شانۆنامەی خەونە نمایشێک
‘ کۆرپه‌ی ژانه به‌سۆ‌کانی ستریندباری”
• قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر:
پاییزی ساڵی 1901 ستریندباری به ته‌نگژه‌یه‌کی ده‌روونی گه‌لێ ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی نامه و یاداشته‌کانی، ئه‌و قه‌یرانه گرانترین ساته‌کانی ژیانی بووه و پسپۆڕانی بواری سریندباری به ”قه‌یرانی سێپتێمبه‌ر” ناوزه‌دیان کر‌دووه. ” چل ڕۆژ ئازار و په‌ژاره، گرانترین ساته‌کانی ژیانم” وه‌ک ستریندباری خۆی ئاماژه‌ی بۆ کر‌دووه.
ئه‌م ته‌نگژه ده‌روونییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژنه بچووکه‌که‌ی، هارییه‌ت بوسه، به سکی پڕه‌وه ستریندباری به‌جێده‌هێڵێ و به‌پێی نامه‌یه‌کی هارییه‌ت بوسه که له 22 ی مانگی ئۆگۆستی ساڵی 1901 دا نووسیویه‌تی ” که چیتر ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ لات ”. ستریندباریش له وه‌ڵامێکی ئه‌و نامه‌یه‌دا ووتوویه‌تی ( به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌مانم بۆ لێک نادرێته‌وه، خۆشترین و ناشیرین‌ترین ساته‌کانی ژیانمه. هه‌ندێ جار ته‌نها خۆشه‌که‌یان دێته پێشه‌وه، به‌مه‌ش ده‌گریم، ده‌گریم تا خه‌وم لێده‌که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه ناشیرینه‌که‌یم بیربچێته‌وه.)
له‌م ساتانه‌دا هه‌ست و سۆزێکی به‌هێز و هه‌ڵچوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک شاڵاوی بۆ ستریندباری هێناوه، ته‌نگی پێهه‌ڵچهنیوه و به‌ته‌واوه‌تی تێکیشکاندووه. ستریندباری تووشی ئازارێکی ده‌روونی ده‌بێت له‌نێوان بیرکردنی ساته‌وه‌خته‌کانی ژیان له‌گه‌ڵ هارییه‌ت بوسه و ڕقێکی گه‌وره1.
ژیانی ستریندباری له‌م ته‌نگژه چل ڕۆژییه‌دا ده‌بێته دۆزه‌خ و بیر له خۆکوشتن ده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌م کاته‌دا سه‌رقاڵی نووسینی کۆمه‌ڵێ شانۆنامه بووه، یه‌کێکیان خوڵقاندنی جیهانێکی تایبه‌تمه‌ند بووه و له‌و جیهانه‌دا وێنه‌یه‌کی شکۆداری کریستینا، شاژنی سوێد که پایه و ڕۆڵێکی گه‌وره و گرنگی له مێژووی سوێددا هه‌بووه و کاره‌کته‌رێکی به‌هێز و لێهاتوو بووه ده‌نه‌خشێنێ، له‌هه‌مانکاتدا وێنه خه‌ونئامێزه‌کانی کۆشکه هه‌ڵکشاوه‌که‌ی شانۆنامه‌ی (خه‌ونه نمایشێک) ڕۆده‌نێت. ستریندباری هه‌ردوو شانۆنامه‌ی (کریستینا) و (خه‌ونه‌نمایشێک) ی به‌تایبه‌تی بۆ هارییه‌ت بوسه نووسیون2.
که ستریندباری شانۆنامه‌کانی نووسیون، کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی له هارییه‌تدا بینیون و بۆ ئه‌وی نووسیون، هارییه‌تی له‌سه‌ر شانۆ و له‌و ڕۆڵانه‌دا بینیون، هه‌ڵسوکه‌وت و جووڵانه‌وه‌کانی، نه‌بره‌ی ده‌نگ و نیگا و زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی. هارییه‌ت هه‌میشه له‌بیروهۆشی ستریندباری دا ژیاوه و له کاره‌کته‌ره‌کانیدا گه‌مه‌ی کر‌دووه، به‌مه‌ش ویستوویه‌تی کار له هارییه‌ت بکا و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای.
هارییه‌ت بوسه خاوه‌نی جوانییه‌کی سروشتی و ئه‌فسوناوی بووه، قژێکی پڕی ڕه‌ش و درێژ، چاوه‌کانی بادامیی، سیمایه‌کی پڕ له نهێنی و باڵایه‌کی به‌رزی هه‌بووه و زیاتر وه‌ک فیگۆرێکی میتۆلۆژی هاتۆته پێش چاو. رۆژی پێنجی ئۆکتۆبه‌ر، دوای چل شه‌و و چل رۆژ هارییه‌ت بوسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ستریندباری و شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکیش، دوای ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه، له خۆشترین ساته‌کانی ژیانی ستریندباریدا و ته‌نها به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1901 دا نووسراوه3.
هارییه‌ت بوسه له چه‌ندین نامه و بۆنه جیاوازه‌کاندا دووپاتی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که ستریندباری ڕۆڵی ئه‌گنێس، کچی ئیندرای خواوه‌ندی بۆ ئه‌و نووسیوه. ستریندباری خۆشی له یه‌کێک له نامه‌کانیدا که بۆ هارییه‌تی نووسیوه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوازده‌ی سێپتێمبه‌ری 1901، نووسیویه‌تی:” کۆشکه هه‌ڵچووه‌کان ده‌نووسم، مه‌زن، جوان هه‌روه‌ک خه‌ونێک. بێگومان شانۆنامه‌که باسی تۆ ده‌کات، ئه‌گنێس که به‌نده‌که له کۆشکه‌که ڕزگار ده‌که‌یت. ) ستریندباری هه‌ر له یاداشته‌کانی ئه‌م قۆناخه‌یدا نووسیویه‌تی:” خۆشه‌ویستی گوناهه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که بیرکردنه‌وه له خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین دۆزه‌خه که له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه.”
یه‌کێک له مۆتیڤه سه‌ره‌کی و گرنگه‌کانی خه‌ونه‌نمایشێک مه‌سه‌له‌ی نایه‌کسانی و ئازار چێژتنه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێز له‌لای کاره‌کته‌ره پیاوه‌کان به‌رجه‌سته ده‌بن، ئه‌م کاره‌کته‌رانه‌ش هه‌موویان، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌زموونی ژیانی ستریندباری خۆیین4.
ستریندباری به‌وه ناوبانگی ده‌رکردووه که دژی ئافره‌ت بووه و له زوربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا هێرش ده‌کاته سه‌ر ئافره‌ت و ئافره‌ت ده‌کاته هێماگه‌لێکی دڕنده، دێوه‌زمه، گێل، ناپاک و شێت. به‌ڵام له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا دا به ته‌واوه‌تی له ئافره‌ت خۆش بووه و له‌و ڕقه به‌هێزه‌ی که له ژن هه‌یبووه، دوورکه‌وتۆته‌وه و شانۆنامه‌که‌ی له‌و دیده به ته‌واوه‌تی خاوێن کردۆته‌وه و له‌بری ئه‌وه بووه‌ته لایه‌نگری ئه‌وان و نوێنه‌ری خودا و ده‌نگی مرۆڤایه‌تی له کاره‌کته‌ری کچه‌که‌ی ئیندرا (ئافره‌تێک) دا به‌رجه‌سته ده‌کات و ئه‌و ڕۆڵ و به‌ها گه‌وره‌یه ده‌به‌خشێته ئافره‌ت. ئه‌گنێس گه‌شتێکی خواوه‌ندی به ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات، له ئاسمانه‌وه، له باوه‌شی هه‌وره‌کانه‌وه دێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و زۆر به قووڵی خۆی ده‌خزێنێته نێو ئه‌زموونه‌کانی خۆشه‌ویستی، خێزان، ده‌ستلێکبه‌ردان، ڕێکه‌وتن و ئاشتبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاواز و هه‌مه چه‌شنه‌کانیشه‌وه. له‌هه‌مانکاتدا جووڵانه‌وه و ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ش له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، له‌م ئاراسته‌یه‌وه ئه‌گنێس گه‌وره ده‌بێت، ده‌کرێته‌وه و له جیهانه بچووکه‌که‌وه دێته ده‌ره‌وه و ئاوێزانی جیهانه گه‌وره‌که، گه‌ردوون و تێکه‌ڵآوی مرۆڤ ده‌بێت. له‌م گه‌شته‌وه ئه‌گنێس له کچی خوداوه ده‌بێته مرۆڤ و هه‌ست با ئازار و خۆشیی و ناخۆشییه‌کانی مرۆڤ ده‌کات.
خه‌ونه نمایشێک به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی له‌لای ستریندباری هه‌بووه، ستریندباری زانیویه‌تی که داهێنانێکی گه‌وره‌ی کر‌دووه و له یه‌کێک له نامه‌کانی ساڵآنی 1907 دا که بۆ وه‌رگێڕه ئه‌ڵمانییه‌که‌ی نووسیوه ئه‌ڵێت:( خۆشه‌ویستترین دراماکانم، کۆرپه‌ی ئازاره گه‌وره‌که‌م.) له خه‌ونه نمایشێکدا ته‌کنیک باڵاده‌سته، له‌ڕووی مێژووییه‌وه بێ هاوتایه، له‌ڕوی مانا و ناوه‌ڕۆکه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ سنووره، به‌ڵام له‌ڕووی هێڵی گشتی ڕووداوه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ک خه‌ونێک پچڕ پچڕه5. خه‌ونه نمایشێک شانۆی شیعره، شیعره له شانۆدا و فانتازیایه‌کی شیعریی بنه‌ماکانی پێکهێناوه ( شیعر چییه؟ واقیع نییه به‌ڵام زیاتر له واقیع … خه‌ون نییه به‌ڵام خه‌ونێکی بێ ئاگایه ) وه‌ک سریندباری ئاماژه‌ی بۆ کر‌دووه.
هیچ شانۆنامه‌یه‌کی تر له مێژووی شانۆ و مێژووی ئه‌ده‌بدا هێنده‌ی خه‌ونه نمایشێک وێنه‌ی جیاواز و چوونیه‌ک له‌خۆناگرێت، دیمه‌ن و به‌شه‌کان که له شیعره‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌بن، خێرا و له‌چاوتروکانێکدا له یاده‌وه‌ریماندا ده‌چه‌سپێن و جێگایه‌کی گرنگ و پێگه‌یه‌کی بێ وێنه‌ی له‌لای شانۆکاران، بینه‌ران و خوێنه‌ران، به درێژایی مێژوو به‌ده‌ست هێناوه.
خه‌ونه نمایشێک به زمانێکی بینراو، به‌رجه‌سته‌کراو و وێنه‌یی نووسراوه و خودی دیالۆگه‌کانیش به‌رهه‌می وێنه خه‌ونییه‌کانه، ئه‌و وێنانه‌ی که ستریندباری به وێنه‌یه‌ک له ژیان ئاماژه‌یان بۆ ده‌کات.
ئه‌م نووسه‌ره هه‌وڵیداوه که هه‌موو کاره‌کته‌ره پیاوه‌کان له کاره‌کته‌رێکدا کۆبکاته‌وه و هه‌موو ئافره‌ته‌کانیش له ئافره‌تێکدا. له سه‌ره‌تادا بیری له‌وه کردۆته‌وه که هه‌موو شانۆنامه‌که ته‌نها دوو کاره‌کته‌ر، پیاوێک و ئافره‌تێک له‌خۆبگرێت و له یه‌کێک له‌ده‌ستنووسه کۆنه‌کانیدا کاره‌کته‌ره‌کانی له‌ژێر دووناودا، یان دوو خانه‌دا: پیاو و ئافره‌ت کۆکردۆته‌وه. هه‌ر له‌و ده‌ستنووسه کۆنانه‌دا پێشنیاری چه‌ندین ناونیشانی بۆ شانۆنامه‌که نووسیوه، بۆ نموونه درامای ڕاڕه‌وه‌که، کۆشکێکی هه‌ڵکشاو، کچی ئیندرا، هه‌روه‌ها ئه‌م ناوانه‌شی بۆ یمه‌نه‌کان نووسیوه: پایز، دوای هاوین، زستان و سه‌رله‌نوێ پایز. به‌ڵام دوایی له‌سه‌ر خه‌ونه‌نمایشێک گیرساوه‌ته‌وه.
خه‌ونیش وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ زۆر سه‌رنجی ستریندباری ڕاکیشاوه و به‌رده‌وام له به‌رهه‌مه‌کانیدا سوودی لێوه‌رگرتووه، به‌کاریهێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ریان. ستریندباری له ساڵی 1887 دا وتوویه‌تی:( من وا هه‌ست ده‌که‌م به‌ده‌م خه‌ونه‌وه ده‌ڕۆم، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ژیان و شیعر تێکه‌ڵاو بووبێت. ) ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه و بووه‌ته به‌شیکی گرنگی ڕووداوه‌کان، به‌تایبه‌تی ناوه‌ندێکی گرنگی ئه‌م دیمه‌نه‌یه:
شاعیر
که‌واته به‌و زووانه ده‌زانیت واقیع چییه!
کچه‌که
یان خه‌ون!
شاعیر
یان شیعر
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
بێگومان ستریندباری سوودی له وێنه میتافۆرییه ورد و پارچه پارچه‌کانی خه‌ونه‌کانی خۆیشی وه‌رگرتووه و له ده‌روازه‌کانی به‌کارهێنانێکی تری زمانه‌وه، ژیانێکی تری کر‌دووه به به‌ردا. هه‌ر ئه‌م خه‌ونانه بوونه‌ته وێنه و وێنه‌ی مه‌جازی و دیمه‌نه‌کانی خه‌ونه نمایشێکی له‌سه‌ر بنیاتناوه6.
• خه‌ونه نمایشێک باسی چی ده‌کات!
کچی ئیندرای خواوه‌ند له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه تا له نزیکه‌وه چاودێری بارودۆخی ژیانی مرۆڤایه‌تی بکات و گوێ له ئازار و په‌ژاره و خه‌مه‌کانیان بگرێت. ئه‌م کچه‌ی ئیندرا له گیانی ئاگنێس دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و له سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌یدا له‌سه‌ر زه‌وی و له‌به‌رده‌می کۆشکێکدا که به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ وه‌ستایه‌کی شووشه‌دا ده‌کات7. دوای ئه‌وه ده‌چنه کۆشکه‌که‌وه تا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕزگار بکه‌ن که له کۆشکه‌که‌دا به‌ند کراوه. دیمه‌نه‌که هه‌ر زوو گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و دواتر ئه‌فسه‌ره‌که له ماڵی خانه‌واده‌که‌یدا ده‌بین و دواتریش له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئۆپێراکه‌دا، هه‌ر خێراش له‌وه ده‌گه‌ین که ئه‌فسه‌ره‌که ساڵ دوای ساڵ له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌دا له چاوه‌ڕوانی ڤیکتۆریای خۆشه‌ویستیدایه.
ده‌رگایه‌کی پڕ له ڕاز و نهێنی ئه‌فسه‌ره‌که تووشی دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات و پۆلیس ڕێگای پێنادات که ئه‌و ده‌رگایه بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌که کۆڵ نادات و ده‌چێته لای پارێزه‌ر تا مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ بگه‌یه‌نێته دا‌دگا. پارێزه‌ره‌که ئه‌گنێس ده‌بینێت و هه‌ر له‌وێدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌گێرێته‌وه که هه‌ر ئێستا بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌بواری یاسادا پیده‌به‌خشرێت، له دیمه‌نێکی تردا، له کڵێساکه‌دا سه‌ما و ئاهه‌نگی بڕوانامه به‌خشینه‌وه‌یه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که بڕوانامه‌که وه‌رناگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له ئازاره‌کانی مرۆڤ کر‌دووه. دیمه‌نه‌که له کڵێساکه‌وه ده‌بێته ئه‌شکه‌وتی فینگال و له‌هه‌مانکاتدا پارێزه‌ره‌که و ئه‌گنێس بریاری ئه‌وه ئه‌ده‌ن که ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه بنێن. ژیانی ژن و مێردایه‌تی کچه‌که و پارێزه‌ر به ئاژاوه و ناخۆشی کۆتایی دێت و ئه‌فسه‌ره‌که دێت تا کچه‌که له‌و دۆزه‌خه ڕزگار بکات، به ڕزگاربوونی کچه‌که ده‌چینه ناو دیمه‌نه‌کانی سکامسیوند و فاگێرڤیک. که کچه‌که له‌دوای ئه‌م دیمه‌نانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شاعیرێک ده‌بینێ، کچه‌که دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ژیانی سه‌ر زه‌وی بێزاری کر‌دووه و بڕیاری داوه بۆ ئاسمان بگه‌ڕێته‌وه.
