ژیانێکی تر

بەم زوانە ئەم دیوانە شیعرییەم لە ناوەندی باڵندە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم شیعرانە بەر لە زیاتر لە پانزە ساڵ بە زمانی سوێدی نووسراون و لە دەزگای (پێونیار) چاپ کراوە، شاعیر و وەرگێڕی خۆشەویست (کەریم تاقانە) بە زمانێکی شیرین کردوونی بە کوردی. شیعرەکان باسی خۆشەویستی، ئیرۆتیک و مەرگ دەکەن، هاوکات بیرکردن و ژیانێکی ڕابردوویش دەبنە جەمسەرە گرینگەکانی ئەم کۆمەڵە شتعرە. ئەوەی شایانی باسە (ژیانێکی تر) تەنها یەک دانەیشی لە کتێبخانەکانی سوێددا نەماون، بۆیە بڵاو بوونەوەی بە کوردی جێگای خۆشحاڵییە.