شانۆی سویدی له ڕوانگه‌ی شانۆكاری كورده‌وه
ئه‌و كاتانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر شانۆیه‌كی وه‌ك شانۆی سویدی ده‌وه‌ستین، مه‌عریفه‌ی شانۆیی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شانۆیه مه‌عریفه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند نیه، به‌ڵكو مه‌عریفه‌یه‌كه جگه له چه‌ند تێكستێكی سترێندبێری تێناپه‌ڕێت، بۆیه تا كۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی بیسته‌میش ئێمه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و شانۆیه به‌زمانی كوردی ئاشنایه‌تیمان پێی هه‌یه بریتیه له‌چه‌ند تێكستێك كه ناتوانن ته‌نانه‌ت سیماكانی نووسین له‌لای ئه‌و شانۆنووسه‌ش بخه‌نه ڕوو، بۆیه كاتێ مه‌عریفه‌ی شانۆییمان ئه‌و نووسه‌ره له دوو تێكست و ناوێكی مه‌زن تێناپه‌ڕێت، توانای خوێندنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی پرسیاری نیه له‌م شانۆیه، تا ئه‌و كاته‌ی هونه‌رمه‌ند دانا ڕه‌ئوف كتێبێك ده‌نووسێت به‌ناوی (سترێندبێری- سۆناتایی تارمایی له‌نێوان راینهارت وبێرماندا) ئه‌و كتێبه دیدێكی تیۆریی و ڕه‌خنه‌ییه بۆ شانۆگه ری سۆناتایی تارمایی سترێندبێریی له‌دوو دیدی جیاوازی كرده‌ی ده‌رهێنان، دیدگای ده‌رهێنانی راینهارت و بێرگمان بۆ ئه‌و تێكسته ده‌خاته روو، به‌دوای ئه‌وه‌ش دوو كتێبی تایبه‌ت له‌باره‌ی شانۆی سویدی ده‌نووسرێت یه‌كێكیان له‌لایان د. فازل جاف به‌ناوی (شانۆی هاوچه‌رخی سویدی) و كتێبه‌كه‌یتریش له‌لایان دانا ره‌ئوف به‌ناوی (شانۆی سویدی) له‌رۆژانی رابردووش كتێبێكیتری بڵاو كرده‌وه به‌ناوی (ئاوگۆست سترێندبێرگ).
له‌پاڵ ئه‌وه دانا سه‌رپه‌رشتی زنجیره‌ی شانۆی بیانی كردووه، كه چه‌ندین ده‌قی سترێندبێرگی تیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به نووسه‌رێكی هاوچه‌رخی شانی سویدیان ناساندووین ئه‌ویش لاش نۆرینه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پرۆژه‌ی نوسینێكیتردا له‌باره‌ی شانۆگه‌ریه‌كانی ئه‌و زنجیره وه‌ستاوین، بۆیه لێره‌دا ناگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و تێكستانه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ڕوانگه‌ی هه‌ردوو شانۆكاری كورد د. فازل جاف و هونه‌رمه‌ند دانا ره‌ئوف دیدی شانۆكاری كورد‌و پڕۆژه تیۆریه‌كانیان له‌باره‌ی شانۆی سویدی بخه‌ینه ڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كان ڕووبه‌رێكی مه‌عریفین بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی كه بتوانین ئاستی مه‌عریفه‌و گوتاره شانۆییه‌كه‌ی تیا بناسین، به‌وه‌ی تاچه‌ند ئه‌و كتێبانه كۆمه‌كی ناسینی ئه‌و شانۆیه‌مان بۆ ده‌كه‌ن؟ ئاخۆ ئێمه ئه‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كتێبانه‌وه ئه‌و شانۆیه بناسین؟ ئاستی نووسین له چ سیاقێكه‌وه وێنه‌ی شانۆی سویدی ده‌خاته ڕوو؟ ئێمه له‌به‌رده‌م نووسینی كوردیدا بۆ شانۆیه‌كی ناكوردیی چۆن ئاستی ئاگایی و كولتوریمان بۆ شانۆ به‌ئاگا دێنینه‌وه؟ ئه‌وانه ئه‌و پرسیارانه‌ن له‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان كرده‌ی وه‌رگرتن ڕووبه‌رووی نائاگایی كولتوریمان ده‌كاته‌وه.
