دیداری: زانیار محەمەد
- له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تا ئێستا شانۆ چی به مرۆڤ به‌خشیوه؟ بۆچی پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه، به‌ڵام شانۆ هێشتا به‌رده‌امه؟
_ شانۆ له باوه‌شی ڕیتواڵه‌کاندا له‌دایکبووه، په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و تۆکمه‌ی به بینه‌ره‌کانییه‌وه هه‌بووه و له خودی پێداویستییه ڕۆحی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، هه‌ر له ده‌روازه‌کانی ئه‌م پێداویستییانه‌وه گه‌شه‌ی کردووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ له ستروکتور و فۆرم و چه‌مکی شانۆ خۆیدا ڕووبدات. شانۆ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌دایکبووه له فۆرمه‌که‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه و پاریزگاری له ڕێسا ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کانی خۆی کردووه، به‌ڵام به‌بێ وه‌ستان و به شێوه و شێوازی جیاواز هاوشانی کاروانی مرۆڤایه‌تی و ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بووه.
گه‌ر شانۆی گرێکی شانۆیه‌کی ڕێتواڵ و پابه‌ند به بینه‌ره‌کانییه‌وه بووبێت و ڕۆڵێکی گرینگی له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیدا هه‌بووبێت، ئه‌وا له‌لای شارستانییه‌تی (ڕۆما) ئه‌و ئه‌رکه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و له‌بری ئه‌وه بووه به گۆڕه‌پانێکی خوێناوی و له‌هه‌مانکاتدا ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی چێژوه‌رگرتن و کات به‌سه‌ربردن بۆ دانیشتوانی ڕۆما و گه‌وره‌پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات. سیزه‌ره‌کانی ڕۆم و له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی ئیتالیای کۆن و هه‌موو ئه‌و شارانه‌شی که داگیریان ده‌کرد (ئه‌مفتیاتر) واته شانۆی بازنه‌یی گه‌وره‌یان تیا دروست ده‌کرد و زیاتر له‌م شانۆیانه‌دا کۆیله و گلاتیاتور و به‌نده‌کانی شه‌ڕیان ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر، یان ئاژه‌ڵی دڕنده ده‌کرده‌وه و هه‌زاره‌ها که‌س له‌م شانۆیانه‌دا چه‌پڵه‌یان بۆ ئه‌م گه‌مه خوێناوییانه لێ داوه. به‌ڵام له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستدا شانۆ بووه دارده‌ست و ئامڕازێکی توندڕه‌وی پیاوه ئاینییه‌کان و چالاکییه شانۆییه‌کان له چوارچێوه‌ی دیواری کلێساکانه‌وه زیاتر، بۆی نه‌بووه بێته ده‌ره‌وه. قه‌شه‌کان شانۆیان به‌کارده‌هێنا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ئایینی، په‌روه‌رده‌کردنی شاگرده‌کانیان، گێڕانه‌وه‌ی ژیان و ئازاره‌کانی مه‌سیح و به‌و شێوه‌یه‌ش بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییانه. که ئه‌وروپاییه‌کان پێیان نایه سه‌رده‌می بوژانه‌وه و خۆڕزگارکردن له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا و ڕووکردنه خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕانی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بی لاتینی، شانۆ به‌شی شێری ده‌بێت، دراما و شانۆنامه گرێکییه‌کان وه‌رگێڕان و پێشکه‌ش ده‌کران و شانۆش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه نوێیه‌که‌دا خۆی گونجان و پێداویستییه‌کانی شێوازێکی تری له‌خۆگرت. مۆلییر له فه‌ڕه‌نسا، شه‌کسپیر له به‌ریتانیا و کۆمیدیای دیلارتی له ئیتالیا … هتد دروست بوون. هه‌ر له‌م قۆناخه‌دا پێگه‌ی شانۆ زیاتر به‌هێز ده‌بێت و ده‌بێته به‌شێکی گرینگی ژیانی پادشاکان و له کۆشکه‌کاندا نمایشه شانۆییه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرێن. ئه‌لیزابێتییه‌کان، به‌تایبه‌تی شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێتی یه‌که‌م گرنگییه‌کی ڕاسته‌وخۆ به شانۆ ئه‌دات.
