دوا کتێبم، لاش نۆرێن لەم ڕۆژانەدا دوا بەرهەمم (لاش نۆرێن و هەرەسهێنانی خێزان و بنەما کۆمەڵایەتییەکان) لە دەزگای سەردەم چاپ و بڵاو کرایەوە. چیم تا ئێستا لەسەر لاش نۆرێن نووسیوە و وەرگێڕاوە، لەم کتێبەمدا کۆکراونەتەوە. وەک ئاشکرایە بەشێک لە دەقە شانۆییەکانی نۆرێن-مان لە زنجیرەی شانۆی بیانیدا بڵاو کردۆتەوە و ئەم کتێبەیش یارمەتییەکی باشە بۆ هەر کەسێک بیەوێت زیاتر لە ڕەوتی نووسین و دید و فەلسەفەی ئەم نووسەرەدا قووڵ ببێتەوە.