سترێندبێرگ له‌تێكستێكه‌وه بۆ بونیاده‌كانی نمایش
ئه‌و كاتانه‌ی سنوری سترێندبێرگ له‌ناوی ئه‌فسانه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌تێكسته‌كانی له‌ڕوانگه‌ی دوو ده‌رهێنه‌ری شانۆیی كه ڕاینهارت وبێرگمانه، ئه‌و ده‌مه دانا ره‌ئوف له‌ڕوانگه‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه به‌ناوی (ستریندبێری-سۆناتای تارمایی له‌نێوان راینهارت و بێریماندا) سترێندبێرگ له‌ناوێكه‌وه ده‌گوازێته‌وه ناو ڕووبه‌رێكی مه‌عریفه‌یه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تای ڕاسته‌قینه‌ی مه‌عریفه‌ی شانۆیی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ شانۆی سویدیدا، ئه‌و كتێبه ڕزگاركردنی مه‌عریفه‌ی شانۆییمانه له‌ئه‌فسانه‌ی شانۆی سویدی، چونكه ئه‌فسوونی ئه‌فسانه‌كه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یهێنێته ناو ڕووبه‌ری كتێبه‌وه.
ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ ناسینی ئه‌و نووسه‌ره وچۆنیه‌تی كاركردنی له‌شانۆی سویدیدا، ئه‌و سه‌ره‌تایه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ ئاشنابوون، به‌وه‌ی چۆن له‌ته‌ك ده‌رهێنه‌ران ده‌ست ده‌كات به‌كاركردن، به‌تایبه‌ت له‌دامه‌زراندنی شانۆی تایبه‌ت، كه تێكستی تایبه‌تی بۆ ده‌نووسێت، ئه‌وه لابردنی نهێنیه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی كاركردنی له‌و شانۆیه‌دا، كه شانۆیه‌كه به‌شانۆی ژوور ده‌ناسرێت، سترێندبێری ناو له‌تێكسته شانۆییه‌كانی ده‌نێت گه‌مه‌ی ژوور، ئه‌وه قۆناغێكی به‌رایی وگرنگی كاركردنی ئه‌و نووسه‌ره‌یه، كه دواتر شانۆكه‌ی به شانۆی ئینتیم له‌ستۆكهۆڵم ده‌ناسرێت، شانۆكه له‌زمانی ستریندبێرگه‌وه ئاوا ده‌ناسرێت «ئێمه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره پڕ له‌مانا وبه‌هێزه‌كان ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار‌و دیاریكراو، له‌چاره‌سه‌ركردندا هه‌وڵی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو جۆره زه‌خره‌فه‌كاری، كاریگه‌ری چاوه‌ڕوانكراو، چه‌پڵه ڕێزان، ڕۆڵی بریقه‌دارو سه‌ره‌كی ده‌ده‌ین، نابێت هیچ جۆره فۆڕمێكی دیاریكراو نووسه‌ر ببه‌ستێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه خۆی مه‌رج بو فۆڕم داده‌نێت، به مانایه‌كی تر سه‌ربه‌ستی له چاره‌سه‌ركردندا، ته‌نها پابه‌ندی یه‌كه‌ی پڕۆژه وشێواز وهێله هه‌ستیه‌كه ده‌بن» لا 18.