دیمه‌نه‌که ده‌گۆڕدرێت بۆ ڕاڕه‌وی شانۆکه و دواتریش ده‌رگاکه ده‌کرێته‌وه، هه‌موو له‌و بڕوایه‌دان که له پشت ده‌رگاکه‌وه نهێنی مه‌ته‌ڵه‌کانی گه‌ردوون خۆی حه‌شارداوه و ئه‌وانه‌شی که له‌وێدا کۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکه‌یان ده‌کرد، ده‌یانه‌وێت له نهێنییه‌کان بگه‌ن. وه‌ستای شووشه ده‌رگاکه ده‌کاته‌وه، به‌ڵام دواجار هیچ شتێک له‌پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه نییه.
له دوا دیمه‌ندا که سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌رده‌م کۆشکه‌که، هه‌ر وه‌ک دیمه‌نی یه‌که‌م، کچه‌که له ساته‌کانی ماڵئاواییدایه و کۆشکه‌که‌ش ده‌سووتێت، کچه‌که ده‌چێته کۆشکه‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش له ده‌روازه‌ی ئاگره‌که‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاسمان و خونچه گوڵێکیش له‌سه‌ر سه‌ربانی کۆشکه سووتاوه‌که ده‌پشکوێ و ده‌بێته گوڵه به‌یبوونێکی گه‌وره.
• سێینه‌یه‌کی گرنگی خه‌ونه نمایشێک
سی مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌م شانۆنامه‌یه‌دا به ڕوونی، وه‌ک سێینه‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراو دیاره، یه‌که‌میان: ” مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه ”. ژیان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر زه‌وی ئازار و ژانه، خوداکانیش پێویسته که ئه‌م ڕاستییه بزانن. دووه‌میان:” خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا سه‌رده‌که‌وێت”، له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستی بتوانێت که ڕێگایه‌ک له‌نێو ئه‌م ئازار و ژانه‌دا بدۆزێته‌وه. سێیه‌میشیان:” هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵی جیهان”. ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و ده‌رگا ئه‌فسووناوییه‌وه پێویسته ئاشکرا بکرێت که بنه‌مای ئازاره‌کانی مرۆڤی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، یان ماناکانی، ڕێگایه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌و ده‌رگایه‌وه به‌نده.
• سه‌رچاوه میتۆلۆژی و فه‌لسه‌فییه‌کانی خه‌ونه نمایشێک
ستریندباری بۆ نووسینی شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک په‌نای بردۆته به‌ر چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی فیکری، میتۆلۆژی و ئایینه کۆنه‌کان و به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ سوودی لێوه‌رگرتوون و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووش به‌کاریهێناون.
هه‌روه‌ها ستریندباری که ئاوڕی له به‌کارهێنانی میتۆلۆژیا جۆراوجۆره‌کان داوه‌ته‌وه، بیری له‌وه کردۆته‌وه که ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ڕاستگۆ و بێ شێواندن له چاوگه ڕۆحییه‌کان بڕوانێت و به شێوه‌یه‌کی قووڵ پابه‌ند بێت به ژیانی ڕاستی و واقیعی ژیانه‌وه. هه‌موو هێماگه‌لێکی میتۆلۆژیی، رۆحی یان ئه‌فسانه‌یی، ده‌بێت له‌پشت چوارچێوه‌یه‌کی پڕ له ورده‌کاریی ڕاستییدا خۆیان حه‌شار دابێت. میتۆلۆژیا و ئایینی هیندی و فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جێگه‌ی سه‌رنجی ستیندباری بوون و له زۆر له به‌رهه‌مه‌کانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
ئاینی هیندییش له ڕێگای بوودیزمه‌وه سه‌رنجی ستریندباری ڕاده‌کێشێت، له یه‌کێک له نامه‌کانیدا که له‌ساڵی 1896 دا نوسیویه‌تی، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که تازه له خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکی سه‌فه‌رنامه، بۆ هیندستان بووه‌ته‌وه. له هه‌مان نامه‌دا باسی ئه‌وه‌ی کر‌دووه که کتێبه‌که زۆر به وردیی ئاینی هیندیشی ڕوونکردۆته‌وه و له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو که چۆن باڵاترین ئاستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و گه‌شه‌کردنی مرۆڤ بریتییه له خۆڕزگارکردن له خود، هه‌روه‌ک وه‌همێک، به‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی هه‌ستکردن و هه‌ستی به‌زه‌یی به ئازاره‌کانی ئه‌وانیتر گه‌شه ده‌کات. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌س ناوه‌ندێکی گرنگی بیروبۆچوونه‌کانی ستریندبارییه له خودی شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا.
ستریندباری له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا ته‌نها سوودی له میتۆلۆژیای هیندی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند، چڕ و له دیدی داهینانێکی گه‌وره‌وه، چه‌ندین دیانه‌ت، میتۆۆلۆژیا و فانتازیا تێکه‌ڵاو ده‌کات و میتۆلۆژیایه‌کی تایبه‌تمه‌ندی شانۆیی ده‌خوڵقێنێت. له‌م کاره‌یدا جگه له دیانه‌ت و میتۆلۆژیای هیندی، میتۆلۆژیای گرێکی و ڕایه‌ڵه ئه‌فسووناوییه‌کانی ئینجیل، بودیزم، سوودی له چیرۆکی ترادیسونی سوارچاکه‌کان و هه‌روه‌ها چیرۆکه‌کانی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه وه‌رگرتووه.
به‌کارهێنانی ئه‌م هه‌موو زنجیره، میناتۆر و وێنه جیاوازانه پێکداده‌چن و له‌به‌رئه‌نجامدا یه‌ک وێنه‌ی سه‌راپاگیر و یه‌کگرتوویان پێکهێناوه. ئیندرای خواوه‌ند له میتۆلۆژیای هیندیدا هیج کچێکی نه‌بووه و ستریندباری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ک هێما و مه‌جاز به‌کارده‌هێنێ.
ئه‌گنێسیش نزیکه له (ئاگنی) خوای ئاگری هیندی، ئه‌م خواوه‌نده کاره‌کانی تایبه‌تمه‌ند بووه به گه‌یاندنی په‌یام یان ناوبژیکردنی نێوان خواوه‌ند و جیهانی مرۆڤ. ستریندباری له یه‌کێک له یاداشته‌کانی ئه‌و ده‌مه‌یدا که خه‌ریکی نووسینی شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک بووه، ده‌ڵێت:( ئاینی هیندی زۆر شتی له خه‌ونه نمایشێکدا بۆ چاره‌سه‌ر و ڕوونکردوومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی مانای کچی ئیندا، نهینی ده‌رگاکه= عه‌ده‌م. هه‌موو ڕۆژه‌که خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بودیزم بووم8.)
له‌پاڵ بودیزم و میتۆلۆژیای هیندیدا، خه‌ون بابه‌تێکی گرنگ بووه له ژیانی تایبه‌تی و له به‌رهه‌مه‌کانی ستریندباری دا خه‌ونه ڕۆژانه‌کانی و ئه‌و خه‌ونانه‌شی که ده‌یبینین، زۆرجار ئه‌و خه‌ونانه‌ی که ده‌یبینین دواتر تۆماری کردوون و له‌کاتی نووسیندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ریان و به‌کاری هێناون. ستریندباری له کتێبی (ته‌نهایی) دا که له ساڵی 1903 دا نووسیویه‌تی، دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که خه‌ون به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی و زانیاری لێکداوه‌ته‌وه.
چه‌ندین کتێبی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون و زیانیاری و ئه‌ده‌بی سه‌باره‌ت به خه‌ون له کتێبخانه تایبه‌تمه‌نده‌که‌ی ستریندباری دا دۆزراوه‌ته‌وه. له ڕاستیشدا گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه زانیارییه‌کانی خه‌ونیش له ناوه‌ڕاستی 1800 ه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه. فرۆید لێکۆڵینه‌وه و کتێبه گرنگه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کان له ساڵانی 1900 و 1901 دا بڵاوکردۆته‌وه. بێگومان تا ئێستا شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک تاکه به‌رهه‌م و گه‌وره‌ترین شاکاره که له ته‌کنیک و جیهانی خه‌ونه‌کان نزیک بووبێته‌وه. هه‌ندی له لێکۆره‌وه‌کان دووپاتی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ستریندباری کتێبه‌که‌ی فرۆید سه‌باره‌ت به خه‌ونی به‌رده‌ست که‌وتووه و خوێندوویه‌تییه‌وه.
هه‌ندێ لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تر دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌رچه‌نده فرۆید و شۆپینهاوه‌ر وایان له مرۆڤ کر‌دووه به چاوێکی نوێوه بڕوانێته خۆی، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستتدا نییه دووپاتی ئه‌وه بکاته‌وه که ستریندباری فرۆیدی خوێندبێته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که ستریندباری له سۆنگه‌ی خه‌ونه‌کانه‌وه، توانیویه‌تی کاره‌کته‌ری زیندوو، ئه‌تمۆسفێری فانتازیئامێز، ڕووداوی بێ سنوور له پانتاییه‌کی جیاوازی دوور له کات و شوێنه ته‌قلیدییه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکات.
ستریندباری ده‌یه‌وێت به‌م شانۆنامه‌یه دووپاتی ئه‌وه بکاته‌وه که ژیان په‌ژاره‌یه. بنه‌مای ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که ده‌ڵێن له ڕوانگه‌ی ئازار و ژانه‌وه ده‌گه‌ینه دیدێکی ڕوون و ئاشکرا. له‌پشت ووته‌ی کچه‌که‌شه‌وه که ده‌ڵێت:( مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه ) فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوه‌ر خۆی حه‌شارداوه، به‌تایبه‌تی به‌های ئازاره‌کانی مرۆڤ، به‌رزترین ئاسته‌کانی پاکییه. ستریندباری کاریگه‌ری کتێبه‌که‌ی شۆپینهاوه‌ر ( جیهان وه‌ک ئیراده و بیر ) ی به‌سه‌ره‌وه بووه و بیرۆکه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی ئه‌و کتێبه‌ش ( گرنگی ئیراده‌ی ژیان زیاتر بوونێکه له ناوه‌وه‌یه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه ته‌نها به‌ره‌و هه‌ستکردن به نه‌بوونمان ده‌بات، بۆیه پێویسته نه‌فی ئه‌و بوونه بکرێت. ) ئه‌م کاریگه‌رییه‌ش ته‌نها له شانۆنامه‌ی خه‌ونه‌نمایشێکدا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌ر له خه‌ونه نمایشێک له سێینه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق و سۆناتای تارماییدا ناوه‌ندێکی گرنگه.
• ته‌کنیک و ته‌کنیکی خه‌ون له خه‌ونه نمایشێکدا
ستریندباری ئاگای له ڕه‌وتی شانۆی جیهانی بووه و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامی به شانۆی ئه‌وروپییه‌وه هه‌بووه، گۆردن گریکی ناسیوه و سه‌ردانی شانۆکانی پاریس و به‌رلینی کر‌دووه. بۆ نموونه له ساڵه‌کانی 1800 ه‌کاندا که له پاریس ده‌بێت، به‌رده‌وام سه‌ردانی شانۆی Chat Noir ده‌کات و ئه‌م شانۆیه‌ش وه‌ک گازینۆیه‌کی هونه‌ری وابووه و له نه‌مایشه‌کانیاندا وشه، وێنه و مۆسیقا له یه‌که‌یه‌کی هونه‌ریدا یه‌کیان گرتووه و ستریندباریش چه‌ندین جار دووپاتی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که خه‌ون به شانۆیه‌کی ئاوهاوه ده‌بینێت.
خه‌ونه نمایشێکیش بۆ ستریندباری شیکردنه‌وه‌ی وزه و ئێستاتیکای شانۆ بووه، بواره‌کانی کرده و دیدی شانۆی تاقیکردۆته‌وه و تا ئه‌ودیو و ناوه‌وه‌ی شته‌کانی به‌کارهێناوه، دید و بواره نابابه‌تییه‌کانی پێکه‌وه گرێداون و سه‌رله‌نوێ به‌رجه‌سته‌ی کردوونه‌ته‌وه. ستریندباری له‌م شانۆنامه‌یه‌دا، به‌هه‌مان شێوه له شانۆنامه گوزارشتئامێزه‌کانیدا، یاساکانی ته‌ماشاکردن و گه‌وهه‌ری بوونیادنانی وێنه‌کان به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌تیش هه‌ر له‌ڕێگای به‌ده‌ستهێنان و خوڵقاندنی دنیایه‌کی بینراو یان ژوورێکی شیعرئامێزی بینراوه‌وه، ژوورێک بۆ بینین، نه‌ک بۆ دانیشتن و گفتوگۆ، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده و ته‌وژمه‌کانی شانۆی ریالیزم و ناتورالیزم بووه9.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه که له به‌شێکی زۆری سه‌ده‌ی بیستیشدا، شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک به شێوه‌یه‌کی ناتورالیستی پێشکه‌شکراوه و زۆر که‌م له ڕیژیسۆر و گروپه شانۆییه‌کان توانیویانه ئه‌و جیهانه وێنه خه‌ونییانه‌ی شانۆنامه‌که بدۆزنه‌وه و به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ن10. به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا که شانۆیه‌کی ئه‌زموونگه‌ری، ئه‌فانتگه‌ر و پۆست مۆردێنیست ده‌روازه‌ی شانۆکانیان کرده‌وه، شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکی ستریندباری ده‌بێته شانۆنامه‌یه‌کی گرنگی ئه‌م رێبازانه و نه‌مایشه‌کانیشیان له دید و خه‌ونه‌کانی ستریندباری نزیک ده‌بێته‌وه11.
به‌درێژایی مێژوو خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌کردنی ئه‌م شانۆنامه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆشکه‌که‌ی ناو شانۆنامه‌که چ له‌لای هونه‌رمه‌ند، یان بینه‌ران و پسپۆڕان و لێکۆڵه‌ره‌وانی شانۆوه له هه‌ڵچوون و داچوون و گۆڕانکاریدا بووه. زۆر ورده‌کاری و میناتۆری شانۆنامه‌که زه‌مینه‌یه‌کی واقیعی هه‌یه و ستریندباری ڕاسته‌وخۆ له ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه وه‌ریگرتووه ( دوایی زیاتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌م خاڵه ) به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه که ستریندباری چۆن توانیویه‌تی ئه‌و مۆتیڤه واقیعییانه تێهه‌ڵکێشی خه‌ون بکات و واقیع و خه‌یاڵ له ته‌کنیکی به‌رزی خه‌وندا به‌رجه‌سته بکات12.
