دەقێکی شانۆیی لە سێ بەشدا، دوا بەرهەمی چاپ کراوم، چاوەڕوان بن، بەم زوانە.

هەر سێ بەشەکەی ئەم دەقە بە ماوەیەکی کورت و لە قۆناغێکی هەستیاری ژیانمدا نووسراون. هەر سێ بەشەکەیش یەکتری تەواو دەکەن و پێکەوە چیرۆکی ژیانی پیاو و ژنێک، لە ماوەی چل ساڵی تەمەنییاندا دەگێڕنەوە. کارەکتەرەکان: پیاو و ژن، هەر هەمان کەسن لە هەر سێ بەشەکەدا، بەڵام لە قۆناغی جیاوازی تەمەنیاندا، لە گەنجییەوە تا دەگاتە تەمەنی سەرو شەست ساڵی؛ گەشتێکە لە کۆتایی تەمەنەوە بۆ سەرەتاکانی ژیان و جارێکی تر گەڕانەوە بۆ کۆتاییەکان. (من و تۆ لەگەڵ با دا) وەک ڕۆمانەکەی فلۆبێر،ئەو تاشەبەردەیە، کە خۆمم پێوە گرتەوە، بۆ ئەوەی نەکەومە ژێر شەپۆلە توندوتیژەکانی دەوروبەرەکەمەوە.