دیاره وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و شانۆیه دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شانۆی جیهانی به‌جێ هێشتووه‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شانۆگه‌ریه‌كانی بیكت و یۆنسكۆ، به‌دوای پانۆڕامایه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌وڵه‌كانی سترێندبێری به‌تایبه‌ت له‌هه‌وڵه‌كانی له‌ته‌ك ده‌رهێنه‌ر ئاوگوست فالك و نمایشكردنی تێكسته‌كانی گه‌مه‌ی ژوور، ئه‌وسا دێته سه‌ر یه‌كێك له‌تێكسته دیاره‌كانی سترێندبێرگ كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و كتێبه‌یه ئه‌ویش شانۆگه‌ری (سۆناتای تارمایی) ه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تێكست خوێندنه‌وه‌ی بونیاده‌كانی به‌ر له‌پرۆسه‌ی نووسینه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاڤه‌كاری نێوان زمان و نووسه‌ره، كه چۆن تێكست نووسراوه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وته‌كانی سترێندبێرگ خۆی كه چۆن سووتی له‌سۆناتایه‌كی بتهۆفن وه‌رگرتووه‌و له‌بیستی ئه‌و سۆناتایه هه‌ستی به بینینی تارمایی كردووه، لێره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ترمان بۆ ئه‌و تێكسته ڕووبه‌روو ده‌كاته‌وه ئه‌وانیش مۆسیقا‌و تارماییه، كه دیاره له‌خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و تێكسته له‌و دوو ڕه‌هه‌نده‌وه سه‌یری بكه‌ین ده‌توانین مانایتر بدۆزینه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كتێبه به‌ر له‌وه‌ی بچێته سه‌ر دیدی ده‌رهێنانی له‌سه‌ر بونیاده‌كانی تێكسته له‌ئاستی زه‌مه‌ن و شوێنیش ده‌وه‌ستێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وا ده‌كات وێنه‌یه‌كی ڕوونكاری ته‌واو له‌باره‌ی سۆناتای تارمایی بخرێته ڕوو.
ئێمه له‌و كتێبه‌دا گرنگی ماكس راینهارت ده‌بینین، كه بۆچی ده‌رهێنانه‌كه‌ی ئه‌و هێنده گرنگه، یه‌كێكه له‌خاڵه گرنگه‌كان په‌یوه‌سته به‌و كرده ده‌رهێنانیه‌ی كه به‌ده‌گمه‌ن ده‌رهێنه‌ران نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری نمایشه‌كه‌وه، بۆیه تێكسته‌كه دواتر له‌چه‌ندین شانۆی كو‌لتور جیاواز كه نمایش كراوه، به‌شێكه دیاری ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری نمایشه‌كه‌ی ڕاینهارت.
راینهارت دركی به‌رۆحی ناو تێكسته‌كه كردووه، هه‌ستی به‌و نزیكیه كردووه له‌نێوان دیدگای هونه‌ری خۆی و تێكسته‌كانی سترێندبێرگدا هه‌بووه، بۆیه ڕه‌نگ و سێبه‌ر به‌ته‌نیا پێوجانگێكی جوانكاری نین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده ربڕی رۆحی تێكستی نووسه‌ره، ئێمه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه چی واده‌كات ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گرنگ بێت، كه ده‌توانین به‌شێكی ناوبه‌رین به ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ری شانۆ، به‌دوای ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی شانۆ وه‌ك تێكست ئاماده‌بوونی هه‌یه، ئه‌و پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونه ده‌بردرێته ناو نائاماده‌بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته شانۆیه‌كی ئاماده، ئه‌وه ئاماده‌بوونی شانۆیه، له‌ته‌واوی بونیاده‌كانی نمایشه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیه ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت ئه‌و ده‌رهێنه‌ر سویدی نیه‌و ئه‌ڵمانه، شانۆگه‌ریه‌كانیشی له ئه‌ڵمانیا نمایش كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ڕێككه‌وتنی هه‌ردووكیانه له‌سه‌ر ئه‌و شێوه شانۆ ژووره‌ی كه به ئینتیم ناسراوه.