ستریندباری له پێشه‌کییه‌کی کورتی شانۆنامه‌که‌یدا چه‌ند دێڕێک سه‌باره‌ت به خه‌ونه نمایشێک و ته‌کنیکی خه‌ون ده‌نووسێت13، له‌و پێشه‌کییه‌دا به‌پێی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی گیونار ئۆللێن که پسپۆڕ و پشکنه‌ری بواری شانۆی ستریندباری ییه ده‌ڵێت:( ستریندباری له‌م نواندنه خه‌ونه‌یدا که به نواندنه خه‌ونه‌که‌ی پێشووی ( به‌ره‌و دیمه‌شق ) ه‌وه ڕایه‌ڵه، هه‌وڵیداوه لاسایی پێکه‌وه گرێنه‌دراویی به‌ڵام ساخته‌یی فۆرمه لۆگیکییه‌که‌ی خه‌ون بکاته‌وه. ده‌کرێ هه‌موو شتێک له خه‌وندا ڕووبدات، هه‌موو شتێک له خه‌وندا شیاو و لواوه، زه‌مه‌ن و شوێن بوونیان نییه، له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی نادیار و واقیعییانه وه‌هم ده‌ڕێسێ و نه‌خشه‌گه‌لی نوێ ده‌چنێ: تێکه‌ڵه‌یه‌ک له زه‌ین، ئه‌زموون، هۆنینه‌وه‌ی ئازاد، ناماقووڵییه‌ت و ڕاگوزه‌ری.
که‌سایه‌تیه‌کان له‌ت ده‌بن، دووبه‌رابه‌ر ده‌بن، دووباره ده‌کرێنه‌وه، ده‌بنه هه‌ڵم. ده‌ئاخنرێن، ڕه‌وان ده‌ڕۆن، گرد ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ئاگاییه‌ک چاوه‌ڕێی هه‌مووان ده‌کات، ئه‌ویش ئاگایی ئه‌و که‌سه‌یه که خه‌ونه‌که ده‌بینێت، چونکه چ نهێنیگه‌لێک، چ ناکۆکییه‌ک، چ بیرێکی ویژدانیی و چ یاسایه‌ک نیین. ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ونه‌که ده‌بینێ داوه‌ری ناکات، ڕاشکاوانه نادوێ، ته‌نێ ده‌گێڕێته‌وه، به‌وه‌ی که خه‌ونه‌که زیاتر ده‌ردهاوه‌ره، بۆیه که‌متر شادمانانه‌یه، تۆنێکی له غه‌م تێدایه، له‌میانه‌ی ئه‌و چیڕۆکه پارسه‌نگ تێکچووه‌دا هه‌ڵگری هاوده‌ردییه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێکی زیندوودا. خه‌ون، ڕزگارکه‌ر، به‌زۆری شه‌رماوه‌ر وه‌دیارده‌که‌وێت، به‌ڵام کاتێ که ئازاره‌که ده‌جه‌ڕێت، ئیدی خۆی بێداربوو ده‌بینێته‌وه و که‌سی ئازارچه‌شتوو له‌گه‌ڵ واقیعدا ئاشت ده‌کاته‌وه، که هه‌رچه‌ندێک پڕ له په‌ژاره بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ونه ئازاراوییه‌که‌دا، ئه‌و په‌ژاره‌یه له‌م ساته‌دا ده‌بێته جۆره له‌زه‌تێک )
ئه‌م پێشه‌کییه‌ش دووپاتکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرای ئه‌م نووسه‌ره‌یه که چ ئاگادارییه‌کی سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه زانیارییه‌کانی بواری لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌وه هه‌بووه. ستریندباری له‌وێدا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که چۆن له خه‌وندا کات و شوێن و که‌سی خه‌ونبینه‌که‌ش بوونیان نامێنێ و هه‌موو سنوور و یاسایه‌ک لاده‌برێت.
ستریندباری له خه‌ونێکی به‌ئاگادا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ستریندباری بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانی شانۆنامه‌که له‌نێو جیهانه بێ سنوور و نالۆژیکییه‌که‌ی خه‌وندا ون نه‌بن و بزانن چی ده‌بینن، بیرۆکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له چه‌ند دیمه‌نێکدا به درێژایی شانۆنامه‌که له هێڵێکی لۆژیکیدا به‌رجه‌سته کر‌دووه، هه‌ر له‌م ده‌روازه‌یه‌شه‌وه هه‌ندێک جار له سنووری خه‌ونه‌کان دێته ده‌ره‌وه.
خه‌ونه‌کان هه‌میشه بێ ڕه‌نگن، ڕه‌ش و سپی ده‌نوێنن، به‌ڵام ستریندباری له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا ڕه‌نگ ده‌به‌خشێت به دیمه‌ن و ڕووداوه‌کان، زۆرجار یان به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ونه‌کان به بێده‌نگی تێده‌په‌ڕن و ده‌نگیان تێدا نییه، به‌ڵام ستریندباری خه‌ونه‌که‌ی به ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئه‌تمۆسفێر ده‌وڵه‌مه‌ند کر‌دووه. شاعیره‌که به کچه‌که ده‌ڵێت:( شیعر چییه؟) کچه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی شاعیره‌که ده‌داته‌وه:( واقیع نییه به‌ڵام له واقیع زیاتره … خه‌ون نییه به‌ڵام خه‌ونه که به بێداریی ده‌بینرێ …. ) شوێن و کات بوونیان نییه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه ڕاڕه‌وه شانۆییه‌که ده‌گۆڕێت و ده‌بێته ژووری پارێزه‌ره‌که، ژووری پارێزه‌ره‌که ده‌بێته که‌نیسه، هه‌ر له چاوتروکانێکدا هاوین ده‌بێته پایز …. هتد.
شانۆنامه‌که سه‌ره‌تا له ئاسمانه‌وه، له باوه‌شی هه‌ور و ئه‌ستێره‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. کچه‌که‌ی ئیندرا له ئاسمانه‌وه بۆ ناو تاریکی و پیسیی سه‌ر زه‌وی دێته خواره‌وه، سه‌ره‌تا بۆ به‌رده‌م کۆشکه هه‌ڵچووه‌که و دواتریش بۆ ناو کۆشکه‌که، بۆ ناو ماڵه‌که، بۆ ناو شاره‌که. هه‌روه‌ک فیلم سه‌ره‌تا له دووره‌وه، له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌گرێت، دوای ئه‌وه له ڕوانگه‌ی قووڵبوونه‌وه و هاتنه‌خواره‌وه و له وێنه‌یه‌کی ورده‌کاری و سه‌راپاگیرییه‌وه. شانۆنامه‌که‌ش به شێوه‌یه‌کی وا رۆنراوه که هیچ جۆره گرژی و ململانێیه‌ک، به‌شێوه ته‌قلیدییه‌که له‌خۆناگرێت، به‌ڵکو له ڕه‌وتی دیمه‌نه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانییه‌وه تیشک ده‌خاته سه‌ر گه‌شته‌که‌ی کچه‌که له‌سه‌ر زه‌وی. ستریندباری به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ساکار و خێرا و به‌بێ ڕتووش و هاتوهه‌را ئه‌نجامداوه، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ستی پێنه‌کرێت و ئه‌مه‌ش به‌شێکی گرنگی ستر‌کتوری شانۆنامه‌که‌یه: ستریندباری به‌هۆی ئه‌م ته‌کنیکه خه‌ونئامێزه‌وه، ژیان له کۆمه‌ڵێ وێنه‌ی پاش و پێشدا، له میتافۆر و له فۆرمێکی سه‌ربه‌ستدا شانۆ له ڕێسا ته‌قلیدییه‌کانی، شوێن، کات و یه‌که‌ی ڕووداو ڕزگار ده‌کات. خه‌و‌نبینه‌که ده‌نگمانه که هه‌رگیز گوێمان لێی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به‌هۆی ستریندبارییه‌وه هه‌موو گه‌مه‌کان پێشکه‌ش ده‌کات.
کاره‌کته‌ر و مرۆڤه‌کانی خه‌ونه نمایشێک بوونیان هه‌یه، به‌ڵام هیچ گۆڕانکارییه‌کیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، هه‌روه‌ها پێگه و ڕه‌وتی ژیانیشیان، که ناتوانێ کاریگه‌رییان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت. زوربه‌ی کاره‌کته‌ره‌کانی شانۆنامه‌که و ڕه‌فتاره‌کانیان ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ڕوانگه‌ی پرۆسێسێکی سیکۆلۆژییه‌وه شرۆڤه بکرێن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش که ئه‌وانه له هیچ پرۆسه‌یه‌کی گۆڕانکاری و به‌ره‌وه‌پێشه‌وه‌چووندا نین. ئه‌م کاره‌کته‌رانه ته‌نها له پێکه‌وه‌گرێدراویی، یان ڕیزبه‌نیی ڕووداوه‌کاندا بوونیان هه‌یه. له‌م جیهانه پر له گۆڕانکارییه‌دا که‌سانێکی زۆر دێن و ده‌چن، هه‌ندێکیان هه‌روه‌ک خه‌ونێک له هیچه‌وه ده‌رده‌که‌ون و له‌به‌رچاو ون ده‌بن، گوزارشت له ئازار و ژانه‌کانی ژیان ده‌که‌ن. هه‌ندی له کاره‌کته‌ره‌کان پابه‌ندی هێڵی سه‌ره‌کی دراماکه‌ن، هه‌ندێکی تریان به سه‌ربه‌ستی به‌نێو دیمه‌ن و ڕووداوه‌کاندا ده‌بزوێن، به‌ڵام هه‌موویان له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا کۆده‌بنه‌وه. هه‌ندێ جار پێکه‌وه ده‌دوێن، یان ڕووده‌که‌نه بینه‌ران و هه‌ندێ جاریش به گله‌یی و داخ و ئازاره‌وه ڕووده‌که‌نه خودی خودا خۆی. خه‌ونه نمایشێک شانۆنامه‌یه‌کی گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به ژیان که هه‌روه‌ک خه‌ونێک وایه.
له‌م ته‌وژمی خه‌ونه‌دا چه‌ندین خه‌ون و خه‌ونبین وه‌دیارده‌که‌ون، هه‌ر بۆ نموونه: ئه‌گنێس و ئه‌فسه‌ره‌که، ئه‌گنێس و پارێزه‌ر، ئه‌گنێس و شاعیره‌که. هه‌موو خه‌ونه‌کانیش به ته‌نها و دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا ده‌رده‌که‌ون و گه‌شه ده‌که‌ن. هه‌ندێ جار خه‌ونی یه‌کێکیان ده‌بێته به‌شێک له خه‌ونی ئه‌وانیتر و به‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی به‌هێزیان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه ده‌بێت. دیمه‌نه‌کان تروسکه‌ئاسا ده‌چنه ناو یه‌که‌وه، تێکه‌ڵاو ده‌بن و کاره‌کته‌ره‌کان ده‌چنه دیواره‌کانه‌وه، به دیواره‌کاندا ڕه‌ت ده‌بن و ڕووداوه‌کان له جیهانێکی تارمایی ئاسادا ده‌جووڵێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌ین که زۆر نزیکین له ڕاستی ژیان و واقیعه‌وه.
ستریندباری له‌م خه‌ونه نمایشه‌دا هیچ دیمه‌ن و به‌شێکی شانۆنامه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ دیاری نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌دات حاڵه‌ته‌کان، ڕووداوه‌کان و وێنه‌کان له خه‌وندا به‌رجه‌سته بکات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێت با ئاسانی سێ به‌ش له ستر‌کتوری شانۆنامه‌که‌دا جیابکرێته‌وه، ئه‌م به‌شانه‌ش به دابڕانێکی کتوپڕی، یان وه‌ده‌رکه‌وتنی که‌سێکی گرنگ یان پچڕاندنی ڕووداوه‌کان له زنجیره‌ی دیمه‌نه‌کاندا، کاره‌کته‌ره‌کانیش ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌ژین، له وێنه‌یه‌کی گشتگیردا دانراون و به هێنانه ده‌ره‌وه‌یان ده‌مرن، شانۆنامه‌که‌ش بریتییه له کۆمه‌ڵێ وێنه، وێنه‌ی هه‌ڵوێسته و ڕه‌وشه‌کانی مرۆڤ، به‌بێ ده‌روازه و دابه‌شکردن و جیاکردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کان.
• هێڵه گرنگه‌کانی خه‌ونه نمایشێک :
ستریندباری له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا میتۆلۆژیایه‌کی تایبه‌تمه‌ندی داهێناوه، هێما و وێنه مه‌جازی و خه‌ونه‌کان ده‌کاته ده‌روازه و بنه‌مایه‌کی گرنگی ئه‌و میتۆلۆژیا مۆدێرنه‌ی شانۆ.
ستریندباری کچێک بۆ ئیندرای خواوه‌ند14 دروست ده‌کات و ده‌ینێرێته سه‌ر زه‌وی تا له نزیکه‌وه له گوزه‌ران و بارودۆخی مرۆڤ بڕوانێ15. ستریندباری ئه‌م خواوه‌نده هیندییه تێکه‌ڵاو و ئاوێته‌ی ئایینی مه‌سیحی و بودیزم ده‌کات، له‌م ده‌روازه‌یه‌وه ژیانی لاوێتی خۆی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به ئایین به شێوه‌یه‌کی گشتی و مه‌سیحییه‌ت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی و قۆناخه ڕه‌شبینه‌کانی ژیانی و کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوه‌ر و هاوتمان ه‌وه.
ڕۆڵی کچه‌که‌ی ئیندراش له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نها دڵنه‌وایی و خوم ڕه‌واندنه‌وه‌ی مرۆڤه مۆدێرنه کڵۆڵه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌و بۆیه هاتۆته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، تا ئه‌ویش شته‌کان به‌چاوی خۆی ببینێ. کچه‌که‌ی ئیندرا له شانۆنامه‌که‌دا ڕۆڵێکی دووفاقی هه‌یه، له‌یه‌ککاتدا ده‌ور بینه و له‌هه‌مانکاتدا بێ ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م سروشت و فۆرمی خه‌ونبینه‌که‌دا. کچه‌که وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک وایه و ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به باری مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.
خویندنه‌وه‌ی خه‌ونه نمایشێک له‌یه‌ککاتدا ئاسان و گرانیشه، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌رێک، بینه‌رێک و هونه‌رمه‌ندێک ده‌توانێت شتێکی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه، هه‌موو که‌سێک به شێوازی تایبه‌تمه‌ندی خۆی، له خه‌ونه نمایشێکدا ڕووبه‌ڕووی ستریندباری ده‌بێته‌وه.
شانۆنامه‌که سه‌فه‌رنامه‌یه، باسی ڕه‌وش و هه‌ڵوێسته‌ی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کات، میناتۆر، مۆسایک، وێنه‌کان، مرۆڤه‌کان، ئه‌تمۆسفێر و جیهانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، له سترکتورێکی خه‌ونه‌ئامێزدا کۆده‌کرێنه‌وه و به‌رجه‌سته ده‌کرێن. هه‌روه‌ها شانۆنامه‌که باسی زۆر شتی تر ده‌کات، هه‌ر بۆ نموونه داواکاری ژیانێکی یه‌کسانی، نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رییه‌کانی ژیان، هه‌ستکردن به ئازاری ویژدان، یان هه‌ست نه‌کردنی، نهێنییه‌کانی ژیان، شه‌ڕخوازی و خێرخوازی له‌لای مرۆڤ و ماناکانی ئازار و ژان.
خه‌ونه نمایشێک ده‌کرێت به چه‌ندین شێوه بخوێنرێته‌وه، لێکبدرێته‌وه و ڕاڤه بکرێت و هێماگه‌لی جیاواز و هه‌مه چه‌شنه‌ی تێدا بدۆزرێته‌وه. له‌وانه‌یه له‌لای ستریندباری خۆی ( مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه )، ئازاره‌کانی مرۆڤ و ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی له جیهاندا هێنده خه‌م و ئازار زۆره، به‌شیک بووبێت له ناوه‌رۆکه گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان. چاوه‌ڕوانییش مۆتیڤێکی گرنگه له‌م شانۆنامه‌یه‌دا، مرۆڤ ده‌بێت خۆی به کات – ه‌وه ببه‌ستێته‌وه، مه‌رگیش ڕزگارکه‌ره، هه‌روه‌ها شانۆنامه‌که به‌رجه‌سته‌یه‌کی چڕ، قووڵ و به‌ربڵاوی بیر و هۆشی ستریندباری ییه سه‌باره‌ت به گومان و باوه‌ڕ.
هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ستریندباری له‌م شانۆنامه‌یه‌دا شته‌کان له ڕێگای کاره‌کته‌ره پیاوه‌کانه‌وه ده‌رده‌خات، دوای ئه‌وه کاره‌کته‌ره ئافره‌ته‌کان و له‌به‌رئه‌نجامیشدا هه‌موو شته‌کان له ته‌نها یه‌ک مرۆڤدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاره‌کته‌ره پیاو و ژنه‌کانی به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان دابه‌شکردوون، به‌ڵام ستریندباری به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی کاره‌کته‌ری کچه‌که‌وه هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی تر و ڕووداوه‌کان له یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوودا کۆده‌کاته‌وه.
ئه‌فسه‌ر، پارێزه‌ر و شاعیره‌که هێماگه‌لێکی هێزی ڕیتمی جوڵانه‌وه‌کانی ژیانن، هه‌روه‌ها هه‌رسێکیان پێکه‌وه ئاماژه و هێماگه‌لی هێزی پیاون، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌گنێس هێماگه‌لی هێزی ئافره‌ته و ئه‌وه‌ی که له شانۆنامه‌که‌شدا گرنگه، ئه‌و پێکداچوون و لێبورده‌یی و له‌یه‌ک خۆشبوونه‌یه له‌نێوان پیاو و ژن‌دا. له‌به‌رئه‌نجامیشدا ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه تای ته‌رازووی نێوان هه‌موو هێزه گه‌وره و دژ به‌یه‌که‌کانه: ئافره‌ت و پیاو، ئاسمان و زه‌وی، خێر و شه‌ڕ، مرۆڤ و خودا.
خه‌ونه نمایشیک له سێ به‌ش پێکهاتووه، له به‌شی یه‌که‌مدا ئه‌فسه‌ره‌که، له به‌شی دووه‌مدا پارێزه‌ره‌که و له به‌شی سێیه‌میشدا شاعیره‌که ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌یه. به‌شی یه‌که‌م له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و له ئه‌شکه‌وتی فینگال دا ته‌واو ده‌بێت، له‌وێدا کچه‌که و پارێزه‌ره‌که به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. به‌شی دووه‌م له ماڵی کچه‌که و پارێزه‌ره‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و به بریاری گه‌ڕانه‌وه‌ی کچه‌که به‌ره‌و ئاسمان کۆتایی دێت، به‌شی سێیه‌میش له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات، لێره‌دا کچه‌که شاعێر ده‌بینێ و دیمه‌نه‌که‌ش له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا کۆتایی پێدێت. له به‌شی سێیه‌مدا ستریندباری چه‌ند دیمه‌نێک له به‌شی یه‌که‌م دووباره ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه: ئه‌شکه‌وتی فینگال، ڕاڕه‌وه‌که و کۆشکه‌که.
ستریندباری له شانۆنامه‌ی ( به‌ره‌و دیمه‌شق ) دا که ئه‌ویش شانۆنامه‌یه‌کی گوزارشتئامێز و خه‌ونه نمایشه، له که‌سایه‌تی ( نه‌ناسراو ) ه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له خه‌ونه نمایشێکدا له‌هه‌ر سێ کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌دا: ئه‌فسه‌ر، پارێزه‌ر و شاعیره‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م سێ کاره‌کته‌ره هه‌رسێکیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌گنێس، کچه‌که‌ی ئیندرا ده‌بنه‌وه و ئه‌گنێس ده‌بێته ناوه‌ندی شانۆنامه‌که و هه‌موو لق پۆپ و کاره‌کته‌ر و ڕووداوه‌کان کۆده‌کاته‌وه. ئه‌فسه‌ره‌که خه‌ونبینێکی به‌هیوایه، به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی ڤیکتۆریاکه‌ی خۆیدایه، له واقیع ڕاده‌کات و هه‌میشه هیوا و خه‌ونه‌کانیشی پشتی تێده‌که‌ن، پارێزه‌ره‌که‌ش پیاوی ڕاستی و واقیعه، به ده‌ست ئه‌رکه جێبه‌جێ نه‌کراوه‌کانییه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی گیری خواردووه، به‌ندی ڕاستییه و له پرۆسه دوور و درێژ و دۆزه‌خی ژیانی هاوسه‌ریدا نێژراوه16، ته‌نها شاعیرکر ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌ک بدۆزێته‌وه و چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاسته به‌رزه‌کان، له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی ئیندرا دا بڕوات.
شاعیره‌که کاره‌که‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که داواکانی مرۆڤ و ئازار و شکاته‌کانیان به‌رێت بۆ لای هێزه نه‌مره‌کان. که‌واته ئه‌م سێ کاره‌کته‌ره خه‌ون و ڕاستی پێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و له‌به‌رئه‌نجامدا شیعرێکی به‌رز ئه‌خوڵقێنن. خه‌ونی ئه‌فسه‌ر و پارێزه‌ره‌که بۆ چه‌ند جارێک دووباره ده‌بێته‌وه و ئاماده‌بوونێکی زیاتریان له خه‌ونه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام شاعیره‌که زیاتر له به‌شی کۆتاییدا ده‌رده‌که‌وێت.
شانۆنامه‌که چه‌ندین هێڵی ئه‌فسونی و میتۆلۆژی له‌خۆده‌گرێت و کاره‌کته‌ر و دیمه‌نه‌کان گۆڕانکاری خێرایان به‌سه‌ردا دێت، بۆ نموونه کچه‌که گۆڕانکارییه‌کی به‌رده‌وامی به‌سه‌ردا دێت و له یه‌ککاتدا چه‌ندین ڕۆڵی جیاواز ده‌بینێ: ده‌بێته دایکی ئه‌فسه‌ره‌که، خێزانی پارێزه‌ره‌که و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خوشکی شاعیره‌که.
کچه‌که
چی له مندا ده‌بینیت؟کچه‌که‌ی ئیندرا ئه‌م پرسیاره له ئه‌فسه‌ره‌که ده‌کات، ئه‌و کاره‌کته‌ره پیاوه‌ی که هه‌میشه چاوه‌ڕوانه و تووشی ڕووداوی نایه‌کسانی یه‌ک له‌دوای یک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌که له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
ئه‌فسه‌ره‌که
ئه‌و جوانییه‌ی که هارمۆنییه‌ته له گه‌ردووندا … هێڵگه‌لێک له قڵافه‌تتدایه که من ته‌نها له خولگه‌کانی سیستمی خۆردا ده‌یبینمه‌وه، له ده‌نگی خۆشی ژێدا، له له‌رینه‌وه‌کانی ڕووناکییدا، تۆ منداڵێکی ئاسمانیت ..
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێککه کچه‌که دێته خواره‌وه تا له مرۆڤ بڕوانێ و ژیانیان به‌سه‌ر بکاته‌وه، خۆیشی ده‌که‌وێته ژێر ڕوانین و ته‌ماشاکردنه‌وه، ئه‌ویش ده‌بێته به‌شێک له‌و ژووره بینراوه، کچه‌که له‌هه‌مانکاتدا ده‌که‌وێته ژێر ڕوانین و ته‌ماشاکردنی کاره‌کته‌ر و بینه‌رانیشه‌وه.
هه‌ر سێ کاره‌کته‌ره پیاوه‌که له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پابه‌ندن به ژیانی ئه‌گنێس ه‌وه و هه‌ندێ له شرۆڤه‌کارانیش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان کر‌دووه که له خواوه‌نده‌کانی ئاینی هیندی ده‌چن: ئه‌فسه‌ره‌که نوێنه‌ری شه‌ڕ ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و چڕ ئاماده‌کاری بۆ شته‌کان ده‌کات، پارێزه‌ره‌که یاسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌پارێزێت، سنووره‌کانی کار و فه‌رمانه‌کانی نێوان مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌کات که سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕێکده‌خات، شاعیره‌که‌ش وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌فرێنه‌ر له‌و بنه‌ما خوڵقێنه‌رانه ده‌چێت که سه‌ره‌تاکانی گه‌ردوونیان ڕاگرتووه.
ئه‌فسه‌ره‌که له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی زه‌مه‌ندا، چه‌پکه گوڵه‌که‌ی ده‌ستی سیس ده‌بێت و خۆیشی ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بێت و ڤیکتۆریا ش هه‌ر نایه‌ت. له واقیعدا ستریندباری ئه‌م وێنه‌یه‌ی له ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه‌رگرتووه. ستریندباری له سه‌ره‌تای ژیانیدا که (سیری فۆن ئێسن) خێزانی بووه، له شانۆی پادشایه‌تی کاری کر‌دووه و ستریندباری له‌به‌ر ده‌رگای شانۆکه‌دا چاوه‌ڕوانی کر‌دووه، که پیریس ده‌بێت و به ته‌واوه‌تی سه‌ر و ڕیشی سپیین، به‌هه‌مان شێوه و له‌به‌رده‌م هه‌مان ده‌رگادا چاوه‌ڕوانی کر‌دووه، ئه‌مجاره‌یان چاوه‌ڕووانی هارییه‌ت بۆسه، ژنه گه‌نجه‌که‌ی کر‌دووه که له هه‌مان شانۆدا کاریکردووه و ستریندباری بۆ چه‌ندین جار و له وه‌رزه جیاوازه‌کانی ساڵدا، له‌ناو ده‌رگای شانۆکه‌دا چاوه‌ڕوانی کر‌دووه17.
ستریندباری به دیقه‌ت و سه‌لیقه‌یه‌کی هونه‌ری گه‌وره‌وه شانۆنامه‌که‌ی نووسیوه، دیمه‌ن به دیمه‌ن، به وردیی دارێژراوه و هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان ده‌خاته ڕوو، ئه‌تمۆسفێره‌کان، دیمه‌نه وێنه‌ییه‌کان، ژووره جیاواز و فۆرمه‌کانیان ده‌نه‌خشێنێ و به وردی هه‌موو شته‌کانی دیاری کردوون.
( ئیستا ده‌نگگه‌لێک له‌ودیو په‌رده‌ی دوای شانۆوه ده‌بیسترێت که یه‌کسه‌ر دوابه‌دوای ئه‌وه په‌رده‌که لاده‌چێت. ئه‌فسه‌ره‌که و کچه‌که له‌وێ ده‌نۆڕن، پاشان چ به قڵافه‌ت و چ به ڕوخسار وشک هه‌ڵده‌گه‌ڕین. له‌سه‌ر مێزێک دایکه‌که، ناته‌ندروستانه دانیشتووه، له‌به‌رده‌میدا مۆمێکی پیو ده‌سووتێ که جار جار به مقه‌ستی مۆم خاوێنی ده‌کاته‌وه. له‌سه‌ر مێزه‌که کراسی تازه دووراو که‌ڵه‌که کراوه که به مه‌ره‌که‌ب و په‌ڕی قاز ئیشاره‌تیان لێده‌دات، دۆڵابێکی جلک لای چه‌په‌وه‌یه. باوکه‌که عه‌بایه‌کی ئاوریشم داده‌نێت.)
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکئهم رینماییانه‌ی ستریندباری یاریده‌درێکی باشی ڕیژیسۆر و له‌هه‌مانکاتدا بینه‌رانیشه که هه‌موو شته‌کان به ووردی و کۆنکرێتی به‌رجه‌سته کراوه. ستریندباری ده‌ستنیشانی یه‌که به‌یه‌که گۆڕانکاری، فۆند و کالوسسه‌کانی کر‌دووه که چین و چۆن بن و چۆن گۆڕانکارییه‌کانیان به‌سه‌ردا دێت. بۆ نموونه به‌شی دووه‌م له ژوورێکی ماڵی پارێزه‌ره‌که ده‌ستپێده‌کات و ستریندباری له‌م دیمه‌نه‌دا درامایه‌کی بچوکی مینیاتری ژن و مێردایه‌تی له‌ناو خه‌ونه‌که‌دا دروست ده‌کات. ئه‌فسه‌ره‌که دێت و ئه‌گنێس له‌م دۆزه‌خه ڕزگار ده‌کات، هه‌رچۆن ئه‌گنێس له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌که‌دا ئه‌فسه‌ره‌که له به‌ندایه‌تی ڕزگارده‌کات. له‌هه‌مانکاتدا که ئه‌فسه‌ره‌که کچه‌که ده‌باته ده‌ره‌وه تا چێژ له ژیان وه‌ربگرێت، ژووره‌که‌ش ده‌گۆڕێت و ده‌بێته سکام سوند و ڤاگه‌رڤیک. جیهانه بچوکه‌که به‌ڕووی جیهانێکی تری گه‌وره و فراواندا ده‌کرێته‌وه18.
• خه‌ون و واقیع
کچه‌که زیاتر په‌ی به شته‌کان ده‌بات و زیاتر له مرۆڤ ده‌زانێت که چاره‌نووس، ڕێچکه‌ی ڕووداوه‌کان چ ئاراسته‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت، هه‌ر زوو له‌وه ده‌گات که ژیان خۆی خه‌ونه، وه‌همێکه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی و به‌ختیاری. له کۆتایی شانۆنامه‌که‌دا، که کچه‌که و شاعیره‌که ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری ده‌بنه‌وه، شاعیره‌که فێرده‌کات که شیعر، هه‌ر وه‌ک خه‌ون ” زیاتر ڕاستییه”. له‌م چاوتروکانه‌دا، تێکه‌ڵاوێکه له خه‌ون، له شیعر، ڕاستی و واقیع.شاعیر
وا بزانم پێشتر ئه‌وه‌م بینیوه …
کچه‌که
منیش!
شاعیر
ڕه‌نگبێ له خه‌وندا بینیبێتم؟
کچه‌که
یان ڕه‌نگ بێ به شیعر نووسرابێ؟
شاعیر
یان به شیعر نووسرابێ!
کچه‌که
که‌واته تۆ ده‌زانیت شیعر چییه!
شاعیر
که‌واته ده‌زانم خه‌ون چییه!
کچه‌که
وا بزانم پیش‌تر له جێگایه‌ک یه‌کترمان بینیوه و ئه‌م قسانه‌مان کر‌دووه!
شاعیر
که‌واته به‌و زووانه ده‌زانیت واقیع چییه!
کچه‌که
یان خه‌ون!
شاعیر
یان شیعر!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
له‌م دیمه‌نه‌دا خه‌ونه‌کان به‌رگێکی شیعریی له‌خۆده‌گرن و له‌هه‌مانکاتدا له سه‌رچاوه‌کانی ژیانه‌وه نزیک ده‌بنه‌وه، شیعر، خه‌ون، ژیان و ئه‌فسانه تێکه‌ڵاو ده‌بن. ئه‌گنێس و شاعیره‌که هه‌روه‌ک ستریندباری له یاداشته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یدا، له چه‌ندین شوێن و به بۆچوونی جیاوازه‌وه، دووپاتی کردۆته‌وه ” ژیان وه‌همه ”، شاعیره‌که‌ش لێره‌دا به‌ندی ئه‌و خه‌ونه ڕاستییه‌یه که خۆی ده‌یبینێت.
هه‌موو شتێک له واقیعی ژیانی ئاگاوه هاتووه، ڕاستی واقیعێکه که وه‌ک خه‌ونیک به‌رجه‌سته ده‌کرێت و شیعر خه‌ونێکی به‌ئاگایه. له پشت دنیادیده و شیعره‌کانی ستریندبارییه‌وه، بۆچوونه خه‌ونه‌ئامێزه‌کانی سه‌باره‌ت به واقیع به‌رجه‌سته ده‌بێت.• کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان
_ کچه‌که/ ئه‌گنێس
کچه‌که‌ی ئیندرا ناوه‌ندی کاره‌کته‌ر و ڕووداوه‌کانه، ئیندرا خواوه‌ندێکی به‌ده‌سه‌ڵاته و کچه‌که‌ی ده‌نێرێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی تا له نزیکه‌وه، به‌چاوی خۆی ببینی که چۆن ده‌ژین19.
کچه‌که له‌ناو هه‌موو ڕۆڵ و کاره‌کته‌ره‌کاندا، ته‌نها که‌سایه‌تییه‌که که مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه‌وه ده‌بینێت، ته‌نها ئه‌وه که ده‌بینێت مرۆڤ وه‌ک که‌سێکی شه‌ڕانی له‌دایک نه‌بووه، به‌ڵکو له ژیاندا ده‌بێته که‌سێکی شه‌ڕانگێز.