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕۆژگار به‌رده‌وام ده‌بێت و شانۆش ناوه‌ستێت و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ڕۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌هێز ده‌بێت. له شه‌ست و حه‌فتاکانیشدا شانۆیه‌کی ڕامیاری له‌نێو کێشه و ململانێکاندا دروست ده‌بێت، شانۆ له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته ئامرازی ده‌ستی دیکتاتۆر و رژێمه سه‌رکوت که‌ره‌کان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه داکۆکی له مافی مرۆڤ و دژی هه‌موو ڕژێم و سیسته‌مێکی زۆردار. شانۆی به‌رهه‌ڵستکار له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین، له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، له ئه‌فه‌ریقا و له ڕۆژهه‌ڵات دروست ده‌بێت. له ئه‌وروپای رۆژئاواش شانۆی سیاسی پێگه‌ی خۆی توند ده‌کات، له‌لایه‌که‌وه شانۆیه‌کی سیاسی که به‌رگری له مافی مرۆڤ له ڤێتنام، وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که مافی مرۆڤی تیا پێشێل ده‌کرد. هه‌روه‌ها شانۆیه‌کی سه‌ر به‌بیری چه‌پڕه‌ویش له‌نێو شانۆ بچوک و ئه‌زموونگه‌ره‌کانی ئه‌وروپادا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌شیکی زۆری شانۆ سیاسییه‌کانی چ ئه‌وروپا و چ وڵاتانی تری جیهان پشتیان به دید و بۆچوونه فه‌لسه‌فی و هونه‌رییه‌کانی (برتۆڵد برێشت) ده‌به‌ست. یان شانۆنامه‌کانی (برێشت) یان له‌سه‌ر شانۆکانی خۆیان نه‌مایش ده‌کرد، یاخود له نه‌ما‌یشه‌کانیاندا په‌نایان ده‌برده به‌ر هزر و ته‌کنیک و بۆچوونه هونه‌ری و ئێستایکیاکانی برتۆڵد برێشت. برێشت ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕێ له زیندووکردنه‌وه و به‌سیاسیکردنی شانۆ و خستنه‌ڕووی مه‌سه‌له چینایه‌تییه‌کان و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌وروپا و جیهان، به‌ڵام به شانۆ، نه‌ک به پڕوپاگه‌نده و دروستکردنی شانۆیه‌کی پڕوپاگه‌نده‌ئاسا.
بێگومان برێشت_ یش شانۆ فێرگه‌ییه/ داستانییه دیالێکتیکییه‌که‌ی له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌کانی (ئه‌رڤین بیسکاتۆر) که خاوه‌نی شانۆیه‌کی ڕامیاری بوو له ئه‌ڵمانیا له له‌لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌ڕانه‌وه و سوود وه‌رگرتن له شانۆ و ترادیشونی شانۆی رۆژهه‌ڵات وه‌رگرتووه. برێشت توانی له‌نێو ئه‌م سه‌رچاوانه‌دا تیئۆرێکی فه‌لسه‌فی، ئێستیاتیکی و هونه‌ری بۆ بیروبۆچوونه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات و به‌رئه‌نجامیش شانۆی داستانی بووه مۆرکێکی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شانۆکاره.
له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌شدا، سه‌رده‌می گلۆبالیزم و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی کلتوره‌کان و شه‌ڕی تیرۆریزم … هتد شانۆش پلاتفۆرمێکی تری بۆ خۆی به‌ده‌ست هێناوه: له‌لایه‌که‌وه شانۆ ترادیشونییه ته‌قلیدییه‌کان و له‌لایه‌کی تریشه‌وه شانۆیه‌کی پۆست مۆدێرنیزم، پێیرفۆرمانس، شانۆی سه‌مائامێز و ئاهه‌نگ ئامێز و مۆسیکال سه‌ر شانۆکانیان داگیرکردووه و هه‌ر یه‌که له‌م شانۆیانه‌ش بینه‌ری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه.
ته‌مه‌نی فۆرمی شانۆ هێنده‌ی ته‌مه‌نی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی درێژه، ئێستا وه‌ک ئه‌وسا و سه‌رده‌مه کۆنه‌کانیش، شانۆ و بینه‌ران له په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامدان. مرۆڤ له شانۆدا خه‌ون و هیواکانی، پێناس و مه‌سه‌له خودی و ڕۆحییه‌کانی ئه‌دۆزێته‌وه، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و زۆر جار خۆشی له‌و ڕووداوانه‌دا له‌سه‌ر شانۆ ئه‌بینێته‌وه. شانۆ چه‌نده ئامرازێکی چێژبه‌خشه، هێنده‌ش ئامرازێکی پڕ مه‌ترسییه. شانۆ تا هه‌تایه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، نه سینه‌ما، نه ته‌له‌فزیۆن و نه ئینته‌رنێت و نه ئه‌و شتانه‌شی که له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا دروست بن، ناتوانن چۆک به شانۆ دابده‌ن.