دیاره له‌و كتێبه‌دا ئێمه به‌ره‌و ڕووی ده‌رهێنه‌رێكی سویدیش ده‌ڕۆین، ئینگمار بێرگمان كه جگه له‌كاری شانۆیی وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی ناسراوه، ده‌توانین ئه‌و به‌ده‌رهێنه‌ری سترێندبێرگ ناو به‌رین به‌هۆی كاركردنی جیاوازی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ تاكه تێكستێكیش، وه‌ك له‌گه‌ڵ سۆناتای تارمایی چوار جار ئه‌و تێكسته‌ی بۆ شانۆ ده‌رهێناوه. له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی ده‌رهێناندا به دیدێكی جیاواز كاره‌كه‌ی نمایش كردووه، ته‌نانه‌ت به‌شداری له‌بنیاتنانه‌وه‌ی كاره‌كته‌رو ڕۆنانی درامیشدا كردووه.
دانا ره‌ئوف له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه وێنه‌یه‌كی ڕوونمان پێده‌به‌خشێت له‌باره‌ی جیهانه شانۆییه‌كه‌ی سترێندبێرگ و تێكستی سۆناتای تارمایی، كه بۆ توێژه‌رانی شانۆ‌و ده‌رهێنه‌رانی شانۆ زه‌مینه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنین ده‌كاته‌وه بۆ ڕۆچوون به‌ناو نهێنیه‌كانی تێكسته‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌شمان بیر بچێت ئه‌و كتێبه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌شانۆی سویدی، كه دواتر پرۆژه‌یه‌كی فراوان و چڕ بۆ ئه‌و شانۆیه ته‌رخان ده‌كات.
روانینی رۆژنامه‌گه‌ریانه بۆ شانۆی هاوچه‌رخی سویدی
كاتێك ڕووبه‌رووی كتێبێك ده‌بینه‌وه له‌باره‌ی شانۆیه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه، پرسیاری سه‌ره‌كی ڕووبه‌روومان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه: ئه‌و كتێبه دیدێكی ئه‌كادیمیمان پێ ده‌به‌خشێت له‌باره‌ی ئه‌و شانۆیه، یاخود ڕوانینی خودی بۆ ئه‌و شانۆیه ده‌خاته ڕوو؟
ئه‌و ده‌مانه‌ی قسه له ئه‌كادیمی بوون ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ڕیزكردنی ناوی سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕه نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بوون به‌ره‌نجامی میتۆدی كاركردنه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ تیۆر‌و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ئه‌و میتۆده، بۆیه ئه‌و پرسیاره كه‌متر به‌ر له‌پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی د. فازل جاف به‌ناوی (شانۆی هاوچه‌رخی سویدی) ڕووبه‌روومان ده‌بێته‌وه، ڕاسته له‌ناونیشانی دووه‌مدا ئه‌وه ده‌خرێته ڕوو كه ئه‌وه چه‌ند بیروبووچونێكی ڕه‌خنه ئامێزه، به‌ڵام به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه گومانی خوێندنه‌وه ڕووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك پرسیارمان ده‌كاته‌وه، كه چۆن كه‌سێكی ئه‌كادیمی كتێبێكی به‌و شێوه نائه‌كادیمی ده‌نوسێت، نابێت ئه‌وه بكرێته بیانوویه‌ك كه بیرووبۆچوونی ڕه‌خنه ئامێزانه‌یه نه‌وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی، چونكه ناكرێت ڕه‌خنه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی میتۆدی كاركردنه‌وه ده‌ربكه‌وێت، بۆیه ئه‌و كتێبه له‌ده‌سپێكه‌وه ئاماژه به‌چه‌ند ناوێك ده‌كات كه هێنده پچڕه ناتوانن وێنه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و شانۆیه بخه‌نه ڕوو، له‌هه‌مان كاتدا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاری ده‌رهێنه‌ران، كارێك نیه په‌یوه‌ست بێت به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ ئه‌زموونی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی دیدی رۆژنامه‌گه‌ریانه‌یه بۆ ئه‌و شانۆیه، بۆیه ئه‌و كتێبه به‌یه‌كێك له‌هه‌وڵه نائه‌كادیمیه‌كانی شانۆ داده‌نرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ چه‌ند هه‌وڵێك ده‌كات و