کچه‌که ده‌بینێت که مرۆڤ چه‌نده بێده‌سه‌ڵاته و ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر دروستکردن و خوڵقاندنی میژووی خۆیدا هیج بکات، هه‌ر لێره‌وه، جار له‌دوای جار دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که:( مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه!) به‌تایبه‌تیش له‌و کاتانه‌دا که ده‌بینێت مرۆڤ به چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن، که ته‌قه‌لاکانیان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌م ده‌چێت.
ئه‌گنێس ناچاری بینینی ئه‌و هه‌موو ئازار و په‌ژاره‌یه ده‌بێت، ده‌بینی مرۆڤه‌کان دووچاری ئازار بوون و به‌ڵام توانای هیچی نییه بیکات و ناتوانی یارمه‌تییان بدات.
کچه‌که‌ی ئیندرا له‌سه‌ر زه‌وی تێکه‌ڵاوی مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌و له‌یه‌ک کاتدا مرۆڤه و خواوه‌ندیشه، ئه‌مه‌ش سنورێکی ئاشکرای له‌نێوان مرۆڤ و ڕه‌وش و ئه‌تمۆسفێره‌کاندا بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شی که ئه‌و خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی نییه، زۆر به‌باشی گوێی له شته‌کانه، ده‌بیستێ و ده‌بینێ.
کچه‌که هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌فسه‌ره‌که له به‌ندیخانه ڕزگار بکات، ده‌رگاوانه‌که له کاره‌که‌ی خۆی دوور بخاته‌وه، تا ئه‌و له‌بری ده‌رگاوانه‌که گوێ بۆ ژان و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی شل بکات، له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه‌ی که ببێته ژنی پارێزه‌ره‌که، ده‌یه‌وێت ئازاره‌کانی پارێزه‌ره‌که‌ش که‌م بکاته‌وه.
کچه‌که له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌و به‌هۆی ئه‌و هێزه خواوه‌ندانه‌یه‌وه که هه‌یه‌تی، بتوانێ به‌رگه‌ی هه‌ستوسۆزه‌کانی، دژایه‌تی و ناکۆکییه‌کانی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کان ببێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه ژن و مێردایه‌تییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌دا زۆر ناخایه‌نێ و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. کچه‌که وه‌ک میوانێک له‌لای مرۆڤ چه‌ندین ڕۆڵ ده‌بینێت تا مرۆڤ ئاسووده و ئازاد بکات، به‌ڵام خۆی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی زۆرجار نادیار و گران ده‌بێت، هه‌ندێ جار مرۆڤه و هه‌ندێ جاریش کچی خودایه و له ده‌ره‌وه‌ی کات و شوێنه‌وه چاودێری ژیان و ڕاستییه‌کان ده‌کات، له ڕوانگه‌یه‌که‌وه که که‌سانی ئاسایی ئه‌و توانایه‌یان نییه.
کچه‌که کات به‌پێوانه‌ی ئاسمان، به پێوانه‌ی کچی خوا سه‌یر ده‌کات و یه‌ک ساڵ بۆ ئه‌و یه‌ک چرکه‌یه، ده‌رگاوانه‌که که کارێکی سه‌خت و گرانی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه و به‌رده‌وام دڵی بۆ ئازاری خه‌ڵکی کردۆته‌وه، یه‌ک چرکه هێنده درێژه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ساڵێک بێت وه‌هایه.( توند تاریک دادێت )
ژنه ده‌رگه‌وان
( چراکه داده‌گیرسێنێ )
ئه‌مڕۆ زوو ئێواره داهات!کچه‌که
یه‌ک ساڵ بۆ خوداکان وه‌ک ده‌قیقه‌یه‌ک وایه!ژنه ده‌رگه‌وان
بۆ خه‌ڵکیش ده‌کرێ یه‌ک ده‌قیقه هێنده‌ی ساڵێک درێژ بێت!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ده‌رگاوانه‌که باوه‌ش بۆ ئازاره‌کانی ئه‌وانیتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕێگا به که‌سیش نادات که بێته ژووره‌وه، ده‌رگاوانه‌که وێنه‌یه‌کی تری کچه‌که‌یه، وه‌ک کچه‌که وایه به پیری و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که کچه‌که ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی کۆیکاته‌وه، ئه‌و هه‌یه‌تی، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که شاڵه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
له‌کاتێکدا که پارێزه‌ره‌که باسی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌کات، کچه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و دوو ئه‌رکی هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا تووشی ئازار ده‌بێت. کچه‌که ده‌بێت له‌یه‌ک کاتدا مرۆڤ و خواوه‌ندیش بێت، ئه‌و به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به منداڵی پارێزه‌ره‌که، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریشه به‌رامبه‌ر به خوا. کچه‌که ده‌یه‌وێت بمرێت، نه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆزه‌خی ژن و مێردایه‌تی. مردن زۆر باشتره له‌وه‌ی که ته‌نها ” ببمه مرۆڤ ”.
کچه‌که له دیمه‌نه‌کانی سه‌ر زه‌ویدا و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی به سێ کاره‌کته‌ره پیاوه‌کانه‌وه، ئه‌فسه‌ره‌که، پارێزه‌ر و شاعیره‌که گه‌شه ده‌کات و زیاتر ده‌گاته ئه‌و ڕایه‌ش که مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه و هه‌ر به‌م بیروبۆچوونه‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسمان.
کچه‌که له‌لای ئه‌فسه‌ره‌که یاده‌وه‌رییه‌کانی دایکی زیندوو ده‌کاته‌وه، له‌لای پارێزه‌ره‌که ده‌بێته په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی به به‌رووبووم و له‌لای شاعیره‌که‌ش ده‌بێته ڕۆحێکی ئاگراویی و به‌رزترین ئاسته‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕۆحی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن.
ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌گنێس ئه‌وه‌یه به دوو ئاراسته‌دا په‌یامه‌کانی بگه‌یه‌نێ، ڕاستییه‌کانی خواوه‌ند سه‌باره‌ت به سروشتی مه‌رگ و ڕاستییه‌کانی مرۆڤیش سه‌باره‌ت به سروشته خواوه‌ندییه‌کان.
کچه‌که له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ڕووداوه‌کاندا خه‌ونه‌که‌ی و په‌یوه‌ندییه‌کانی به خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وییه‌وه فراوان ده‌بێته‌وه، له به‌شی دووه‌مدا ده‌گاته ئاسته قووڵ و ناواخنه‌کانی ژیانه‌وه، له‌به‌شی سێیه‌میشه‌وه زیاتر به‌ئاگادێته‌وه و خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ئاماده ده‌کات.• ئه‌فسه‌ره‌که/ کچه‌که
کچه‌که‌ی ئیندرا له‌سه‌ره‌وه، لا ئاسمانه‌وه دێت، به‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌کانه‌وه ده‌فڕێت و وه‌ک نوێنه‌ری خودا دێته سه‌ر زه‌وی. کچی خوا له به‌رگی ئه‌گنێس دا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌فسه‌ره‌که له کۆشکه‌که‌دا ده‌بینێت و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت تا له‌و به‌ندیخانه‌یه ڕزگاری بکات.کچه‌که
تۆ له ژووره‌کانتا زیندانیت، من هاتووم ڕزگارت بکه‌م!ئه‌فسه‌ره‌که
هه‌ڵبه‌ت من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌کرد، به‌ڵام هیچ دڵنیا نه‌بووم که تۆ ده‌ته‌وێ ڕزگارم بکه‌یت.کچه‌که
کۆشکه‌که قاییمه. حه‌وت دیواری هه‌یه، به‌ڵام … ده‌بێت ده‌ره‌قه‌ت بێین … ده‌ته‌وێ یان ناته‌وێ؟ئه‌فسه‌ره‌که
ڕاستیت ده‌وێ نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا من ئازارم پێده‌گات! هه‌موو شادمانییه‌ک له ژیاندا ده‌بێ به دوو به‌رامبه‌ر غه‌م به‌هاکه‌ی بده‌ین. لێره که دانیشتووم زه‌حمه‌ته، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕزگاربوونه خۆشه‌ش بکڕم ئه‌وا ده‌بێ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه ئازار بچێژم…. ئاگنێس، من پێمباشتره لێره بمێنمه‌وه، ته‌نها بۆم هه‌بێ بتبینم!کچه‌که
چی له مندا ده‌بینیت؟ئه‌فسه‌ره‌که
ئه‌و جوانییه‌ی که هارمۆنییه‌ته له گه‌ردووندا … هێڵگه‌لێک له قڵافه‌تتدایه که من ته‌نها له خولگه‌کانی سیستمی خۆردا ده‌یبینمه‌وه، له ده‌نگی خۆشی ژێدا، له له‌رینه‌وه‌کانی ڕووناکییدا، تۆ منداڵێکی ئاسمانیت …شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ئه‌فسه‌ره‌که به‌نده و ده‌بێت به به‌ندیش بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ئازادی گرانه و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه خۆشه‌ویستییه‌کی نادیار و دووراودوور ده‌بێته چاره‌نووسی ئه‌فسه‌ره‌که. ئه‌وه‌شی که‌وا له‌م ئه‌فسه‌ره ده‌کات که له‌یه‌ککاتدا نه‌توانێت سه‌ربه‌ست و ڕازی بێت ئه‌وه‌یه که ژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆر نایه‌کسان بووه، له وه‌ڵامی کچه‌که‌دا ده‌ڵێت:( ئا! نادادوه‌رانه …. ) خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڤیکتۆریا یه و هه‌ڵوێسته‌کان زۆر به‌خێرایی گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌فسه‌ره‌که به ڕاڕه‌وه‌ی شانۆکه‌دا دێت و ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی ڤیکتۆریا ده‌کات، به جلی مه‌ده‌نییه‌وه دێته پێشه‌وه و شمشێره‌که‌ی ده‌ستی بووه‌ته چه‌پکه گوڵێک. ئه‌فسه‌ره‌که له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه که ڤیکتۆریا ببینێ، ڤیکتۆریا ش ده‌بێته که‌سێکی نه‌بینراو، به‌ڵام ڤیکتۆریا له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا بوونی هه‌یه و به ته‌نیشتییه‌وه ڕێ ده‌کات. ڤیکتۆریا ته‌نها که‌سێکه که مانایه‌کی بۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه هه‌بێت. ئه‌فسه‌ره‌که هیج په‌یوه‌ندییه‌کی فیزیکیی به‌و که‌سانه‌وه نییه که له ڕاڕه‌وی شانۆکه‌دا ده‌رده‌که‌ون، له جیهانه‌که‌ی ئه‌ودا ته‌نها ڤیکتۆریا هه‌یه و ته‌نها ڤیکتۆریاش بوونی بۆ ئه‌و هه‌یه. کات ده‌ڕوات و ڤیکتۆریا هه‌رگیز نایه‌ت، به‌ڵام کات له‌لای ئه‌فسه‌ره‌که وه‌ستاوه و ناڕوات، پیر ده‌بێت و چه‌پکه گوڵه‌که‌ی ده‌ستیشی وشک و سیس ده‌بێت. چاوه‌ڕوانیی ڤیکتۆریا هاوسه‌نگییه‌کی ناوه‌کی و وزه‌یه‌کی هێمنی پێده‌به‌خشێ و له‌هه‌مانکاتدا هارمۆنی ده‌داتێ. ئه‌و سێ دیمه‌نه‌ی که له کۆشکه‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و له کۆڵانه‌که‌دا ته‌واو ده‌بێت، ده‌ستنیشانی هه‌موو پرۆسێسی گه‌شه‌کردنی خه‌ونه‌کانی ئه‌فسه‌ره‌که ده‌کات. ئه‌فسه‌ره‌که سێ جار ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت که له په‌یامه‌که‌ی ئه‌گنێس بگات: یه‌که‌میان که بڕوای به‌و کچه هه‌بێت وه‌ک ڕزگارکه‌رێک، دووه‌میشیان که بتوانێت خۆی له‌ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی دایکی ڕزگار بکات، سێیه‌میشیان که خۆی بتوانێت کچه‌که ڕزگار بکات. له‌بۆچوونێکی تره‌وه خه‌ونه‌که‌ی ئه‌فسه‌ره‌که له‌و دیمه‌نه کاریگه‌ر، خۆش و له‌هه‌مانکاتدا زینده‌خه‌ونه‌دا: دیمه‌نی قوتابخانه‌که دووباره ده‌بێته‌وه. له‌م دیمه‌نه‌دا ئه‌فسه‌ره‌که، وه‌ک که‌سێکی گه‌وره له پۆلێکی سه‌ره‌تاییدا، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان له‌سه‌ر کورسی قوتابخانه دانیشتووه و ڕووبه‌ڕووی هه‌مان مامه‌له‌ی گران و به‌زه‌بری مامۆستاکه‌ی ده‌بێته‌وه که به منداڵی دووچاری هاتووه. که له‌م هه‌ڵوێسته‌ش ڕاده‌مێنێ و ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له‌وه‌ی که وه‌ک منداڵێکی قۆناخی سه‌ره‌تایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌و بڕوانامه‌ی دکتۆرای پێبه‌خشراوه، مامۆستاکه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌ی بیرده‌خاته‌وه هه‌رگیز فێری نه‌بووه:( ده‌بێت کامڵ بیت )
مامۆستا
به‌ڕاست! تۆ سه‌عیت نه‌کردووه!ئه‌فسه‌ره‌که
( شه‌رمه‌زار )
با، کردوومه، به‌ڵام …. ده‌زانم چۆنه، به‌ڵام ناتوانم بیڵێم ….مامۆستا
تۆ نیازته شانی پیاکه‌یت! ده‌زانیت به‌ڵام نا‌توانیت بیڵێیت … ڕه‌نگه من بتوانم یارمه‌تیت بده‌م!( قژی ئه‌فسه‌ر ڕاده‌کێشێت )
ئه‌فسه‌ره‌که
ئاه، ناجۆره، ناخۆشه!مامۆستا
به‌ڵی ناخۆشه که کوڕێکی ئاوها زل، به‌هیمه‌ت نه‌بێت …ئه‌فسه‌ره‌که
( به ئازاره‌وه )
کوڕێکی زل، ئا، من زلم، زۆر زلتر له‌وانی ئه‌وێوه، من ته‌واو کامڵم، من قوتابخانه‌م ته‌واو کر‌دووه …. ( وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ئاگا بووبێته‌وه ) من دکتۆرام پێبه‌خشراوه … باشه بۆچی لێره دانیشتووم؟ ئه‌دی من دکتۆرام پێنه‌به‌خشراوه؟مامۆستا
به‌ڵێ وایه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ دانیشیت و خۆت کامڵ بکه‌یت، ده‌بێ کامڵ بیت … وا نییه؟
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکئهفسهرهکه له کۆتایی دیمه‌نه‌که‌دا داوا له لێپرسراوانی قه‌ره‌نتینه ده‌کات که له‌ده‌ست مامۆستاکه‌ی ڕزگار بکات:( ڕزگارمکه! له چاوه‌کانیم ڕزگارکه!) ئه‌فسه‌ره‌که ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رگیز گه‌وره نابێت و هه‌رگیز ڤیکتۆریاکه‌شی نابینێت.