- ئایا شانۆ بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ له ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌کان هات، یان بۆ به‌رجه‌سته‌کردن و پێشاندانی مرۆڤه له‌نێو ناخۆشی و کاره‌ساته‌کاندا؟ ده‌بێت مرۆڤ چاوه‌ڕێی چی له شانۆ بکات؟
_ شانۆ له هه‌ناوی شیعردا له‌دایکبووه، له ڕیتواڵه‌کاندا گه‌شه‌ی کردووه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بینه‌ره‌کانیدا گه‌یشتۆته ئاستی ترۆپک. شانۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک پێداویستییه‌ک خۆی سه‌پاندووه، له عه‌ره‌بانه گه‌ڕۆکه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر شانۆکان، له ڕاگوزارییه‌وه بۆ شانۆنامه‌نووسه‌کان. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بکرێت ئه‌وه‌یه که شانۆ هه‌میشه له خۆشی و ناخۆشییه‌کاندا، له کاره‌سات و ساته پڕ له خه‌نده‌کاندا به‌رجه‌سته‌ی باره جیاوازه‌کانی ژیانی مرۆڤی، هه‌ر له ده‌روونییه‌وه بیگره تا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کردووه. مرۆڤ هه‌میشه چه‌قی ئه‌و ڕووداوانه بوون که له‌سه‌ر شانۆکان به‌رجه‌سته‌کراون. له زۆر کۆمه‌ڵگا و شوینی جیاوازدا شانۆ یاریده‌ده‌ر و فریاگوزار بووه، شانۆ ئامرازی به‌رهه‌ڵستی و تێکۆشان بووه، له هه‌ندێک شوێنی تر شانۆ ته‌نها بۆ چێژ وه‌رگرتن و کاتێکی خۆش به‌سه‌ربردن بووه، شانۆ له هه‌ندێک کۆمه‌ڵگادا شانۆیه‌کی بۆرژوازییه و له شوێنی‌تر ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه و ئه‌م دوو پرسیاره به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن. بۆیه له‌مه زیاتر له‌سه‌ری ناڕۆم.
- شانۆی نوێ دیواری چواره‌می ڕماند و ڕاسته‌وخۆ بینه‌رانی تێکه‌ڵی ناو گه‌مه‌کانی شانۆ ده‌کات، ڕات چییه له‌و باره‌یه‌وه؟ گرینگیی بینه‌ر له شانۆی نوێ‌دا چییه؟
_ شانۆ خۆی له نه‌ژاددا به‌بێ دیواری چواره‌م دروست بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بینه‌ران به‌شێکی گرینگ بوون له گه‌مه‌ی شانۆ، ده‌توانم بڵێم که شانۆ به‌شێکی گرینگ بووه له تێکه‌ڵاوبوون و ئاماده‌گی بینه‌ران و بینه‌رانیش ته‌واوکه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و پرۆسێسه بوون. به‌تایبه‌تی شانۆی گرێکی. شانۆ به‌رئه‌نجامێکی جه‌ژنه‌کانی دیۆنسیۆس بووه، له‌و جه‌ژنانه‌دا جه‌ماوه‌ر له ڕیتواڵێکی گشتیدا سه‌مایان کردووه، شه‌رابیان خواردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌کتر جووت بوون و گه‌مه‌ی شانۆیان کردووه. که شانۆش سترکتوره هونه‌رییه‌که‌ی له‌خۆده‌گرێت، بینه‌ران پێگه‌یه‌کی به‌هێزیان ده‌بێت.
دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کاندا، وه‌ک له وه‌ڵامه‌کانی پێشووتردا ئاماژه‌م بۆ کردووه، شانۆش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و له‌گه‌ڵ ڕێبازی ناتورالیزمدا، به‌تایبه‌تی له‌لای ئه‌ندریه ئه‌نتوان له فه‌ره‌نسا و دواتر له‌لای ریبازی ریالیزمی سایکۆلۆژی دیواری چواره‌م، وه‌ک وه‌همێکی کوشنده بینه‌ران له ته‌خته‌ی شانۆ جیاده‌کاته‌وه و به‌و پێیه‌ش شانۆ ده‌بێته شوێنپێهه‌ڵگرێکی به‌دیقه‌ت و وردی واقیع و گۆێزانه‌وه‌ی ژیان به‌هه‌موو ورده‌کارییه‌کانییه‌وه بۆ سه‌ر شانۆ.
به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کان سه‌رله‌نوێ بونیادی شانۆ و دیدی شانۆکاره گه‌وره‌کان ده‌گرێته‌وه و له‌م ڕووه‌وه (برتۆڵد برێشت) و له ته‌قه‌لا شانۆ داستانییه‌که‌یدا و له بۆچوونێکی سیاسی و هونه‌رییه‌وه دیواری چواره‌م لا ده‌بات و ده‌یه‌وێت بینه‌ران بکاته کا‌یه‌یه‌کی هۆشیار و کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر شانۆ ئه‌یبیننن. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌کته‌ره‌کانیش بزانن و دووپاتی ئه‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌وان ته‌نها نواندن ئه‌که‌ن و هۆشیاربن به‌وه‌ی که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ڕاوه‌ستاون. بێگومان برێشت چه‌ندین ته‌کنیکی هونه‌ری به‌کارده‌هێنا بۆ شکاندنی دیواری چواره‌م و وه‌همی شانۆ، له‌وانه گۆرانی، سه‌ما و کرده‌ی نامۆبوون .. هتد. ئه‌مه‌ش به شۆڕشێکی گه‌وره‌ی شانۆ داده‌نرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌بواری شانۆدا کارده‌که‌ن ناتوانن به‌سه‌ر برێشتدا بازبده‌ن. پیته‌ر بروک برێشت به کلیلی شانۆی هاوچه‌رخی جیهانی ناوزه‌د ده‌کات و هه‌ر واشه. برێشت چه‌مکه‌کانی شانۆی سه‌ره‌وژێر کرد و کاریگه‌رییه‌کی به‌رفراوانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه. ئه‌وه‌ی که له‌لای برێشت گرینگه لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه که برێشت ئه‌وه‌ی به تیئۆری ده‌ینووسی، ئه‌و گۆڕانکارییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی که له شانۆدا کردی، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی تیئۆری نه‌بوون و ئه‌و توانی له‌پاڵ بۆچوونه‌کانیدا به کرده‌ییش بیسه‌لمێنێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین شانۆنامه‌ی نووسیون و هه‌ر خۆیشی له‌سه‌ر شانۆکان پێشکه‌شی ده‌کردن. برێشت له‌یه‌ک کاتدا تیئۆری و پراکتیک بوو، له‌هه‌ردوو باره‌که‌شدا سه‌رکه‌وتووانه توانی رۆڵی خۆی بگێڕێت و ئه‌و ده‌لاقه‌یه بخاته شانۆی ئه‌رستۆیی و شانۆی باوی ئه‌وروپییه‌وه.
شانۆ ده‌توانێت به‌بێ نووسه‌ر، به‌بێ ریژیسۆر، به‌بێ ڕووناکی و ته‌خته‌ی شانۆ و به‌بی ته‌کنیک بژی، به‌ڵام شانۆ هه‌رگیز به‌بێ ئه‌کته‌ر و به‌بێ بینه‌ر ناتوانێت بژی و ئه‌و هاوکێشه چڕه گرانه ته‌نها به‌بوونی بینه‌ران ده‌گاته ئامانجه‌کانی. ته‌نها شانۆنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ده‌توانێت هۆشیارییه‌کی کۆیی له‌نێوان ته‌خته‌ی شانۆ و هۆڵی بینه‌راندا، ئه‌کته‌ر و جه‌ماوه‌ر دروست بکات و په‌یامێکی هاوبه‌ش و سه‌راپاگیر بگه‌یه‌نێت. ته‌نها شانۆ و به‌ئاماده‌بوونی بینه‌ره‌کانی ده‌توانێت چه‌مکی کات و شوێن نه‌هێڵێت و به نه‌مایشه شانۆییه‌که‌ی شوێن و کاتێکی ئیفتیرازی دروست بکات که چ ئه‌کته‌ره‌کان و چ بینه‌ران هاوسۆزبن، یان دژ به‌یه‌ک بن، په‌یوه‌ندییه‌کی دیالیکتیکی کۆیان بکاته‌وه و هه‌ردوولا هۆشیاربن به ڕۆڵی خۆیان، ئه‌کته‌ر/ بینه‌ران. هه‌ر له‌به‌ر گرنگی ڕۆڵ و به‌های بینه‌رانیشه که شانۆکار و ڕیژیسۆره بلیمه‌ته‌کانی شانۆی هاوچه‌رخی جیهانی هه‌وڵیان داوه به‌شێوازی جۆراوجۆر بینه‌ره‌کا‌نیان بکه‌نه به‌شێکی ته‌واوکه‌ر و زیندووی نمایشه‌کانیان.