ده‌چێته‌وه سه‌ری، كه ده‌كرێت ئه‌و كتێبه گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دا بێت كه وه‌ك جۆره بیبلۆگرافیای چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی شانۆی سویدی سه‌یری بكه‌ین، ڕه‌نگه چاوه‌روانی ئێمه له‌كه‌سانی ئه‌كادیمی له‌وه زیاتر بێت، به‌ڵام كاتێ تواناكان ده‌ست نیشان كرا‌و بن، ناكرێت گله‌یی له‌هه‌وڵه‌كان بكرێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌توانین وه‌ك مه‌عریفه‌ی به‌رایی بۆ ئه‌و شانۆیه سه‌یری بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافی هه‌ر خوێنه‌رێكه ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بكات: ئه‌و كتێبه نووسینه.. یان ئاماده‌كردن؟ ئه‌و كاتانه‌ی تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك نابینین، ناتوانین بزانین ته‌نانه‌ت زانیاری له‌باره‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه پشت به چ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ستراوه، چونكه ڕه‌نگه ئیشكالیه‌تی خوێندنه‌وه جۆرێك نابه‌رپرسیاریه‌تی بۆ نووسه‌ر درووست بكات، كه چۆن كه‌سێك خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له‌شانۆدا، كتێبێك ده‌نووسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌یه‌ك بكات بۆ قسه‌كانی، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر هاوڕابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی سه‌رچاوه په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵه وتارێكی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی شانۆی سویدی هه‌ر بۆیه‌شه سه‌ره‌تا له‌چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی وتاره‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت، ئێمه‌ش ته‌نها ده‌توانین ڕوانینه‌كان وه‌ك روانینی وتاری ڕۆژنامه‌گه‌ریانه سه‌یر بكه‌ین، ئه‌و كاته سه‌خته وه‌ك ڕه‌خنه‌ی شانۆییش بیبینین، هێنده‌ی وه‌ك ڕوانینی خودیانه‌ی بینه‌ره له‌ساتی چێژ بینین له‌نمایشی شانۆیی سه‌یری ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن باسكردنی له‌نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كان زاده‌ی وه‌رگرتنه له‌كۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئاخۆ ئه‌وه ڕووبه‌رووی ئه‌و گومانه‌مان ناكاته‌وه كه ئێمه له‌به‌رده‌م كتێبێكی ئاماده‌كراوداین؟ ئه‌و پرسیاره‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كیتره بۆ دڵنیابوون له‌كتێبێكی نائه‌كادیمی له‌لایان كه‌سێكی ئه‌كادیمیمه‌وه.
وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ شانۆی سویدی له‌كتێبێكی ئه‌كادیمیدا
رۆشنبیریه‌كی شانۆیی كه سه‌رچاوه‌كانی ڕه‌گێكی پته‌وی له‌ناو مه‌عریفه‌ی شانۆییمان نه‌بێت، وا ده‌كات به‌رپرسیاریه‌تی كه‌مترین هه‌ست بێت كه شانۆكار ڕووبه‌رووی بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌ده‌بیانی چاپكراوی شانۆییمان بڕوانین، ده‌بینین لێشاوێك وتار نوسراون بۆ ئه‌وه‌ی ژماره تایبه‌تیه‌كانی بلاوكراوه‌كانی هه‌شتاكان پڕ بكاته‌وه، كه زۆربه‌یان مۆنتاژكردنی نوسینه عه‌ره‌بیه‌كانن به‌ناوی نووسینه‌وه، هه‌ندێكجار خوێندنه‌وه‌ی وتارێك یاخود كتێبێك له‌باره‌ی شانۆیه‌كه‌وه به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارێك وتارێك له‌و باره‌یه بنووسێت، له‌ساڵانی ڕابردووش كاتێ هه‌ندێك گۆڤار هه‌ڵسان به‌ده‌ركردنی ژماره‌ی تایبه‌ت به‌شانۆ، ئه‌و كاره له‌سنوری شانۆكاران نه‌مایه‌وه شاعیران و وه‌رگێره‌كان وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكیتر په‌نایان برده به‌ر ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان.