خه‌ونی ئه‌فسه‌ره‌که پابه‌نده به کۆشکه‌که‌وه، کچه‌که‌ش هه‌ر له‌م کۆشکه‌وه سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌ست پێده‌کات و ده‌چێته کۆشکه‌که‌وه تا ئه‌فسه‌ره‌که ڕزگار بکات. دوای ئه‌وه چه‌ندین جار به‌درێژایی شانۆنامه‌که وێنه‌کانی کۆشکه‌که، میتافۆر و هێماگه‌لییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێته‌وه و له کۆتاییشدا ئه‌و کۆشکه ده‌بێته وێنه‌یه‌کی سه‌راپاگیریی گه‌وره ( کاتێ کۆشکه‌که ده‌سووتێ، خونچه‌ی گوڵه‌که له‌سه‌ر سه‌ربانه‌که ده‌پشکوێ و ده‌بێته گوڵه‌به‌یبوونێکی زه‌به‌لاح )• کاره‌کته‌ری دایک و باوک
که‌سایه‌تی دایک له شانۆنامه‌که‌دا ڕۆڵیکی گرنگ و پایه‌یه‌کی دیاری هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆر که‌م و به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت:باوکه‌که
( به نه‌رمیی )
ئه‌مه‌ت ناوێت؟دایکه‌که
عه‌بای ئاوریشم بۆ من، هاوڕێی ئازیز، ئاخر ئه‌وه سوودی چییه که من به‌م زووانه بمرم!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
دایکه‌که ده‌زانێت که ئه‌و به‌و زووانه ده‌مرێت، له ژیان دوورده‌که‌وێته‌وه و به ته‌واوه‌تی له مه‌رزه‌کانی مه‌رگه‌وه نزیکه، هه‌روه‌ها باوکه‌که‌ش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که باوکه‌که ده‌یه‌وێت دایک بدوێنێت، به‌ڵام ئه‌و زیاتر هۆشی له‌لای منداڵه‌کانییه‌تی.
دایکه‌که
خۆ ئه‌وه ژیانی منه! ڕه‌وای خۆمه … شادمانی و غه‌ممه …
باوکه‌که
کریستینا لێمببووره … له هه‌موو شتێک!
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکئهم کۆتاییهینانه زۆر شت سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره ده‌ڵێت:
باوکه‌که
( سه‌ر ده‌کێشێته ژووره‌وه )
ده‌ته‌وێ دیارییه‌که‌م بده‌یته کاره‌که‌ره‌که؟دایکه‌که
وا مه‌ڵێ … بیرتبێ که منیش کاره‌که‌ر بووم … بۆچی تۆ هه‌ستی بێ‌تاوانێک بریندار ده‌که‌یت؟باوکه‌که
ئه‌ی بۆچی تۆ … من، مێرده‌که‌ت بریندار ده‌که‌یت …دایکه‌که
ئۆه له‌م ژیانه! کاتێ مرۆڤ جوان مامه‌ڵه ده‌کات هه‌میشه که‌سێک هه‌یه که به ناشیرینی تێده‌گا… مرۆڤ باشه‌یه‌ک ده‌کا، له‌ولاشه‌وه خه‌راپه‌یه‌ک ده‌کا. ئۆف له‌م ژیانه!
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
دایک گه‌وره‌یه و به‌رئه‌نجامه‌کان ئه‌زانێ چییه و هه‌روه‌ها له ژیانیش گه‌یشتووه ( ئۆف له‌م ژیانه!) دواتر دایک له شانۆنامه‌که‌دا ده‌مرێت و هیچ ئاماده‌بوونێکی فیزیکی نامێنێت. هه‌روه‌ها باوکیش دیارنامێنێ. له په‌یوه‌ندییه‌که‌شیاندا له ئازاردانی یه‌کتر به‌ولاوه هیج شتێکی تریان نه‌کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی20.
له خه‌ونه نمایشێکدا چه‌ندین کاره‌کته‌ر ئه‌و پرسیاره دووباره ده‌که‌نه‌وه که بۆچی هێنده ئازار و ژان له دونیادا هه‌ن، بۆچی مرۆڤ یه‌کتر ده‌چه‌وسێننه‌وه، دایک و باوکه‌که هیچ وه‌ڵامێک و لێکدانه‌وه‌یه‌کیان بۆ (بۆچی) پرسیاره‌کانی خۆیان وه‌رناگرن و نییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو دایک دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که پرسیاره‌کان ژیان زیاتر ئاڵۆز ده‌که‌ن. باوک و دایک له شانۆنامه‌که‌دا هێماگه‌لی وه‌چه پیره‌که، وه‌چه کۆنه‌که‌ن و به‌ڕێگای مه‌رگه‌وه‌ن، ئه‌وان ده‌مرن و له‌به‌رچاو ون ده‌بن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌لای هه‌ندێ له کاره‌کته‌ره‌کان ده‌مێننه‌وه و جارناجارێک وه‌بیرده‌هێنرێنه‌وه.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه هه‌ستی قه‌رزارباری له ڕابردوودا و هه‌روه‌ها له ئێستاشدا، مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه. له‌وانه‌یه شانۆنامه‌که بۆ خودی ستریندباری باسی ئه‌و دایکه بکات که له سه‌ره‌مه‌رگدایه، یان به ته‌واوه‌تی مردووه و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی له ترۆپکدایه و هه‌ستی قه‌رزارباری خۆی وه‌ک چه‌کێک دژی منداڵه‌کانی به‌کارده‌هێنێ.
• ده‌رگاوان/ پارێزه‌ر
هه‌ردوو کاره‌کته‌ری ده‌رگاوانه‌که و پارێزه‌ر هێماگه‌لێکی به‌هێز و ڕاسته‌وخۆی ئازارچێشتنن، خه‌م و ژان و ئازار له سیمایاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره باسی کڵۆڵی و خه‌مه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و به‌مه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامدان به که‌سایه‌تییه‌کانی تره‌وه. ده‌رگاوانه‌که له ماوه‌ی سی ساڵدا جێگای متمانه‌ی که‌سه کڵۆڵه‌کان بووه و ئه‌و که‌سانه گله‌یی به‌ختی خۆیان لای ئه‌و کر‌دووه، ڕاڕه‌وی شانۆکه‌ش شوێنی کاره‌که‌ی ئه‌وه. مرۆڤه به‌دبه‌خته‌کان خه‌ڵکانی سه‌ر شانۆکه‌ن، ئه‌و شانۆیه‌ی که ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌رگاوانه‌که سه‌مازانێکی بلیمه‌ت و ناودار بووه، ئێستاش کاری ئه‌وه که گوێ له په‌ژاره‌کانی خه‌ڵکی بگرێت. ده‌رگاوانه‌که ده‌ڵێت:( خه‌م شتێکی ناپه‌سه‌ند نییه … ئه‌وه شتێکه … به‌هه‌رحاڵ شتێک باشتره له هیچ.)
به‌ر له سی ساڵ ده‌رگاوانه‌که په‌یوه‌ندی به خودی خۆیه‌وه له ده‌ست ئه‌دات، له‌گه‌ڵ (ئه‌و، من) ی خۆیدا داده‌بڕێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش توانای سه‌ماکردن له‌ده‌ست ئه‌دات و تروسکه‌ی سه‌ما له جه‌سته‌یدا نامێنێ و له‌بری ئه‌وه ده‌بێته ده‌رگاوان. ده‌رگاوانه‌که ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ڵکه دڵشکاو و غه‌مگینانه بێت و ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ به به‌رده‌وامی کار بکات، به کچه‌که ده‌ڵێت:( به‌ڵام مرۆڤ نابێت له‌کاتی ئیشدا بنوێت، هه‌رگیز نابێ بنوێت، نه به شه‌و و نه به ڕۆژ ….) کچه‌که‌ش له ده‌رگاوانه‌که نزیک ده‌بێته‌وه و جێگاکه‌شی ده‌گرێته‌وه و شاڵه‌که‌شی ده‌دات به شانی‌دا، ئه‌و شاڵه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه ئازار و ژانی خه‌ڵکی هه‌ڵمژیوه.
کچه‌که
( بۆ ژنه ده‌رگه‌وان )
ئێستا شاڵه‌که‌م بده‌رێ، ده‌توانم لێره‌دا دانیشم و له عه‌بده‌کانی خودا بنۆڕم! به‌ڵام تۆ له دواوه ڕاوه‌سته و قسه‌م بۆ بکه!
( شاڵه‌که به خۆیدا ده‌دا و لای ده‌روازه‌که‌وه داده‌نیشێت )
ژنه ده‌رگه‌وان
ئه‌مڕۆ دوایه‌مین ڕۆژه و ئۆپێراکه داده‌خرێت … ئه‌مڕۆ ئه‌وان ده‌زانن که ئاخۆ داده‌مه‌زرێن …..
کچه‌که
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که دانامه‌زرێن … چی؟
ژنه ده‌رگه‌وان
ئا، ئه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح، ده‌بینین …. من شاڵه‌که ده‌ده‌م به سه‌رمدا، من …..
کچه‌که
ئای مرۆڤی داماو!
ژنه ده‌رگه‌وان
بنۆڕه وا یه‌کێک هات … ئه‌و هه‌ڵنه‌بژێردراوه .. بنۆڕه چۆن ده‌گری …
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
پارێزه‌ره‌که‌ش به‌هۆی کاره‌که‌یه‌وه ناتوانێت دووره‌په‌رێز بێت له مرۆڤ و گیروگرفته‌کانییه‌وه. مرۆڤه‌کان خۆیان ده‌خزێننه ژیانییه‌وه، ئه‌وان به شکایه‌ت و ناڕه‌زایی و گیروگرفته‌کانیانه‌وه، به کێشه و ئاژاوه‌کانیانه‌وه ڕووده‌که‌نه پارێزه‌ره‌که، خه‌ڵکی هه‌ست ده‌که‌ن که به ناڕه‌وایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه دێنه لای پارێزه‌ره‌که تا داواکانیان بگه‌یه‌نێته دا‌دگا. پارێزه‌ره‌که خۆی له یه‌کسانیدا ده‌بینێته‌وه و دژی دووباره‌بوونه‌وه‌یه، به‌ڵام ژیانی خۆی له دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامدایه، نه ئه‌توانێ واز بهێنێت و نه ئه‌شتوانێ شتێک له هه‌ڵوێسته‌کانی ژیانی بگۆڕێت. ده‌بێت به‌رده‌وام بێت وه‌ک پارێزه‌رێک، دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تایی. پارێزه‌ره‌که و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که گله‌ییان هه‌یه پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه و یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن.
• شاعیره‌که/ کچه‌که
هه‌ردوو کاره‌کته‌ری کچه‌که و شاعیره‌که ڕۆڵێکی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه، دیالۆژه‌کانی نێوانیان زۆر جیاوازتره له دیالۆژه‌کانی تری هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی تر، هه‌ر بۆ نموونه زمانه چڕ و لیریک ئامێزه‌که‌یان، ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ستریندباری له ده‌روازه‌کانی ڕۆڵی کچه‌که و شاعیره‌که‌وه ده‌یانخاته ڕوو، قه‌رزارباری، ویژدانێکی بێ ئازار و ئاسووده، باوه‌ڕ و گومان، ئازاره‌کانی مرۆڤ …. هتد له ڕوانگه‌یه‌کی گه‌لێ هۆشیارییه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی تری شانۆنامه‌که و کاره‌کته‌ره‌کانی تریش، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون. ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره ڕۆڵ و که‌سایه‌تییه‌کانی یه‌کتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن، یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن و ڕووداوه‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن. له دیالۆژه‌کانیاندا زۆر نزیکن له یه‌کتره‌وه، هه‌ردووکیان باسی خه‌ون، شیعر، ڕاستی و واقیع ده‌که‌ن.
شاعیر
من که‌ڕه‌تێک ئه‌وه‌م کردۆته شیعر!
کچه‌که
که‌واته تۆ ده‌زانیت شیعر چییه …
شاعیر
که‌واته ده‌زانم خه‌ون چییه … ئه‌دی شیعر چییه؟
کچه‌که
واقیع نییه، به‌ڵام له واقیع زیاتره … خه‌ون نییه به‌ڵام خه‌ونێکه به بێداریی ده‌بینرێ …
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
کچه‌که وه‌ک میوانێکی سه‌ر زه‌وی زوربه‌ی کاره‌کته‌ره‌کانی شانۆنامه‌که ده‌بینێ و نوێنه‌ری ئه‌و ڕووداوه، کرداره‌یه له شانۆنامه‌که‌دا که بوونی بۆ نییه. به‌ڵام شاعێره‌که زیاتر له به‌شی کۆتایی شانۆنامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، خێرا چه‌ندین هێڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کچه‌که‌دا ده‌دۆزێته‌وه.
کچه‌که و شاعیره‌که هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه که پێناسی یه‌کتر ئاڵوگۆڕ بکه‌ن، له‌چاوتروکانیکدا کچه‌که ده‌بێته وێنه‌یه‌کی، ئاوێنه‌یه‌کی ئه‌و، له چاوتروکانێکی تریشدا شاعیره‌که ده‌بێته هی ئه‌و. به‌ڵام دواتر ئه‌م پێکداچوونه ده‌وه‌ستێت و کچه‌که له‌پڕ هه‌ست به‌وه ده‌کات که بوونی به مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی ئینکه‌رناشونی ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی چی له‌خۆ ده‌گرێت.
کچه‌که
تۆ حه‌قی خۆته سه‌رزه‌نشتم بکه‌یت، من له‌م خواره‌وه زۆرم پێچوو، وه‌ک تۆ له گه‌رماو‌ی قوڕدا خۆم شت …
ئیدی ئه‌ندێشه‌کانم نافڕن، باڵه‌کانم قوڕاویین …
پێوپلم خۆڵاویین … منیش خۆم … ( باسکه‌کانی بڵند ده‌کات )
من غه‌رق ده‌بم، غه‌رق ده‌بم …. باوکه ئه‌دی خودای ئاسمان
یارمه‌تیم بده! ( بێده‌نگی ) من ئیدی وه‌ڵامی نابیستم! ئیدی ئه‌تمۆسفار ده‌نگ له لێوی ئه‌وه‌وه ناگه‌یه‌نێته سه‌ده‌فی گوێچکه‌ی من …. ئیدی داوی زیویین پچڕا … بێچاره خۆم، من به ئه‌رزه‌وه به‌ستراوم.
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که ژیان ئاسووده نییه؟ ئایا مرۆڤ خۆی به‌رپرسیاره یان هێزه ئاسمانییه‌کان؟ شاعیره‌که هه‌ندێ جار مرۆڤ تاوانبار ده‌کات و هه‌ندێ جاری تر ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی بێتاوانه. هه‌روه‌ها شاعیره‌که هانی کچه‌که ئه‌دات که هه‌موو ئاخ و داخی مرۆڤ وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانێک که (نه‌مره‌کان) تێیبگه‌ن.
شاعیره‌که ئه‌و نایه‌کسانییانه ده‌بینێت که لێپرسراوی قه‌ره‌نتینه، به‌هۆی پابه‌ندبوونییه‌وه به ده‌سه‌ڵاته‌وه ناتوانێت بیانبینێت.
لێپرسراوی قه‌ره‌نتینه دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که مرۆڤ خۆی به‌رپرسیاره له ناخۆشی و په‌ژاره‌کانی خۆی، شاعیره‌که‌ش دژی ئه‌م دیده ده‌بێته‌وه. شاعیره‌که هه‌ندێ جار له گومان و دانایی و بڕواوه ده‌ڕوانێته بوونی خوا، زۆرجار هه‌ست و هۆشێکی قووڵ و تێفکرینێکی به‌رزی هه‌یه، به‌ڵام دوای چه‌ند ساتێک ون ده‌بێت، هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت:” نه‌ء! من زۆرجار خاوه‌ن دڵنیایی بووم، به‌ڵام دوای سه‌رده‌مێک ئه‌و دڵنیاییه نه‌ما، وه‌ک خه‌ونێک کاتێک که مرۆڤ بێ‌دار ده‌بێته‌وه!”
کچه‌که‌ش ده‌کرێت وه‌ک هاووێنه‌یه‌کی، هاوشێوه‌یه‌کی به‌سه‌رهاته‌کانی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه بخوێنرێته‌وه، ستریندباری خۆیشی له‌م شرۆڤه‌یه نزیک بۆته‌وه و له دیمه‌نه‌خه‌ونێکدا ئه‌و لێکچوونه ده‌خاته‌ڕوو: هارونه ڕه‌شید، خه‌لیفه‌ی به‌غدا که له به‌رگی که‌سێکی ئاسایی‌دا خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌چێته ناو خه‌ڵکییه‌وه تا بزانێت چۆنچۆنی په‌یڕه‌وی یاساکانی ده‌که‌ن. له‌هه‌مانکاتدا شاعیره‌که داوای لێده‌کات که باسی ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ی بۆ بکات که له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بینیویه‌تی.
