو دونیاوه و به هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێکه‌وه خه‌ڵکی سه‌ردانی شانۆی رۆژ ده‌که‌ن.
شانۆی رۆژ له‌نێوان ساڵی ١٩٧٦ و ١٩٧٧دا پشوو له شانۆ وه‌رده‌گرن بۆ کارکردن له فیلمی (مۆلییر)دا که مونشکین هه‌ر خۆی سیناریۆکه‌ی ده‌نووسێت و هه‌ر خۆیشی ده‌بێته ریژیسۆری. ئەم فلیمە ته‌نها ژیانی شانۆنامه‌نووس و ئه‌کته‌ری فه‌ره‌نسی مۆلییر ناگرێته‌وه، به‌ڵکو له دیدی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و گشتگری زه‌مه‌نێکه‌وه، به‌رجه‌سته‌ی ژیانی مرۆڤێکمان بۆ ده‌کات، که به شانۆ و له‌گه‌ڵ شانۆ و له‌پێناوی شانۆدا ژیاوه.
مونشکین له هه‌شتاکاندا، به پێچه‌وانه‌ی پرۆژه راگوزه‌رییه‌کانییه‌وه، ڕووده‌کاته شه‌کسپیر و پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره به‌ناوی (گه‌شتێک به‌جیهانی شه‌کسپیر)دا پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین شانۆنامه‌ی شه‌کسپیر له‌خۆده‌گرێت، بۆ نموونه: ریچاردی دووەم، شه‌و و رۆژی سیانزەیەم، هێنریکی چواره‌م (دوو به‌ش) و هێنرێکی پێنجه‌م.
مونشکین لەم پرۆژە گەورەیەدا ته‌کنیکی شانۆی کۆنی رۆژهه‌ڵات و مۆدێرنی ئه‌وروپای تێکه‌ڵاو کردووه: ریچاردی دووه‌م به چاکه‌ت و پانتۆڵه‌وه ده‌رکه‌وتووه، به‌ڵام شانۆ و ته‌کنیک و کاره هونه‌رییه‌کان، وه‌ک دیدێکی ریژی له شانۆی کلاسیکی کۆنی ژاپۆنییەوە وه‌رگیراوه. له شانۆنامه‌کانی تردا هه‌موو جیهانه شه‌کسپیرییه‌که‌یان له دنیای لیبوکدا به‌رجه‌سته کردووه و لیبوک بۆته ناوه‌ند و له خودی بیرۆکه‌ی کاره‌کته‌ری لێبوکه‌وه نه‌مایشه‌که‌یان ڕۆناوه، بیگومان به گه‌ڕانه‌وه و سوود وه‌رگرتن له ته‌کنیک و شانۆی کۆمیدیای دیلارتی و ته‌کنیکی چه‌مک و شێوازه‌کانی لێبوکی مۆدێرن.
مونشکین له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌مایشێکی نوێ‌دا، هونه‌ری شانۆ و ریژی و نواندنی نوێکردۆته‌وه و به هه‌موو نه‌مایشێکی شانۆیه‌کی نوێی خوڵقاندووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت ئه‌وه‌یه، که مونشکین له نزیکه‌وه، هه‌روه‌ک مایرهۆڵد و برێشت له شانۆی کۆنی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی کۆڵیوه‌ته‌وه و ئه‌م شانۆ کۆنه دێرینانه‌یش له هه‌موو پرۆژه‌کانیدا ڕه‌نگیداوه‌تەوە.
مونشکین تا ئێستا هه‌ر چالاکە و کاره‌کانی به هه‌مان شێوه جێگای سه‌رنج و ستایشی بینه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانه. ئەم ساڵیش دوای ٥٠ ساڵ زیاتر بەسەر دامەزراندنی ئەم شانۆیەدا، شانۆنامەی (ماکبێس) لەسەر هەمان شانۆ پێشکەش دەکەن.