نه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تیش له‌لایان ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه ده‌رفه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌و وتارانه داوه، بۆیه نه‌بوونی سه‌رچاوه‌و میتۆدی كاركردن وای كردووه كاره‌كان له‌سنوری ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه بمێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه ده‌رچووی كۆلێژ‌و په‌یمانگایه‌ك بیت وپێت وابێت ئیتر تۆ ئه‌كادیمیت و ده‌توانیت نووسینی ئه‌كادیمی بنووسیت، وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌س نیه بۆ ئه‌كادیمی بوونت، گرنگ ئه‌كادیمی بوون له‌كاره‌كه‌تدا بوونی هه‌بێت، نه‌چیت وتار ئاماده بكه‌یت و به‌ناوی نووسینی ئه‌كادیمی بخه‌یته به‌رده‌ستی شانۆكارانه‌وه، ئه‌وه ته‌نیا زیادكردنی ژماره‌ی كتێبه، ناكرێت خۆمان لێ ببێت به پرۆفیسۆری شانۆ، كه‌چی ڕوانینی خودیمان تێكه‌ڵی ناو وتارێك بكه‌ین وبه‌وانیتری بفرۆشینه‌وه، ئه‌وه جۆرێكیتره له تراژیدیای مه‌عریفه‌ی شانۆییمان.
ئه‌و دۆخه چه‌نده نائومێدی بێنێت سه‌ره‌نجام هه‌وڵی جدیه‌تی كه‌سانێكیش وای كردووه به‌ئومێدێكی زۆره‌وه بڕوانینه هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان، ئه‌گه‌ر قسه‌كردنی ئێمه له‌سه‌ر شانۆی سویدی بێت و هه‌ندێك هه‌وڵ وه‌ك سه‌ره‌تاو مژده‌یه‌كی گرنگ سه‌یر بكه‌ین، هه‌ندێكی تریش نائومێدمان بكه‌ن، به‌هۆی نائه‌كادیمیه‌تی كاره‌كانیان ومۆنتاژكردنی وتاره‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی په‌یڕه‌وی زانستی و ئاماژه‌نه‌كردن بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی شانۆیی، به‌ڵام كتێبه گرنگه‌كه‌ی شانۆكار دانا ڕه‌ئوف به‌ناوی (شانۆی سویدی.. هه‌ڵوێسته و تێڕوانین له ڕه‌وتی شانۆی سویدی له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ) ده‌بێته سه‌رچاوه‌و ده‌لاقه‌یه‌كی گرنگی ناسینی ئه‌و شانۆیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی و كتێبێكی ئه‌كادیمی وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی شانۆی سویدی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و كتێبه به‌سه‌ر حه‌وت به‌ش پۆلین كراوه، كه له‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شانۆیه گه‌شتمان پێده‌كات، سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆكه، ده‌ركه‌وتنی ناوه دیاره‌كانی ئه‌م شانۆیه وه‌ك نووسه‌ر وده‌رهێنه‌ر، تا هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان له‌شێوازی شانۆیی جیاوازدا، دیدی شانۆی سویدی بۆ تێكسته ناسویدیه‌كانی وه‌كو چیخۆف و ئۆزبۆرن وبیكت ومیلله‌ر و شكسپیر به‌شێكی گرنگی تێگه‌یشتنه له‌م شانۆیه، بۆیه ئه‌و كتێبه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ ناسینی شانۆی سویدی وقۆناغ و هه‌وڵه جیاوازه‌كانی ئه‌م شانۆیه كه ئاسۆیه‌كیتر ده‌كاته‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن، ڕزگار بوون له‌وتاری مۆنتاژكراوی نووسه‌رانیتر و نائه‌كادیمیه‌تی سه‌رچاوه‌ی شانۆیی.
نوسینی: نیهاد جامی / سه‌رچاوه: ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردستانی نوێ