کچه‌که
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان زۆر قورسه، چونکه چه‌ندان شت هه‌ن که پێشبینی ناکرێن ….
شاعیر
خه‌لیفه هارونه ڕه‌شید*یش هه‌ر وای ده‌بینی! بێجووڵه له‌سه‌ر عه‌رشه‌که‌ی داده‌نیشت و قه‌ت له‌و سه‌ره‌وه ته‌ماشای نه‌ده‌کرد که له خواره‌وه چ باسه! دواجار دادوبێدادی خه‌ڵک گه‌ییه گوێ به‌رزه‌کانی. ئه‌وسا له ڕۆژێکی خۆشدا هاته خواره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌ناسرێته‌وه، خۆی گۆڕی و بێ سرته خۆی کرد به‌نێو حه‌شاماتی خه‌ڵکدا تا بزانێ وه‌زعی عه‌داله‌ت چۆنه.
کچه‌که
هه‌ڵبه‌ت خۆ پێتانوانییه که من هارونه ڕه‌شید بم؟
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
کچه‌که چاره‌سه‌ری مه‌ته‌ڵه گه‌وره‌که، نهێنییه‌کانی ژیان ده‌کات: ژیان وێنه‌یه‌کی خه‌ونه (خه‌ونه وێنه‌یه‌که). شاعیره‌که‌ش ده‌یه‌وێت کچه‌که وه‌ڵامی نهێنییه‌کانی ژیانی بداته‌وه، ده‌یه‌وێت به‌هۆی پرسیارێکی ڕاسته‌وخۆ و کۆنکرێتییه‌وه له کچه‌که بگات، شاعیره‌که ده‌یه‌وێت بزانێت که کچه‌که له‌سه‌ر زه‌وی زیاتر به چی ئازاری چه‌شتووه، کچه‌که‌ش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که هه‌بم، واته بوونی ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ناو مرۆڤدا ئازاراوی بووه:” من هه‌موو عه‌زابه‌کانی ئێوه‌م چه‌شتووه”.
شاعیر
که‌واته به‌رله‌وه‌ی بڕۆیت … پیمبڵێ: له خواره‌وه، چ شتێک له‌هه‌موو شته‌کانی تر زیاتر ئازاری دایت؟
کچه‌که
شتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی … که هه‌بم، ئه‌وه‌ی که هه‌ست بکه‌م چاوێک ڕوانینمی لاواز کر‌دووه، که گوێیه‌ک بیستنمی ته‌مبه‌ڵ کر‌دووه، ئه‌وه‌ی که ئه‌ندێشه‌م، ئه‌ندێشه به‌رئاوه‌ڵه و ڕووناکه‌که‌م له پێچاوپێچی چه‌ورایی ئه‌قڵدا شه‌ته‌ک بدرێ. هه‌ڵبه‌ت تۆ مێشکێکت بینیوه .. ج ڕێگه‌گه‌لێکی پێچاوپێچ … چ ڕێگه‌گه‌لێکی خشۆکیی …
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
له کۆتایی شانۆنامه‌که‌دا کچه‌که ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت که په‌یامی شاعیره‌که له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت بۆ ئیندرای خواوه‌ند، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسمان، پیڵاوه‌کانی داده‌که‌نێ و فڕێیده‌داته نێو ئاگره‌که‌وه، کچه‌که ده‌یه‌وێت به‌مه هه‌موو وه‌همه‌کانی سه‌ر زه‌وی بسوتێنێ و به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی به جیهانی سه‌ر زه‌وییه‌وه نه‌مێنێ. دوای ئه‌وه و له‌هه‌مان کات و به‌پێی هه‌مان ڕیتواڵ کاره‌کته‌ره‌کانی تریش شته تایبه‌تمه‌نده‌کانی خۆیان: ژنه ده‌رگاوانه‌که شاڵه‌که‌ی، ئه‌فسه‌ر گوڵه‌کانی ده‌ستی، پۆسته‌رهه‌ڵواسه‌ره‌که پۆسته‌ره‌کانی، وه‌ستای شووشه ئه‌ڵماسه‌که‌ی، پارێزه‌ر پرۆتۆکۆڵی دادگاییه‌که‌ی …. هتد به‌م شێوه‌یه‌ش کاره‌کته‌ره‌کان وه‌همه‌کانی خۆیان، وه‌همه زه‌مینییه‌کانیان فڕێده‌ده‌نه نێو ئه‌و ئاگره‌وه که ئه‌گنێس، کچه‌که‌ی خودا خۆی پێده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاسمان. که کچه‌که ده‌چێته کۆشکه‌که‌وه، هێماگه‌لێکه بۆ ڕزگاربوون له وه‌همه‌کان و ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له وانه گرنگه‌کان و په‌یامه سه‌ره‌کییه‌که‌ی دیانه‌تی هیندیش.
کچه‌که
ماڵئاواییمان به‌ڕێوه‌یه و کۆتایی نزیک ده‌بێته‌وه
خوداحافیز ئه‌ی زارۆکی ئینسان، ئه‌ی خه‌ونبین
خواحافیز تۆ ئه‌ی شاعیر که باشترین ژیان ده‌ژی
به باڵی شه‌کاوه‌وه به‌سه‌ر ئه‌رزدا ده‌سووڕێته‌وه
جار به‌جار له خۆڵدا غه‌رق ده‌بێ
تا ئه‌وه‌ی که به ئه‌سپایی به‌ری که‌وتووه، پێیه‌وه
نه‌نووسێت
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
• ئه‌فسون و هێماگه‌لی ”ده‌رگا”
له خه‌ونه نمایشێکدا چه‌ندین هێماگه‌لی به‌هێز هه‌ن و ئه‌م هێمایانه‌ش یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن و پێکه‌وه وێنه‌یه‌کی گشتگیر و سه‌راپاگیر له سرکتوری شانۆنامه‌که‌دا ده‌خوڵقێنن: کۆشک، شانۆ، ئه‌شکه‌وت و ده‌رگا داخراوه‌که به‌شێکن له‌و هێماگه‌لانه. لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌شێک له نهێنییه‌کانی هیماگه‌لی ده‌رگاکه بکه‌ینه‌وه.
یه‌کێک له ناوه‌نده گرنگ و هێما ئاشکرا‌کانی خه‌ونه نمایشێک، بوونی ده‌رگایه‌کی داخراوه، ئه‌م ده‌رگایه‌ش به درێژایی شانۆنامه‌که ده‌بێته جێگای سه‌رنج و هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کان له تێڕامانێکی به‌رده‌وامدان که چ شتێک له پشتی ئه‌و ده‌رگایه‌وه‌یه.
له پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه چاره‌سه‌ری گه‌ردوون خۆی شاردۆته‌وه، وه‌ڵامی نهێنییه‌کانی ژیان. ده‌رگاکه بکرێته‌وه یان نه‌کرێته‌وه، له‌وانه‌یه له‌پشت ده‌رگاکه‌وه ڕاستییه دڵته‌زێنه‌کان، خه‌ته‌رناکه‌کان، جیهانه نادیار و شاراوه‌کان، شته قه‌ده‌خه‌کراوه‌کان و نائاگاکان خۆیان شاردبێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ڕه‌نگه هه‌موو که‌سێک نه‌یه‌وێت که ئه‌و ده‌رگایه بکرێته‌وه.
چی له پشت ده‌رگاکه‌وه‌یه؟ چاوه‌ڕوانییه‌کان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕووداوه‌کانی شانۆنامه‌که‌دا گه‌وره ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ک له‌به‌رئه‌نجامدا ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه ده‌گاته ئاستێکی به‌رز و له‌هه‌مانکاتدا جیاواز و نامۆ.
کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکه ئاشکراکردنی نهێنییه‌کانی گه‌ردوونه و وه‌ڵامیش بۆ ئاشکراکردنی نهێنی و هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵێکی وه‌ها گه‌وره ته‌نها یه‌ک شته: عه‌ده‌م21.
ستریندباری له یه‌کی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1901 دا، که ئه‌و کاته به ته‌واوه‌تی شانۆنامه‌که‌ی نووسی بوو، له یه‌کێک له یاداشته‌کانیدا نووسیویه‌تی که ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی سه‌باره‌ت به خه‌ونه نمایشه‌که‌ی له کتێبێک‌دا سه‌باره‌ت به ئاینی هیندی دۆزیوه‌ته‌وه:” نهینی ده‌رگاکه، هیچ، عه‌ده‌مه.” مه‌ته‌ڵی جیهان له هیچدا ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه و بۆچوونی تر و جیاواز ده‌خوڵقێنێ.
خه‌ونبینه‌کان ده‌ستنیشانی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌رگاکه به‌ره‌و کوێمان ده‌بات و نهێنییه‌کانیش له چاوی ئه‌و که‌سانه‌دایه که چاودێری شته‌کان ده‌که‌ن. کاتێک ئه‌فسه‌ره‌که خه‌ون به منداڵی خۆیه‌وه ده‌بینێت، ده‌رگاکه له دۆڵابێکدایه که ڕۆژێک له ڕۆژان کتێبێکی دڕاوی تێدا شاردۆته‌وه، له‌دوای ساتێکی تر خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه که له چاوه‌ڕوانی ژنێکدایه که هه‌رگیز نایه‌ت، ده‌رگاکه‌شی دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجاو پێنج جار دیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بگات که چ نهێنییه‌کی له‌خۆیدا حه‌شار دابێت.
ئه‌فسه‌ره‌که
حه‌وت ساڵه من بێره‌دا دێم و ده‌چم! حه‌وت زه‌ربی سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج ده‌کاته دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و پێنج! ( ڕاده‌وه‌ستێ و په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ده‌رگاکه که گوڵه چوار په‌ڕه‌که‌ی پێوه‌یه ) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا و پێنج که‌ڕه‌ت ته‌ماشای ئه‌م ده‌رگایه‌م کر‌دووه به‌بێ ئه‌وه‌ی توانیبێتم حاڵی بم له‌وه‌ی که ئاخۆ ده‌چێته‌وه سه‌ر کوێ! ئه‌م گوڵه چوار په‌ڕه‌یش که بۆ ڕووناکی ده‌که‌وێته سه‌ر پشت … ئه‌دی ده‌بێ بۆ کێ، ڕێگه بداته ڕووناکی بێته ژوورێ؟ ئاخۆ که‌سێک هه‌یه له ناوه‌وه؟ ئاخۆ که‌سێک له‌وێ ده‌ژی؟
ژنه ده‌رگه‌وان
نازانم! من قه‌ت نه‌مدیوه بکرێته‌وه.
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ده‌رگاکه له دیمه‌نێکه‌وه بۆ دیمه‌نێکی تر ده‌گۆڕێت، ماناکانی، ناواخنه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت شێوازه‌کانیشی، ده‌بێته ده‌رگای ژووری جلوبه‌رگ، بۆ ئه‌وانه‌شی که له ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا به‌ندکراون، ده‌بێته قوفڵی به‌ندیخانه، بۆ پارێزه‌ره‌که‌ش ده‌بێته ئه‌و ده‌رگایه‌ی که شکاته‌کانی له پشته‌وه شاردۆته‌وه، به‌ڵام له‌لای کچه‌که پاڵه‌وانێک له‌پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه به‌ندکراوه و پێویسته له‌پشت ده‌روازه‌ی ده‌رگای کۆشکه‌که‌وه ئازاد بکرێت.
خه‌ونه نمایشێک له یه‌ک کاتدا و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاواز، ڕاستی و واقیع و شیعرێکی خه‌یاڵئامێزه، ئه‌و کۆشکه‌ی که گه‌وره ده‌بێت و هه‌ڵده‌کشێت، ئه‌و گه‌شته‌ی که له ئاسمانه‌وه ده‌ستپێده‌کات و شوێن و کات تێکه‌ڵاو ده‌کات، وه‌ک ڕاستییه‌کی ڕه‌ها ده‌رده‌که‌وێت، له‌هه‌مانکاتدا ژیانی ڕۆژانه و ڕاستی و واقیع مه‌ودا و سۆنگه‌یه‌کی پڕ له ڕاز و نهێنی له‌خۆده‌گرێت.
بینه‌ران و ڕووداوه‌کان له‌یه‌ک کاتدا وه‌ک خه‌ون، فه‌نتازیا و واقیع ده‌بینێت. خه‌ونه نمایشێک گه‌مه‌ی وێنه‌کانه، ده‌رگاکه‌ش بینه‌ران له یه‌که‌م وێنه‌ی ئه‌و گه‌شته‌وه ده‌بات تا دوا وێنه‌کان. ده‌رگاکه ده‌رگایه، سینۆگرافیایه‌کی کۆنکرێتییه، له‌هه‌مانکاتدا وێنه‌یه‌کی میتافۆریشه، ده‌رگاکه به‌ڕووی بێئاگایی، جیهانه تاریک و نادیاره‌کاندا داده‌خرێت، به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ش مه‌رگه!
له کۆتاییشدا که ده‌رگاکه ده‌کرێته‌وه، هیچ شتێک له پشت ئه‌و ده‌رگایه‌وه له عه‌ده‌م_ له هیچ زیاتر نابینین، سه‌رله‌نوێ لێره‌دا، ده‌رگاکه ده‌بێته‌وه به هێماگه‌لێکی نوێ، ئه‌مه‌ش گوزارشتێکه له بیروبۆچوونه بودیست و ڕه‌شبینییه فه‌لسه‌فییه‌کانی ستریندباری. له‌هه‌مانکاتدا ئاماژه‌یه‌کیشه بۆ خوێنه‌ر و بینه‌ران تا خۆیان به‌دوای فه‌لسه‌فه نادیار و شاراوه‌کانی پشت ئه‌و ده‌رگایه‌دا بگه‌ڕێن22. له‌به‌رئه‌نجامدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌رده‌می ڕاڕه‌وی شانۆ و خه‌ڵکه‌که کۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکه‌ن، چونکه چاره‌سه‌ری مه‌ته‌ڵی جیهان له‌پشت ده‌رگاکه‌وه‌یه، به‌ڵام که‌س دڵخۆش نییه که ده‌رگاکه ده‌کرێته‌وه و وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵه‌که‌ش بریتییه له: هیچ.
ئاییناسه‌که به‌م به‌ره‌نجامه توشی هیچ حه‌په‌سانێک نابێت و دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که:” هیچ! ئه‌مه هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵی جیهانه! خودا له سه‌ره‌تادا له هیچه ئاسمان و ئه‌رزی خوڵقاند.”
ڕاست بیرکه‌وه‌ره‌کان، مافناس، پزیشک و وه‌زیری داد هه‌موو مه‌سه‌له‌که به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوزه‌د ده‌که‌ن و وه‌زیری داد داوای ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌کات.
وه‌زیری داد
کچه‌که حه‌ز ده‌کا بفه‌رموی پێمان بڵێ مه‌به‌ستی له‌م ده‌رگا کردنه‌وه‌یه چی بوو؟
کچه‌که
نه‌ء، هاوڕێیانی میهره‌بان! گه‌ر بیڵێم باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن!
پزیشک
هه‌ڵبه‌ت هیچه!
کچه‌که
تۆ زانیت! به‌ڵام تێی نه‌گه‌یشتوویت!
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ئه‌گنێس له‌م ده‌روازه‌یه‌وه ده‌گاته ئاستێکی تری ڕاستییه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و به چاوێکی تره‌وه مه‌ته‌ڵه‌که‌ی گه‌ردوون ده‌بینێ: له سه‌ره‌تادا هه‌ر زوو له‌وه حاڵی ده‌بێت که مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه، وه‌ک هاوسۆزی و هاوخه‌مییه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، به ده‌رگاکردنه‌وه‌که‌ش ده‌گاته ئه‌و ڕاستییه‌ی که گه‌ردوونیش هیچه، به‌تاڵه یان بۆشه.