هه‌رچه‌نده ئه‌کته‌ر و بینه‌ران پێکه‌وه به‌شداری یه‌ک ئه‌زموون و پرۆسێسی هونه‌رین، به‌ڵام له‌ڕووی ڕاڤه‌کردن و بۆچوونه‌وه له‌وانه‌یه زۆر جیاواز بن و بینه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی تر ئاماژه و ناوه‌ڕۆکی شانۆنامه‌که بخوێننه‌وه و وه‌ڵامیان بۆ پرسیاره‌کان جیاوازتر بێت. ئه‌مه‌ش مه‌زنیی شانۆیه، ئه‌م ته‌کوینه ئاڵۆزه و له‌هه‌مانکاتدا ساکاره وا له شانۆ ده‌کات هه‌رگیز ڕۆڵی خۆی له جیهاندا له‌ده‌ست نه‌دات.
- شانۆی کوردی له چ ئاستێکدایه؟
_ زه‌حمه‌ته بۆ من وه‌ڵامێکی ڕاست و دروستی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه. زۆر ده‌مێکه هیج نه‌مایشێکی شانۆی کوردیم نه‌بینیوه، به‌ڵام ئاگاداری هه‌ندی له هه‌وڵه جدییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شانۆی کوردیم و کۆمه‌ڵێ شانۆکار جیگاپه‌نجه‌یان دیاره، هه‌ر بۆ نموونه گه‌زیزه ج وه‌ک ئه‌کته‌ر، چ وه‌ک ریژیسۆر و مامۆستای شانۆ چالاکه، پار کارێکی مۆنۆدرامایم له فیستیڤاڵی له‌نده‌ن بینی، وزه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نواندن و شانۆیه‌کی باشی پێشکه‌ش کردین، تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری که‌رکوک و نهاد جامی، گروپی شانۆی با، شانۆی سالار و ئه‌زموونه‌کانی هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش پێویستییه‌کی گرنگن بۆ ئه‌مڕۆی شانۆی کوردی.
بۆ له نزیکه‌وه ئاشنابوونیش به شانۆی کوردی ئه‌م ساڵ له‌ڕێگای شانۆی ده‌وڵه‌ته‌وه، تیپی شانۆی سالارم بانگهێشت کردووه بۆ سوێد، هیوادارم ئه‌م هه‌وڵه بانگهێشتی تیپ و شانۆ چالاکه‌کانی کوردستانی به‌دوادا بێت.
- پرۆژه‌ی نوێتان چییه؟
_ له‌به‌رئه‌وه‌ی من پیشه‌که‌م شانۆیه و هه‌ر به‌کاری شانۆیی بژێوی ژیانم له سوێد دابین ده‌که‌م، پرۆژه‌م زۆره و به‌رده‌ام کاری شانۆییم هه‌یه، ج وه‌ک نووسه‌ر که تائێستا سی کتێبم به سوێدی بڵاوکردۆته‌وه، له‌وانه یه‌کێکیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی خۆم له شانۆی پادشایه‌تی و له یه‌کێک له ده‌زگا گه‌وره‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سوێددا بڵاوکراوه‌ته‌وه. کۆتایی ئه‌م ساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، هه‌مان ده‌زگا کتێبێکی ترم هه‌ر به سوێدی بڵاوده‌کاته‌وه، یان وه‌ک دراماتۆرگ، ریژسۆر، مامۆستای شانۆ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌م دوو ساڵه‌ی دواییشدا ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سێ پێشبڕکێی نووسینی شانۆیی بووم که له‌سه‌ر ئاستی سوێد سازکراوه.