له‌م ڕه‌وشه هه‌مه‌چه‌شن پڕ له جیاوازییه‌دا، ته‌نها شاعیره‌که ده‌یه‌وێت گوێ له کچه‌که بگرێت. دیمه‌نه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌رده‌می کۆشکه‌که، هه‌موو شتێکیش هه‌ر لێره‌وه ده‌ستیپیکرد، ئه‌گنێس/ کچه‌که به یارمه‌تی ئاگر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسمان.
شاعیر
باوه‌ڕ به تۆ ده‌که‌م، چونکه ده‌زانم تۆ کێیت!
کچه‌که
ئێ باشه، پێت ده‌ڵیم!
له به‌رایی دونیادا به‌رله‌وه‌ی هه‌تاو بکه‌وێت، براما، هێزی مه‌زنی خودایی، ڕۆیشت تا مایا ی دایکی دونیا بۆ زاووزی فریو بدا. ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی توخمه خودایی له‌گه‌ڵ توخمی ئه‌رزیدا، گوناهی مه‌زن بوو، به‌م شێوه‌یه دونیا و ژیان و خه‌ڵک ته‌نها تارماییه‌کن، سه‌رابێکن، خه‌ونه‌وێنه‌یه‌کن …..
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
په‌راوێزه‌کان
1. یاداشته‌کانی ستریندباری له کۆتایی مانگی ئۆگۆستییه‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هارییه‌ت بوسه له شه‌شی ئۆکتۆبه‌ردا، بریتییه له خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی قووڵ و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که کۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، هه‌ر بۆ نموونه له یه‌کێک له‌و یاداشتانه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ست ده‌که‌م که چۆن ئه‌م ئافره‌ته به جوانترین به‌شه‌کانی ڕۆحی منه‌وه هاتوچۆ ده‌کات و بانگهێشتم ده‌کات بۆ هاوده‌می و پێکه‌وه‌بوون. من هه‌ست ده‌که‌م به‌هۆی ئه‌وه‌وه پیس بووم. پیاوی نامۆ به تێڕوانینه ناپاکه‌کانیان ئه‌و پیس ده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه منیش پیس ده‌که‌ن. به‌هۆی ئه‌م ئافره‌ته‌وه ڕۆده‌چمه خواره‌وه به‌نێو چڵپاودا، هه‌رچه‌نده ئێمه جیابووینه‌ته‌وه، به‌ڵآم هه‌میشه له دووره‌وه ده‌نگی له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه.
2. ستریندباری له ساڵی 1901 دا حه‌وت شانۆنامه‌ی نووسیوه، هه‌ر بۆ نموونه: به‌شی دووه‌می به‌ره‌و دیمه‌شق، کارڵی چوارده، به‌شی سێیه‌می به‌ره‌و دیمه‌شق، کریستینا و خه‌ونه نمایشێک.
3. شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر شانۆی سوێدی له 17 ی ئه‌پرێلی ساڵی 1907 دا نه‌مایشکراوه. دوای نه‌مایشه‌که بینه‌ران قایل نه‌بوون بچنه ده‌ره‌وه تا خودی ستیندباری نه‌بینن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوای چه‌پڵه‌ڕێزان و به یه‌که‌وه به پی کێشاویانه به زه‌ویه‌که‌دا، تا له به‌ره‌نجامدا به‌رێوه‌به‌ری شانۆکه ناچار ده‌بێت که بێته ده‌ره‌وه و په‌یمانیان بداتێ که به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی بکات به ستیندبارییه‌وه و ئه‌م داوا و کاردانه‌وه به‌هێزه‌ی بینه‌رانی بۆ بگێرێته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه هارییه‌ت بوسه له‌م نه‌مایشه‌دا ڕۆڵی کچه‌که‌ی بینیوه.
4. ستریندباری له یاداشته‌کانی ساڵی 1907 دا نوسیویه‌تی: ئه‌م شانۆنامه‌یه دوای چل ڕۆژی پڕ له ژان و ئازار نووسراوه.
5. ستریندباری زۆر باس ئاگاداری ته‌کنیک و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی شانۆیه‌کی هاوچه‌رخ و مۆدێرن بووه، خه‌ونه نمایشێک بۆ ئه‌و شانۆ مۆدێرنه نووسراوه. ستریندباری پلانی هه‌بووه که خه‌ونه نمایشێک له شانۆی ئه‌نتیم نه‌مایش بکات و پرۆجێکته‌ر و ته‌کنیکێکی ساکاری جیاواز بۆ دیمه‌نی هه‌ڵکشانی کۆشکه‌که به‌کاربهێنێ و سه‌ما و گۆرانی بخاته نێو به‌ش و دیمه‌نه‌کانی نه‌مایشه‌که‌وه.
6. پێنج ساڵ دوای نووسینی شانۆنامه‌که، ستریندباری دیمه‌نێک وه‌ک ده‌روازه و ده‌سپێک به‌ناوی (ده‌سپێکه نواندن بۆ خه‌ونه نمایشێک) ده‌نووسێت. وا پێده‌چێ که ئه‌م دیمه‌نه‌ی له ساڵی 1906 دا نووسیبێت و کچه‌که‌ی ئیندرا و ئیندرای خواوه‌ند کۆده‌کاته‌وه. ئه‌و دیمه‌نه سیمایه‌کی میتۆلۆژی، چڕ و پاکژ له‌خۆده‌گرێت، له ئاسماندا ڕووئه‌دات و ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌موو شانۆنامه‌که.
7. وه‌ستای شووشه به باوکی کچه‌که له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت و که کچه‌که ده‌ڵێت ئه‌م کۆشکه به‌رده‌وام له زه‌وییه‌وه گه‌وره ده‌بێت، به گومان و حه‌په‌سانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی کچه‌که ده‌داته‌وه و دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه هه‌رگیز نه‌یبنیوه که کۆشکێک گه‌وره ببێت، به‌ڵام خێرا قسه ده‌گۆڕێت و ده‌ڵێت وایه کۆشکه‌که گه‌وره بووه.
8. ستریندباری هینده بودییه‌ت سه‌رنجی ڕاکێشاوه و کتێبی جۆراوجۆری له‌باره‌وه خوێندووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا خۆیشی کتێبێکی له‌سه‌ر بودییه‌ت نووسیوه.
9. دروستکردنی سینۆگرافیایه‌کی واقیعی هیچ هونه‌رێکی تێدا نییه، به‌ڵام چۆن بتوانین ئه‌و واقیعه وا به‌رجه‌سته بکه‌ین که وا له بینه‌ران بگه‌یه‌نێ ئه‌وه‌ی ده‌یبینن واقیعێکی ئاشکرای ژیان نییه، به‌ڵکو له‌هه‌مانکاتدا خه‌ون و شیعریشه.
10. خه‌ونه نمایشێک له 28 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1921 دا له‌سه‌ر شانۆی پادشایه‌تی له ستۆکهۆڵم و له ڕیژی ڕیژیسۆری گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌مه (ماکس ڕاینهارت) نه‌مایش ده‌کرێت. ماکس ڕاینهارت له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆمه‌ڵێ له شانۆنامه‌کانی ستریندباری پێشکه‌ش ده‌کات، هه‌ر بۆ نموونه سه‌مای مه‌رگ 1915، سۆناتای تارمایی 1917، که‌ڵک و باوبۆران 1920 و زوربه‌شیان به گه‌شتی هونه‌ری سه‌ردانی سووید ده‌کرێن و له شاره گه‌وره‌کاندا نمایش ده‌کرێنه‌وه.
11. ڕیژیسۆری که‌نه‌دی ڕۆبێرت لێپاک له ساڵی 1994 دا، له‌سه‌ر شانۆی پادشایه‌تی له ستۆکهۆڵم خه‌ونه نمایشێک پێشکه‌ش ده‌کات، لێپاک ڕۆڵی ئه‌فسه‌ره‌که دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر سێ ئه‌کته‌ری پیاوی به ته‌مه‌ن جیاوازدا. به‌ڵام ڕیژیسۆری ئه‌مه‌ریکی ڕۆبه‌رت یۆڵسۆن که له ساڵی 1998 دا له‌سه‌ر شانۆی شار له ستۆکهۆڵم خه‌ونه نمایشێک پێشکه‌ش ده‌کات، وێنه‌یه‌کی ئه‌بستراکت و شانۆیه‌کی پۆست مۆدێرنیزمی باڵا له خه‌ونه‌کانی ستریندبارییدا ئه‌دۆزێته‌وه.
12. ئینگمار بێرگمان بۆ یه‌که‌م جار شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک له ساڵی 1970 دا له‌سه‌ر شانۆی پادشایه‌تی نه‌مایش ده‌کات. بێرگمان ڕۆڵی کچه‌که‌ی له‌نێوان دوو کاره‌کته‌ری ئافره‌تدا دابه‌ش کر‌دووه، کچه‌که‌ی ئیندرا ی خواوه‌ند و کچێکی مرۆڤ و ئاسایش له‌سه‌ر زه‌وی. ئینگمار بێرگمان سه‌رله‌نوێ و له ساڵی 1981 دا خه‌ونه نمایشێک نمایش ده‌کاته‌وه، ئه‌مجاره‌شیان ڕۆڵی کچه‌که دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر سێ به‌شدا، له دیمه‌نی یه‌که‌مدا له‌لایه‌ن کچێکی گه‌نجه‌وه، له دیمه‌نی دووه‌مدا کچێکی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندی و له دواییشدا له‌لایه‌ن ئافره‌تێکی به ته‌مه‌نه‌وه.
13. ستریندباری پێشه‌کییه‌کی گرنگی بۆ شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک نووسیوه و ئه‌و پێشه‌کییه داده‌نرێت به ڕاپۆرتێکی گرنگی دیدێکی قووڵی شانۆیی. ستریدنباری له ساڵی 1888یشدا که شانۆنامه‌ی خاتوو ژۆلیا ده‌نووسێت، پێشه‌کییه‌کی تایبه‌تیش بۆ شانۆنامه‌که ده‌نووسێ. له‌و پێشه‌کییه‌دا نموونه‌یه‌کی باڵای شانۆیه‌کی ناتورالیست ده‌خاته ڕوو، دواجار ئه‌و پێشه‌کییه نه‌ک ته‌نها بووه مانیفێستێکی گرنگ بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناتورالیزم له ئه‌وروپادا، به‌ڵکو بووه دۆکیومێنتێکی گرنگ له مێژووی شانۆ و درامای هاوچه‌رخدا.
14. ئیندرا خواوه‌ندێکی هیندییه و له میتۆلۆژیا دێرینه‌کانی هیندیستاندا مانای هه‌ور و تریشقه و باران ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێماگه‌لێک بووه بۆ (خوای جه‌نگ). ئیندرای خواوه‌ند به‌وه ناسراوه که هێز و توانای شه‌یتانه‌کانی تێکشکاندووه. چه‌کی به‌کارهێنانی ئیندرا ”تریشقه” بووه، سه‌رچاوه میتۆلۆژییه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئیندرا له‌کاتی جه‌نگدا خۆی به‌هێز و ووزه‌ی هه‌ور و تریشقه‌ی ئاسمانی به‌هێز کر‌دووه.
15. ئیندرای خواوه‌ند هیچ کچێکی نه‌بووه و ستریندباری له فه‌نتازیا و داهێنانی خۆیه‌وه ئه‌م کچه خواوه‌ندییه‌ی خوڵقاندووه.
16. هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کاره‌کته‌ری پارێزه‌ره‌که به‌رجه‌سته‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ، قووڵ و ئاشکرای حه‌زره‌تی مه‌سیحه، ئه‌م کاره‌کته‌ره شیکایه‌ت و ژان و ئازار و نایه‌کسانییه‌کانی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر شانییه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام ناتوانێ هیج بکات و ڕزگارکه‌ر نییه.
17. ستریندباری زۆر به وردی ئه‌تمۆسفێر و دیمه‌نی شانۆنامه‌که‌ی له ستۆکهۆڵمه‌وه هێناوه، کۆشکه‌که، که‌نیسه، به‌نده‌ر، پاپۆڕ و زۆر شتی تر، ئه‌و شوێن و شتانه‌ی که ستریندباری هه‌موو ڕۆژێک له پیاسه‌ی به‌یانیاندا بینیونین، یان له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یه‌وه له ناوچه‌ی کاڵاپلان ته‌ماشایکردوون.
18. خوێندنه‌وه و خستنه سه‌ر شانۆی خه‌ونه نمایشێک هه‌میشه جۆراوجۆر بووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیی پیه‌سه‌که و ڕه‌خسینی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز. بۆ نموونه هه‌ندێک وه‌ک وێنه‌یه‌کی ڕاستی ژیان، یان خه‌ونێک و هه‌ندێکیش وه‌ک شیعرێک به‌رجه‌سته‌یان کر‌دووه. به‌ڵام بۆ خودی ستریندباری ئه‌و سێ دیده یه‌ک شت بوون و ویستوویه‌تی ئێمه‌یش زۆر به ساکاری و وریایی به‌نێو ئه‌و سێ دیده‌دا گوزه‌ر بکه‌ین. ستریندباری خۆی له ڕوانگه‌ی ئه‌م دیالۆژه‌ی نێوان شاعیر و کچه‌که‌وه دووپاتی ماناکانی شانۆنامه‌که ده‌کاته‌وه:
شاعیر
که‌واته به‌و زووانه ده‌زانیت واقیع چییه!
کچه‌که
یان خه‌ون!
شاعیر
یان شیعر!
19. ئیندرای خواوه‌ند وه‌ک خوایه‌ک ناتوانێ له خواره‌وه، له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ناسه بدات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌بری خۆی کچه‌که‌ی ده‌نێرێته خواره‌وه.
20. هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان کر‌دووه که ئه‌م دیمه‌نه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ستریندبارییه بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆی و دایکی و باوکی. دایکی کاره‌که‌ر بووه له‌لای باوکی و، دایکی چه‌ندین منداڵی بووه و دواجار باوکی ناچاربووه که ماره‌ی بکات.
21. ئێمه له‌لای ستریندباری هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له خه‌ونداین، ده‌رگا داخراوه‌که‌ش که له کۆتاییدا ده‌کرێته‌وه، خه‌ونه‌که‌ش ته‌واو ده‌بێت.
22. ده‌رگاکه مۆتیڤێکی واقیعی هه‌بووه و یه‌کێک بووه له ده‌رگاکانی نێو ڕاڕه‌وه‌کانی شانۆی پادشایه‌تی و ستریندباری زۆرجار به ڕامانه‌وه لێیڕوانیوه و پرسیاری کر‌دووه که ئاخۆ ئه‌و ده‌رگایه ده‌چێته‌وه سه‌ر کوێ.
سه‌رچاوه‌کان
بۆ نووسینی ئه‌م باسه چه‌ندین سه‌رچاوه‌م خوێندۆته‌وه، به‌دوای چه‌ندین کتێبی کۆندا گه‌ڕاوم و بۆ چه‌ندین جار خودی شانۆنامه‌که‌م خوێندۆته‌وه، لاپه‌ڕه‌کانیم هه‌ڵداوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ کاره‌کته‌ره‌کاندا دواوم. به‌ڵام گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که سوودم لێوه‌رگرتوون بریتیین له مانه‌ی خواره‌وه:1. Strindbergs drömspelsteknik i drama och teater, av Richard Bark, 1981
2. Strindbergs inre landskap, av Sara Rydin, 1999
3. Det gäckande könet, strindberg och genusteori, av Anna Cavallin och Anna Westerståhl stenport (red.), 2006
4. Svensk litteratur 1870-1970, av Cunnar Brandell, 1974
5. Strindbergs dramatik, av Gunnar Ollen, 1982
6. August Strindberg, svenska folkets litteratur historia, av Sven Stople. 1978
7. Strindberg och myterna, av Harry G. Carlson, 1979
8. Strindberg- ett författarliv, av Gunnar Brandell. Fjärde delen, 1979
9. Två Drömspel, från strindbergs modernism till potters television, av Staffan Ericson, 2004
10. Ett drömspel av August Strindberg, nationalupplagan, 1988
